Draw Media

مانگانە هەرێم دەبێت چەند لە داهاتی نەوت بدات بە بەغداد؟

مانگانە هەرێم دەبێت چەند لە داهاتی نەوت بدات بە بەغداد؟

2021-05-08 21:10:10


درەو:
راپۆرتی: رونبین بۆ شەفافیەت لە پرۆسەی نەوت 

 

بەپێی بوجەی پەسەندکراوی حکومەتی فیدرڵ بۆ ساڵی ٢٠٢١ دەبێت هەرێم رۆژانە بەهای ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بەنرخی سۆمۆ ڕادەستی حکومەتی فیدراڵ بکات لەگەڵ نیوەی داهاتە فیدراڵییەکان لە بەرانبەردا پشکی هەرێم لە بوجە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دەنێردرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕوونبین سۆمۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی کەرکوک لەبەندەری جیهانی تورکیا لە ماوەی چوار مانگی ڕابوردودا بەم شێوەیە فرۆشتووە:

 کانوونی دووەم : ٥٣.١٥٦ دۆلار

 شوبات:  ٥٦.٣٥٣ دۆلار

 ئازار:  ٦٣.٣٧٥ دۆلار

نیسان:  ٦١.٤٦٦ دۆلار .

گەر بڕیاربێت نرخی هەرێم وەکو نرخی نەوتی کەرکوک لە جیهان ئەژمار بکرێت ئەوا مانگانە هەرێم بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت پارە بدات بە حکومەتی فیدراڵ، یاخود حکومەتی فیدراڵ تەنها لە داهاتی نەوت مانگانە هێندە لە بوجەی هەرێم دەبڕێت جگە لە نیوەی داهاتی فیدراڵی و قەرزی بانک:

کانوونی دووەم: ٤١١,٩٥٩,٠٠٠ دۆلار دەکاتە ٥٩٥ ملیار و ٣٤٠ ملیۆن و ٥٥٠ هەزار دینار.

شوبات: ٣٩٤,٤٧١,٠٠٠ دۆلار دەکاتە ٥٧١ ملیار و٩٨٢ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار دینار .

ئــازار: ٤٩١,١٥٦,٢٥٠ دۆلار دەکاتە ٧١٢ ملیار و ١٧٦ ملیۆن و ٥٦٢ هەزار دینار.

نـیسـان: ٤٦٠,٩٩٥,٠٠٠ دۆلار دەکاتە ٦٦٨ ملیار و ٤٤٢ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دینار.

کۆی ٤مانگەکە دەکاتە : ١,٧٥٨,٥٨١,٢٥٠ دۆلار دەکاتە ٢ ترلیۆن و ٥٤٩ ملیار و ٩٤٢ ملیۆن و ٨١٢ هەزار دینار.

 

خشتەی شیکردنەوەی پشکی سۆمۆ لەنەوتی هەرێم- ٤ مانگی سەرەتای ٢٠٢١

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand