Draw Media

كورد بەپەرتەوازەیی و عەرەب و توركمان بە هاوپەیمانێتی دەچنە هەڵبژاردنەوە

كورد بەپەرتەوازەیی و عەرەب و توركمان بە هاوپەیمانێتی دەچنە هەڵبژاردنەوە

2021-04-30 17:54:47


درەو:
بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو لە پارێزگای كەركوك توركمان بەیەك هاوپەیمانێتی‌و  عەرەبەكان بەدوو هاوپەیمانێتی بەشداری دەكەن‌و محەمەد حەلبوسی و راكان جبوری سەرۆكایەتی هاوپەیمانێتیەكان دەكەن، كوردیش بە پەرتەوازەیی و لیستی جیا بەشداری دەكات.
پارێزگای كەركوك لە پەرلەمانی عێراق (12 )كورسی هەیە‌و بۆ ئەم هەڵبژاردنە كورسیەكانی بەسەر (3) بازنەدا دابەشكراون، كورد تەركیزی تەواوەتی لەسەر بازنەی (1) كە (5) كورسی هەیەو بازنەی (2) كە ( 4) كورسی هەیە توركمان چاوی لەسەریەتی و عەرەبیش چاوی لەسەر باونەی (3) یە كە (3) كورسی هەیە

پێكهاتەی عەرەب
عەرەبە سوننەكان لە كەركوك لە خولەكانی رابردوودا (2) كورسیی پەرلەمانی عێراقیان لە كەركوك بەدەستهێناوە بۆ ئەمجارە زۆرینەن هاوپەیمانێتییەكان بۆ پەرلەمانی عێراق بە سەرۆكایەتی راكان جبوری پارێزگاری ئێستای كەركوك بە وەكالەت پێكهێناوە بە ناوی "هاوپەیمانێتی عەرەبی لە كەركوك" و پێكدێت لەم لایەنانە:
* پرۆژەی عەرەبی لە كەركوك: بەسەرۆكایەتی خەمیس خەنجەر
* حزبی حەل: بەسەرۆكایەتی جەمال كەربولی
*بەرەی عێراقی بۆ دیالۆگی نیشتمانی: بەسەرۆكایەتی ساڵح موتڵەگ
* للعراق متحدون: بەسەرۆكایەتی ئوسامە نوجەیفی
* حزبی حەقی نیشتمانی: بەسەرۆكایەتی ئەحمەد عەبد حەمادی
* گردبوونەوەی كۆماری عێراقی: بەسەرۆكایەتی محەمەد هادی عەبدولڕەحیم
* گردبوونەوەی مەدەنی بۆ چاكسازی: بەسەرۆكایەتی سەلیم جبوری
* حزبی حیوار‌و تەغیر: بەسەرۆكایەتی حامد موتڵەگ

كەركوك‌و پێكهاتەی توركمان
لە خولی ئێستای پەرلەمانی عێراقدا توركمانەكانی كەركوك دوو كورسییان لە پەرلەمانی عێراق هەیە كە سەربە بەرەی توركمانین, بۆ هەڵبژاردنی 10ی ئۆكتۆبەر بەرەی توركمانی چوەتە ناو هاوپەیمانێتییەكی عەرەبە سوننەكانەوە كە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئێستای پەرلەمانی عێراق سەرۆكایەتی دەكات بەناوی " هاوپەیمانێتی پێشكەوتنی نیشتمانی"‌و لەم لایانانەی خوارەوە پێكدێن:
* حزبی پێشكەوتن: بەسەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی
* تجمع التعاون : بەسەرۆكایەتی عەلی فەرحان حەمید
* الخیار العربی: بەسەرۆكایەتی عەبدولكەریم عەلی عەبتان جبوری
* حزبی حەقی نیشتمانی: بەسەرۆكایەتی ئەحمەد مەساری
* بەرەی توركمانی: بەسەرۆكایەتی حەسەن تۆران
* گردبونەوەی " نهچە جبل" بەسەرۆكایەتی ئەكرەم عەساف

پێكهاتەی كورد
لایەنە كوردیەكان لە پارێزگای كەركوك بەجیا دەچنە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوەو لەسەر هاوپەیمانێتی رێكنەكەوتن.
یەكێتی نیشتمانی كوردستان: لە هەڵبژاردنی رابردودا (6) كورسی لە پارێزگای كەركوك هەبوو بۆ هەڵبژاردنی داهانوو چەند كاندیدێكی بە ناڕەسمی دیاری كردووە لەوانە : ئاڵا تاڵەبانی، د. شیلان، د. بورهان
پارتی دیموكرانی كوردستان: لە هەڵبژاردنی رابردوو بەشداری نەكرد بۆ هەڵبژاردنی رابردوو ناوی كاندیدەكانی بەرەسمی راگەیاندووە لە بازنەی (1) شاخەوان عەبدوڵا لە بازنەی (2) نەجوا كاكەیی.
نەوەی نوێ: مەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی رابردوو لە كەركوك (13 هەزارو 665) دەنگی بەدەستهێنا‌وە، تا ئێستا بەرەسمی ناوی هیچ كاندیدێكی رانەگەیاندووە، بەڵام لەناو جولانەوەی نەوەی نوێوە ناوی ( ئومێد محەمەد) دێت وەك كاندیدی نەوەی نوێ
بزوتنەوەی گۆڕان: بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای كەركوك یەك كاندیدی دەبێت هێشتا بەرەسمی ناوی ئەو كاندیدەی رانەگەیاندووە بەڵام سەرچاوەیەك لەناو بزوتنەوەی گۆڕانەوە بە (درەو)ی راگەیاند تا ئێستا دوو كەس ناویان هاتووە ( وریا ناوێك + د. محەمەد شوانی) 
هەریەك لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمەڵی دادگەری كاندیدیان لە پارێزگای كەركوك نابێت.
بزوتنەوەی ئیسلامی لە بازنەی دوو ( حسێن شێخانی) كاندید كردووە
حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان: ( رێباز محەمەد)  بۆ بازنەی (1) هەژار كاكەیی بۆ بازنەی (2) كاندید كردووە، لە هەڵبژاردنی رابردودا حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان: (7 هەزارو 509) دەنگی بەدەستهێنا‌وە
حزبی زەحمەتكێشان لە پارێزگای كەركوك ( شوان محەمەد ) ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان 
هاوپەیمانی نیشتمانی: مامۆستا سەلامی كاندید كردووە.


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand