(23%)ی نەوتی هەرێم بە ئیسرائیل فرۆشراوە
2021-04-27 17:23:46
درەو:
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مانگی ئازاری رابردوودا ( 11 ملیۆن و 149هەزار) بەرمیل نەوتی بە (6) وڵاتی جیا فرۆشتووە، زۆرترین رێژەی بە ئیتالیا فرۆشتووە كە ( 4 ملیۆن و 897) بەرمیل بووە بە رێژەی (43%) و دوای ئەویش ئیسرائیلە كە لە مانگی رابردوودا ( 2 ملیۆن و 652 هەزار) بەرمیل نەوتی هەرێمی كڕیوە بەرێژەی (23%).
بە پێی ئەو خشتەیەی كە رێكخراوی ( رونیبین بۆ شەفافیەت لە پرۆسەی نەوت) دا بڵاوی كردووەتەوە، نەوتی هەرێمی كوردستان لە مانگی ئازاری رابردوودا بە (6) وڵات فرۆشراوە بەم شێوەیە:
• ( 4 ملیۆن و 897 هەزارو 492) بەرمیل نەوتی هەرێم بە ئیتالیا فرۆشراوە بەرێژەی ( 43.9%(
• ( 2 ملیۆن و 652 هەزار و 474) بەرمیل نەوتی هەرێم بە ئیسرائیل فرۆشراوە بەرێژەی (23.8%)
• ( 1 ملیۆن و 799 هەزارو 991) بەرمیل نەوتی هەرێم بە وێتی یۆنان فرۆشراوە بەرێژەی ( 16.1%)
• (599 هەزار و 997 ) بەرمیل نەوتی هەرێم بە وڵاتی رۆمانیا فرۆشراوە برێژەی ( 5.4%)
• (599 هەزار و 997 ) بەرمیل نەوتی هەرێم بە وڵاتی ئیسپانیا فرۆشراوە برێژەی ( 5.4%)
• (599 هەزار و 997 ) بەرمیل نەوتی هەرێم بە وڵاتی كرزاتیا فرۆشراوە برێژەی ( 5.4%)