Draw Media

كۆمەڵی دادگەری ناوی پێنج كاندیدی رادەستی كۆمسیۆن كرد

كۆمەڵی دادگەری ناوی پێنج كاندیدی رادەستی كۆمسیۆن كرد

2021-04-30 16:56:45


درەو:
كۆمەڵی دادگەری كوردستان ناوی پێنج كاندیدی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی  رادەستی كۆمسیۆن كرد، دوو كاندید لە هەولێر و سێ كاندید لە سلێمانی و راپەرێن  و هەڵەبجە.
میدیای فەرمی كۆمەڵی دادگەری بڵاوی كردەوە، كە كۆمەڵی دادگەری بە سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دەكات و ناوی كاندیدەكانی رادەستی كۆمسیۆن كردووە.
كاندیدەكانی كۆمەڵی دادگەری لە پارێزگای سلێمانی:
•    مرواری محەمەد عەلی لەباشوری سلێمانی و قەرەداغ، كۆمەڵی دادگەری لە هەڵبژاردنی رابردوو ( 13 هەزارو 509) دەنگی لەم بازنەیە بەدەستهێناوە
•     ئەحمەدی حاجی ڕەشید لە بازنەی هەڵەبجە (هەڵەبجەو شارەزوور و سەیدسادق و پێنجوێن) كۆمەڵی دادگەری لە هەڵبژاردنی رابردوو ( 15 هەزارو 946) دەنگی بەدەستهێناوە
•    سۆران عومەر لە بازنەی راپەڕین (ڕانیە و پشدەر و دوكان) كۆمەڵی دادگەری لە هەڵبژاردنی رابردوو ( 20 هەزارو 893) دەنگی لەم بازنەیە بەدەستهێناوە

لە پارێزگای هەولێر كە ( 14) كورسی هەیەو لە (4) بازنەدا:
•    عەبدولستار مەجید لە بازنەی ڕۆژهەڵاتی هەولێر ، كۆمەڵی دادگەری لە هەڵبژاردنی رابردوو ( 18 هەزارو 17) دەنگی لەم بازنەیە بەدەستهێناوە
•    قومریە شێخ محەمەد لە بازنەی ڕۆژئاوای هەولێر، لە بازنەی رۆژئاوا هەولێر  كۆمەڵی دادگەری لە هەڵبژاردنی رابردوو ( 8 هەزارو 134) دەنگی لەم بازنەیە بەدەستهێناوە.
لە پارێزگای دهۆك و كەركوك كۆمەڵی دادگەری هیچ كاندیدێكی نابێت.
كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە پارێزگای هەڵەبجەو كەركوك جۆرو رێككەوتن و هەماهەنگیەكی هەیە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand