Draw Media

فاینانشێل تایمز: كوردستان بەرەو ستەمكاریی دەڕوات

فاینانشێل تایمز: كوردستان بەرەو ستەمكاریی دەڕوات

2021-05-11 13:33:24


(درەو):
رۆژنامەی فاینانشێل تایمز لە راپۆرتێكدا لەسەر دەستگیركراوانی بادینان نوسیویەتی" كوردستان بەرەو ستەمكاریی دەڕوات.. هاوپەیمانێكی خۆرئاوا بیری دیموكراسی پشتگوێ دەخات، بنەماڵەی بارزانی‌و تاڵەبانی بەهۆی ناوچەی دژەفڕینەوە گەیشتنە لوتكە"

رۆژنامەی (فاینانشێل تایمز)ی بەریتانی لە راپۆرتێكدا لەبارەی كەیسی رۆژنامەنوس‌و چالاكوانەكانی بادینان: 
•    كوردستان بەرەو ستەمكاریی دەڕوات.. هاوپەیمانێكی خۆرئاوا بیری دیموكراسی پشتوگوێ دەخات.
•    باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد دەڵێ بە چڕی چاودێری دۆسیەی گیراوەكان دەكات، بەڵام هەڵوێستی ئەمریكا هێشتا نەگەیشتوەتە ئەوەی رەخنە ئاڕاستەی هاوپەیمانە هەرێمییەكەی بكات (حكومەتی هەرێمی كوردستان). 
•    بەڵام گرتنی ئەو رۆژنامەنوس‌و چالاكوانانە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ئیدانە كرا، ئەمەش شتێكی دەگمەن بوو، تیشك خرایەسەر رۆشتنی ئەم نیمچە دەوڵەتە بەرەو ستەمكاریی.
•    هەرێمی كوردستان لەلایەن دوو بنەماڵەوە هەژموونی بەسەردا كراوە، یەكێكیان بنەماڵەی بارزانییە كە هەژمونیان بەسەر خۆرئاوای هەرێمی كوردستاندا هەیە‌و ئەوی تر بنەماڵەی تاڵەبانییە كە هەژمونیان بەسەر رۆژهەڵاتدا هەیە.
•    بنەماڵەی بارزانی‌و تاڵەبانی هەژمونیان قوڵبوەتەوە بۆناو بواری بزنس‌و ئاسایش لەناو هەرێمی كوردستاندا.
•    ساڵی 2020 رێكخراوی "فریدۆم هاوس" كە چاودێری مافەكانی مرۆڤ دەكات لە راپۆرتێكدا رایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەركوتكردن‌و تەنگپێهەڵچنینی دژی دەزگاكانی راگەیاندن چڕكردوەتەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێم ئەم بانكەشانە رەتدەكەنەوە. 
•    كوردستانی عێراق بەهۆی ناوچەی دژە فڕینەوە، كە وڵاتانی خۆرئاوا سەپاندی، توانی جۆرێك لە ئۆتۆنۆمی وەربگرێت.
•    ناوچەی دژەفڕین یارمەتی بنەماڵەی بارزانی‌و تاڵەبانیدا بگەنە لوتكە.
•    دیپلۆماتكاران دەڵێن وڵاتانی خۆرئاوا دوودڵن لەوەی بەشێوەیەكی ئاشكرا رەخنە لە حكومەتی هەرێم بگرن، چونكە پشت بە هەرێمی كوردستان دەبەستن وەكو قەڵایەك لە شەڕی دژ بە تیرۆری ئیسلامیدا.
•    پارتی‌و یەكێتی دژی ئەمریكا نین، لەبەر ئەم هۆكارەیە كە هێشتا ئەمریكا ئاگاداری سەركردە سیاسییەكانیانە.
•    ئێستا هەرێمی كوردستان لەبری ئەوەی دیموكراتیەتێكی گەشەكردوو بێت لەژێر چاودێری خۆرئاوادا، بەڵام لەلایەن دوو بنەماڵەوە حوكم دەكرێت كە هەریەكەیان ناوچەیەكیان لەژێر دەستدایە. 
•    قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت دەڵێت چەندین كەسی تر لەناو حكومەتدا هەیە كە هیچ پەیوەندییەكیان بە بنەماڵەی بارزانی‌و تاڵەبانییەوە نییە‌و ئەوانیش بە هەڵبژاردن پۆستەكانیان وەرگرتووە.
•    هەرێمی كوردستان بەهۆی شەڕی ناوخۆی نێوان یەكێتی‌و پارتییەوە لە ساڵی 1994دا دابەشكرا بەسەر دوو بەشدا، سەرباری ئەوەی پێكەوە حكومەتیان دروستكردووە، بەڵام هێشتا هەرلایەكیان ئیدارەی ناوچەكەی خۆی دەدات. 
•    پۆستی سەرۆكی هەرێم‌و سەرۆكی حكومەت لای بنەماڵەی بارزانییە. 
•    پارتی‌و یەكێتی دەستیان بەسەر ئابوریدا گرتووە، خەڵك پرسیار دەكەن لەبارەی ئەوەی داهاتی نەوت بۆ كوێ دەچێت.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand