به‌ره‌ی توركمانی: له 30 ده‌نگ چوار ده‌نگمان بۆ هه‌ژمار كراوه
2018-05-18 16:46:57
دره‌و میدیا
به‌ره‌ی توركمانی رایگه‌یاند، رێژه‌ی ساخته‌كارییه‌كان له هه‌ژمارنه‌كردنی ده‌نگه‌كانیان زۆره و له هه‌ندێك بنكه له كۆی 30 ده‌نگ چوار ده‌نگیان بۆ هه‌ژماركراوه و، ئه‌وه راست نییه خه‌ڵك ده‌نگی به‌و حیزبانه دابێت كه چوار ساڵه له ده‌سه‌ڵات ده‌یانچه‌وسێننه‌وه.
رۆژی 18ی ئایار به‌ره‌ی توركمانی له‌گه‌ڵ شه‌ش هێزی سیاسی ناڕازی دژ به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی ئایار له شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یونامی) كۆبوونه‌وه. سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی ئایدن مه‌عروف له لێدوانێكی بۆ (دره‌و میدیا) وتی "به‌هۆی ناڕاستی هه‌ژماركردنه‌كان ده‌نگه‌كانمان له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر جیاوازه، بۆ نموونه بنكه هه‌یه ئێمه ئه‌ندامه‌كانی خۆمان 30 كه‌س ده‌نگمان داوه، به‌ڵام چوار ده‌نگمان بۆ حیساب كراوه، له زۆرینه‌ی بنكه‌كانیش به‌م جۆره ده‌نگه‌كانمان حیساب كراوه، ئه‌مه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات له هه‌ولێر و كه‌ركوك و موسڵ كراوه".
به‌ره‌ی توركمانی له‌گه‌ڵ شه‌ش هێزی سیاسی كوردی و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له په‌یوه‌ندیدان و فشار ده‌كه‌ن به رێكارێكی یاسایی ده‌نگه‌كانیان بگه‌ڕێندرێته‌وه، له‌و باره‌یه‌وه ئایدن مه‌عروف وتی "هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه هه‌یه له كه‌ركوك و هه‌ولێر و موسڵ و به‌غداد، بۆئه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر كۆمسیۆن دروست بكرێت تا بڕیاری هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست بدرێت، چاوه‌ڕوانین كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجامی هه‌بێت".
به‌ره‌ی توركمانی له شاری كه‌ركوك سێ كورسی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵام سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له په‌رله‌مانی كوردستان گومانی له‌سه‌ر رێژه‌ی زۆری ده‌نگی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات هه‌یه و پێی وایه "چوار ساڵه خه‌ڵكی عێراق و هه‌رێم كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تییان هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات به‌هۆی ئه‌وه‌ی كیشه‌یان بۆ هاووڵاتی دروست كردووه و هاووڵاتیانیش له‌و ده‌سه‌ڵاته ناڕازی بوونه، ئێستا ماقول چییه هه‌موو خه‌ڵكی عێراق ده‌نگیان داوه‌ته‌وه به‌و حیزبانه‌ی ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه له خۆیدا گوومانه له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان".
جگه له تۆمه‌تباركردنی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات به ساخته‌كردنی ئه‌نجامی هیزه سیاسیه‌كان، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان گومانی له به‌كارهێنانی كورسی كۆتاكانیش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات، بۆیه به (دره‌و میدیا)ی وت "ده‌ستتێوه‌ردان له كورسی كۆتاكانیش كراوه نه‌ك به ته‌نیا به‌ره‌ی توركمانی، ئێمه وای ده‌بینین حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات له كوێ ده‌ست رۆیشتووبووبن له هه‌رێم یان له ناوچه جێناكۆكه‌كان و عێراق بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌نگی كورسییه‌كانیان یه‌كلا كردۆته‌وه".
بۆیه ئه‌و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و رێژه‌ی ده‌نگانه‌ی راگه‌یه‌ندراوه نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی ده‌نگه‌كانی ئه‌وان ناكات و "ده‌بێت ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به ده‌ست هه‌ژماربكرێته‌وه، چونكه ئاشكرابوو ئه‌م سیسته‌مه ئه‌لیكترۆنییه زۆر به ئاسانی ده‌تواندرێت فێڵی تێدا بكرێت له ئه‌نجامی كۆتایی و به‌مه‌ش حیزبه گه‌وره‌كان بۆ به‌رژوه‌نده‌ی خۆیان گۆڕانكاری گه‌وره‌یان تێدا كردووه".
دوای سكاڵای حه‌وت لایه‌نی سیاسی له ئۆفیسی هه‌ولێری یونامی، هه‌مان رۆژ 18ی ئایار یان كۆبیچ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "پێویسته كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به خێرایی جوڵه بكات بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌موو سكاڵاكان و ئه‌گه‌ر پێویست به جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی بۆ ئه‌نجامه‌كانی چه‌ند بنكه‌یه‌كی دیاریكراو بكات به تایبه‌ت له كه‌ركوك، پێویسته ئه‌نجام بدرێت".