سەنگەر گواستنەوە
2021-05-05 12:45:39
د. چیا عەباس/ موزەفەر هەمزە
لێکۆڵینەوەیەک لەسروشتی ئەو دیاردەیە لەکلتووری سیاسی هەرێمی کورردستاندا.
پنتەکانی ئەو لێکۆڵینەوەیە:
٭ یەکەم: پێناسە و جۆرەکانی سەنگەر گواستنەوە.
٭ دووەم: مێژووی ئەو دیاردەیە لەهەرێمی کوردستان.
٭ سێهەم: رۆڵی ژینگەی سیاسی هەرێمی کوردستان لەئاستیدا.
یەکەم:
پێناسەی گواستنەوەی سەنگەر:
سەنگەر گواستنەوە لەتێگەیشتنی گشتی خۆیدا وازهێنانە لەئایدۆلۆژیایەک یان پێکهاتەیەکی سیاسی کە لەسەر ئاستی گرووپ یان تاکەس ئەنجامدەدرێت، بەشێوەیەک هاودژیی (تناقچ)لەنێوان بژاردەی پێشوو بەئاراستەی پۆزەتیف یان بەئاراستەی نێگەتیف، لەگەڵ بژاردەی تازەدا بەرجەستە دەبێت. دەست لەکارکێشانەوە - دوولەتبوونی سیاسی (الانشقاق السیاسی Political split) -هەڵگەڕانەوە - یاخی بوونی سیاسی (التمرد السیاسی Political rebellion)، دووبارە گواستنەوەی سەنگەر، لەزەقترین شێوەکانیەتی، بڕیاردانی بێ لایەنبوونی سیاسییش دوای خۆ بەدوور گرتن لە بژاردەی پێشوو، ناچێتە خانەی پێناسەی ئەو چەمکە ونایگرێتەوە.
دووەم:
مێژووی ئەو دیاردەیە لەپانتایی سیاسی هەرێمی کوردستاندا:
جاران، له سه‌رده‌می حوکمرانی پاشایه‌تی له عێڕاق، کاتێک تێکۆشه‌رێک ته‌نانه‌ت له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه و هه‌ڕه‌شه‌شدا ناچار بکرایه پاکانه وپرکردنه‌وه‌ی ئەستۆپاکی بکات، ئه‌وه ده‌بوه مایه‌ی شه‌رمه‌زاری بۆ که‌سه‌که وجۆره‌ها ناو و ناتۆرەیان لێدەنا.
له‌سه‌رده‌می حوکمی به‌عسیشدا ته‌سلیمبوونی پێشمه‌رگه وکه‌سانی تر بەدەسەڵاتی به‌عس به " عائد الی الصف الوگنی" ناوده‌برا، وا باویش بو هێزه کوردیه‌کان ده‌یان ووت فڵانه که‌س "ته‌سلیم" بۆته‌وه، چاودێری کار و ره‌فتاری دوای ته‌سلیمبوونیان ده‌کرد تادوا هەڵسەنگاندنی بۆبکەن.
له‌ئه‌زمونه‌کانی شۆرش و کاری رێکخراوه‌یی و سیاسی دوای شکستی شۆرشی ئه‌یلول لە 1975به‌دواوه ده‌سته‌واژه‌کانی " سه‌نگه‌ر گۆرین و سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه و سه‌نگه‌ر جیاکردنه‌وه" بۆ ئه‌و گروپ و پێشمه‌رگه و که‌سانه‌ی جێگۆرڕکێیان لە‌پابه‌ندبوونی خۆیان به حزبه‌کانیانه‌وه ده‌کرد،هاتنه ئاراوه. چونکه ئه‌م دیارده‌یه له ئاستی گشتیدا زۆرکه‌م هاوسه‌نگی هێزی نێو حزب و لایه‌نه‌کانی دایک و لایەنەکانی دیکە کە میواندارییان لێدەکردن، تێکدابوو. بۆیه زۆر به‌زه‌قی باس نه‌کراوه، ته‌نانه‌ت ئاماری وردی له‌سه‌ر کۆنه‌کراوه‌ته‌وه ولێکۆڵینه‌وه‌شی بۆ نه‌کراوه.
به‌شێکی تری سه‌نگه‌ر جیاکردنه‌وه‌و سه‌نگه‌ر گۆرین به‌گروپ و رێککاری ئه‌نجام دراون و زه‌مینه‌ی سیاسی وفکریان هه‌بوه، هێزه سه‌ره‌کیه‌کان له‌م دیارده‌یه بێده‌نگ نه‌بوون و زۆربه‌شی به‌شه‌ڕ وزه‌بری هێز یه‌کلاکراونه‌ته‌وه. وه‌ک له‌ئه‌زمونه‌کانی جیابونه‌وه‌ی باڵی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی له شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی رابوردو،جیابونه‌وه‌ی سۆشیالیست و ئاڵای شۆرش له یه‌کێتی و جیابونه‌وه‌ی حزبی گه‌ل له‌پارتی و جیابونه‌وه‌ی چه‌ند گروپێکی بچوکی ئیسلامی له‌حزب و بزوتنه‌وه‌کانی دایک، روویانداوە.
له دوای راپه‌رینه‌وه و بەتایبه‌ت لەدوای رووخاندنی رژێمی سه‌دام ونه‌مانی شه‌ری ناوخۆی شاخ و رشتنی پاره وپله وئیمتیازات لەلای هه‌ر دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار(PDK- PUK)، سه‌نگه‌ر گۆرین زۆر کەمتر بینراوە. هاوکاتیش ئه‌و گروپ و لایه‌نانه‌ی سه‌رده‌می خه‌باتی شاخ سه‌نگه‌ریان جیاکردبوه‌وه له دوای راپه‌رینی 1991 ده‌رکه‌وت به‌بچوکی و که‌م ده‌سه‌ڵات مابوونه‌وه، جارێکی تر گه‌ڕانه‌وه نێو حزبی دایک. گه‌رانه‌وه‌ی زۆربه‌ی په‌شیمانبووه‌کان بۆ هێلانه کۆنه سیاسیه‌که‌یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت بوو، وه‌ک له نمونه‌کانی ئاڵای شۆرش وبزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیست و پارتی گه‌لدا ده‌بینرێت.
گۆرینی ئینتیمای حزبی وشه‌خسی ئه‌ندام و کادر وپێشمه‌رگه‌کانی پارتی و یه‌کێتی دیارده‌یه‌کی به‌رچاو بووه وزۆربه‌ی کات په‌یوه‌ندی به فکر و سیاسه‌ت وپرەنسیپەوە نه‌بووه. له پێناو ململانێی حزبیدا و بۆ زیاتر هاندانی ئه‌و دیارده قێزه‌و‌نه ناویان لێناوه گواستنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ری خه‌بات، مرۆڤ ده‌بێت رێز بگرێت له که‌سێک به‌باوه‌رێکی تۆکمه‌وه کار له‌نێو هه‌رحزبێکی نیشتمانیدا ده‌کات، به‌گشتی وازهێنان له‌وه بۆ ده‌سکه‌وت و هۆکاری تایبه‌ت زیاتر له ئیرتزاقی سیاسیه‌وه نزیکه.
له گه‌ڵ دروستبونی گۆڕان و به‌هێزبوونی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن، پرسی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان مه‌ودا و ئاراسته‌ی تریان بۆ متمانه و مۆڕاڵی سیاسی خوڵقاند، له پرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌لایه‌نێک و گۆرینی متمانه‌ی سیاسی، چه‌مکه‌کانی ویژدان و هه‌ڵوێست و باوه‌ڕ، زیاتر زاڵبوونی خۆیان چه‌سپاند، ئەم گۆرینی متمانەیە کە لە قەناعەتێکی ناخی دەنگدەرەوە هەڵدەقوڵێت یەکێکە لە جوانیەکانی پرۆسەی دیموکراسی.
کاتێک گۆڕان دامەزراو، به‌شێکی به‌رچاوی سه‌رکرده و هه‌ڵسوڕاوه‌کان ئەوانەی له‌ناو یه‌کێتیه‌وه هاتبوون و به‌متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری، پێگه‌ی سیاسی و یاسایی خۆیان به‌ده‌ست هێنا، ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی به‌هه‌مان ئه‌قڵیه‌تی سه‌رده‌می شاخ هه‌ڵسه‌نگاندن و مامه‌ڵه‌ی دۆخه‌که‌یان کرد: شه‌رفرۆشتن وسزادان ونانبرین وکوشتن و تۆقاندن. کەچی ئه‌وسات و ئێستاشی له گه‌ڵدا بێت ده‌رکیان به‌وه نه‌کردوه ئه‌مه سه‌نگه‌ر جیاکردنه‌وه نیه، به‌ڵکو بنیاتنانی سه‌نگه‌رێکی نوێی کاری سیاسی و په‌رله‌مانیه، چونکه یه‌کێتی بۆته سه‌نگه‌رێک له سه‌نگه‌ره زۆره‌کانی خه‌بات و نه ماڵه گه‌وره‌که‌یه و نه ماڵه بچوکه‌که، ئه‌و ماڵه‌یه که هه‌یه، هاوکاتیش گۆڕان دەریایەک بوو لەباوەر و پڕەنسیپ نەك ماڵێکی بچوک یا گەورە.
به‌هۆی بوونی ده‌سه‌ڵات و پاره و پۆست لەلای دوو حیزبه زلهێزه‌که، وایکردووە سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه‌که به‌ره‌و لای ئه‌وان ڕووبدات، ئیدی له‌وێ حیزب و بیروباوه‌ڕ کراوه‌ته قوربانی بڕێک مووچە و پۆستێکی حیزبی یا ئیداری. ئه‌و دووحیزبه لەسەردەمێکدا بوونه ماسیه گه‌وره‌که و زۆرێک له‌ماسیه بچوکه‌کانیان چ به‌شێوه‌ی تاک چ به‌شیوه‌ی کۆمه‌ڵ هه‌ڵ لووشی.
سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه ته‌نها له حیزبه بچوکه‌کانه‌وه نه‌بووه بۆ مه‌زنه‌کان، به‌ڵكو زۆرجار له‌نێوان ئه‌و دوو حیزبەی یەکێتی و پارتی ڕوویداوه و ئه‌ندامانی یه‌کتریان کڕیوه و ناویان لێناوه سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه. لەزۆربەشیدا بۆ مەرامی پاوان‌کردنی کایەی سیاسی و پۆست و پلە و پایەدا بووە.
وێرای ئه‌مانه که‌م تازۆر له‌نێوان حیزبه بچووکه‌کانیشدا سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه هه‌بووه، که‌هۆکاری ئه‌مه‌ش دیسان مه‌سه‌له‌ی مادی بووه.
لەسەردەمی هەڵبژاردنەکانی کوردستانیشدا دیاردەی سەنگەر گواستنەوە بۆ ریکلامی هەڵبژاردنی تەرەفێک زیاتر کەڵکی لێوەرگیراوە وروویانداوە، ببوە زەمینەیەکی گرنگی چاوەڕوانیەکانی ئەو کەسانە کە بەردەوام بەدوای پایە وپلە و دەسکەوتی تایبەتیاندا کاریان کردوە و نایانەوێت تەنانەت پارچەیەکی بچووکی کێکەکەش بێت، لە دەست بدەن.
ئەمجۆرە سەنگەر گواستنەوەیە قێزەونترین جۆرە و دەچێتە خانەی جۆرە نێگەتیفەکەیە، رەنگدانەوەی بێ ئەمەکی و ئاستی کرچ وکاڵی فکری و سیاسی بکەرەکەیە، جا لە ژێر هەر فشارێکدا بێت و بۆ هەر مەبەستێکیش بێت.
سێهەم:
رۆڵی ژینگەی سیاسی لەهەرێمی کوردستان لەگواستنەوەی سەنگەر:
پرسی سەنگەر گواستنەوە تاکو ئێستا وەکو دیاردە پرسێکە لەزۆر رەهەندەوە لەکەلتوری سیاسی هەرێمی کوردستاندا شڕۆڤەی فەلسەفی بۆ نەکراوە، گواستنەوەی سەنگەر بەدیوە پۆزەتیفەکەی لەدیوە نێگەتیفکەی جیانەکراوەتەوە، کە جیاوازییەکی زۆریان لەنێواندایە هەیە لەسەر ئاستی چۆنیەتی و چەندی وبەئاراستەی مۆڕالی سیاسی بەدیوە پۆزەتیفەکەی و بازرگانی سیاسی بەدیوە نێگەتیفەکەی. لەکاتێکدا بازرگانیە سیاسییەکە رێ پێنەگیراو بووە هێلی سووری بۆ دانەنراوە بۆ ئەوەی چیتر گەندەڵەکانی نێو کایەی سیاسی کەڵک لەو جۆرە کارە وەرنەگرن، بۆیەشە جۆرە نێگەتیفەکەی وەکو حەرامێکی سیاسی لەقەڵەم نەدراوە. چۆن لەسەر ئاستی نیشتمانی ونەتەوەییش پەرچەکردار دژ بەئاراستە نێگەتیفەکەی سەنگەر گواستنەوە بوونی نەبووە، بەهەمان پێوەریش هاندانێکی نەتەوەیی بۆ جۆرە پۆزەتیفەکەی دیاردەی سەنگەر گواستنەوە، لەئارادا نەبووە.
کێن ئەوانەی دەچنە نێو ئەو گەمە قێزەونەی سەنگەر گواستنەوە کە بەجۆرە نێگەتیفەکە ناوزەدمانکرد. بۆچی ژینگەی سیاسی لەهەرێمی کوردستان تاکو ئێستا لەبارە بۆ ئەو کارە؟
کایەی سیاسی وسیاسەتکردن لەهەرێمی کوردستان چونکە نەبۆتە ئەو ئامرازە بۆ جوانکردنی سیمای حوکمڕانی وبەرەوپێشبردنی وڵات و کۆمەڵگا. کراوەتە ئامرازێک بۆ کوشتنی بەها جوانەکان، تەنانەت خودی کایەی سیاسیش. کەدواتریش لێکەوتەی نائۆمیدبوونی کۆمەڵگاو رای گشتی، بەهیچ نەزانینی خودی کایەی سیاسی، بەرهەمهێنا.
کاتێ ژینگەی سیاسی هەرێمی کوردستان ئەو زەمینەیەی لەبارکردیە بۆ ئەوەی دیاردەی سەنگەر گواستنەوە بکرێتە بازرگانیەکی سیاسی پڕلەداهات بۆ ئەوانەی دەکەونە ناوییەوە، ئەو بەخشینە زۆرە و دەرگا واڵاکردن بۆیان لەسەر حسابی ماڵ و داهاتی گشتی وڵات، جۆرە کێبڕکێکردنێکی هێناوەتەبوون لەپێناو شکاندنی ملی یەکتر، کەجێی بەکێبڕکێکردن لەپێناو بنیاتنانی نیشتمانێکی جوان، لەقکردییە.
لەگوتاری سیاسی حیزبەکان وکارەکتەرەکانیاندا وتەنانەت لەمیدیاکانیان بەسێبەر وفەیکەکانەوە، گرنگیان بەو پرسە داوە و بەئەرێنی تێیدەڕوانن، بەتایبەتی PDK ودواتریش PUK، هەڵبەت بۆ جۆرە نێگەتیفەکەی گواستنەوەی سەنگەر، کەچی لە تێڕامان و هەڵسەنگاندنێکی نیشتمانی ئامێزدا، خودی سەنگەر گواستنەوەکە دەچێتە خانەی بازرگانی سیاسی و ناشرینکردنی خودی کایەی سیاسی.
جۆرێکی تری هاندانی سەنگەر گواستنەوەش، ئەوەیە کەدەمێکە PUK کار لەسەر ئەو هەڵمەتی دووبارە سەنگەر گواستنەوە دەکات لەژێر دروشمی (گەڕانەوە بۆ ماڵە گەورەکە)، کە لەسەردەمانێکی رابڕدوودا رایگەیاند وتا ئێستاشی لەگەڵدا بێت دەرگاکەی هەر واڵایە.
ترازان یان لادانی پێکهاتەیەکی سیاسیش لەپرەنسیپ و بەرنامە سیاسییەکەی کە تێیدا ئەو بەرنامەیە پڕە لە رایەڵەکانی جوانکردنی نیشتمان، کەچی بەهۆی گۆڕانکارییەکی سادە، ئەو پێکهاتە سیاسییە لەرێگای چەند دەستڕۆیشتوویەک تێیدا، لادان دەکاتە ئامانج، دوای کۆچی دوایی بەڕێز نەوشیروان مستەفا, وازهێنانی سەدان گۆڕانخواز لەخودی بزووتنەوەکە بەشێوەی گرووپ وتاکەکەسی و دروستكردن وراگەیاندنی پێکهاتەی تری سیاسی، یه‌كیكه له‌شێوازه‌كانی سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه به‌دیوه پۆزه‌تیفه‌كه‌ی.
May 2021