راپۆرتی دووەمی لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی
2021-04-26 19:49:55
درەو:
- سەرجەمی قەرزی حكومەت لای بازرگانان سەمایەداران ( 902 ملیار) دینارەو تەنیا ( 2 ملیار) دیناری گەراوەتەوە
- ( 2 هەزارو 438 ) شەهیدی سەنگەر ووردبینی بۆكراوە ( 805) كەس تێبینیان لەسەرەو ( 110) كەس نایان گرێتەوە.
- لە ووردبینی موچەی خانەنشینی ( 109) بەرێوەبەری گشتی (77 ملیۆن و 120 هەزار دینار) گەڕاوەتەوە.
- لە كۆی (361) دۆسیەی تاقانەكانی جینۆساید(3) تاقانەیان تێبینیان لەسەرەو (133) كەسیان نایانگرێتەوە.
حكومەتی هەرێمی كوردستان راپۆرتی دووەمی لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە موچەو دەرماڵەو بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان ژمارە (2)ی ساڵی 2020 ی ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان كردوە.
پوختەكەی:
ئەم رێنماییانە پێویستە دەربچن.
هەڵوەشانەوەی مینحەی ( 13 هەزارو 282) بەخێوكەر بە فەرمانی ژمارە (48) لە 24/2/2020 كە مانگانە ( 996 ملیۆن و 150 هەزار) دینار دەكات
پێداچونەوە بە دۆسیەی شەهیدان و ئەنفالكراوان.
شەهیدی سەنگەر: لە (37 هەزارو 575) كەس ( 2 هەزارو 438 ) كەس وردبینیان بۆ كراوە، ( هەزارو 523 ) كەس پەسەند كراون و ( 805) كەس تێبینیان لەسەرەو ( 110) كەس نایان گرێتەوە.
لە كۆی گشتی ( شەهیدانی سەنگەر، شەهیدی هاوڵاتی، شەهیدی جینۆساید) كە وربینیان بۆ كراوە لە ( 70 هەزارو 331) دۆسیە، ( 7 هەزارو 278) كەس وردبینی كراوە ( 4 هەزارو 299) كەسیان پەسەنكراون، ( هەزارو 776) كەسیان تێبینی لەسەرە، ( 411) كەسیان نایانگرێتەوە.
وردبینی كردن لە تاقانەكانی جینۆسایدا
لە ( 361) دۆسیە، (361) كەسیان ووردبینیان بۆ كراوە، ( 225) تاقانەیان پەسەندكراون، (3) یان تێبینیان لەسەرە، (133) كەسیان نایانگرێتەوە.
( 9 هەزار و 202) دۆسیەی بەركەوتوانی چەكی كیمیاوی ووردبینیان بۆ كراوە.
زیندانیانی سیاسی:
لە (23 هەزارو 769) دۆسیەی زیندانیانی سیاسی، ( 984) كەسیان وردبینیان بۆ كراوە ( 611) دۆسیەیان پەسەندكراوەو، ( 373) كەسیان تێبینیان لەسەرە.
وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی.
دووبارە بوونەوە
ژمارەی كەمئەندامانی فەرمانبەر : ( 13 هەزارو 249) كەمئەندام.
ژمارەی كۆدی بایۆمەتری دووجار دوبارە: ( 648) كەمئەندام
ژمارەی كۆدی بایۆمەتری سێجار دوبارە: ( 17) كەمئەندام
ژمارەی كۆدی بایۆمەتری چوارجار دوبارە: ( 1) كەمئەندام
پێكهێنانی لیژنە لاوەكیەكان بۆ ووردبینی و پێداچوونەوە بە كەم و كوڕی لیستەكانی كەمئەندامان كە كۆی گشتیان ( 88 هەزارو 867) كەمئەندامە.
لەكۆی (5 هەزارو 663) ناوی دووبارە (75%)ی ناوەكان دووبارە نین، بەڵكو ناوی سەرپەرشتیان زیاتر لە دەرماڵەیەكی هەیە.
لە كۆی ( 5 هەزارو 663) ناوی دووبارە رێژەی (25%)ی ناوەكان دووبارەن.
لە ئیدارەی گەرمیان لەكۆی ( 181) ناوی دووبارە تەنیا ( 74) ناو شایستەی بڕینەو (64) ناو بڕاوە.
لە ئیدارەی راپەڕین لەكۆی ( 210) ناو تەنیا ( 35) ناو دووبارەن.
وەزارەتی دارایی:
ئەم هەنگاوانە گیراوەتە بەر سەبارەت بە وەرگرتنەوەی قەرزە بازرگانیەكان.
كۆی گشتی قەرزەكان ( 511 ملیارو 413 ملیۆن و 706 هەزار) دینار
سەرجەمی گشتی سود: ( 394 ملیارو 159 ملیۆن و 980 هەزار) دینار
سەرجەمی قەرزی گەڕاوە: ( 2 ملیارو 911 ملیۆن و 705 هەزار) دینار.
سەرجەمی قەرزی ماوە ( 902 ملیارو 661 ملیۆن و 980 هەزار) دینار
هەمواری موچەی خانەنشینی بەناونیشانی شارەزا كە ژمارەیان ( 494 ) خانەنشینە برێ ( 410 ملیۆن و 367 هەزار) دینار گەراوەتەوە
لە دۆسیەی خانەنشینی دادوەرەكاندا بڕی ( 87 ملیۆن و 483 هەزار) دینار گەراوەتەوە
لە موچەی خانەنشینی ( 109) بەرێوەبەری گشتی ( 77 ملیۆن و 120 هەزار دینار) گەراوەتەوە.
خانەنشینی وەزیر و بریكاری وەزیر و راوێژكارو بەریوەبەری گشتی، لیستێك كە پێكهاتووە لە ( 1 هەزارو 169) كەس رەوانەی لیژنەی باڵای چاكسازی كراوە
دەستنیشانكردنی لیستی ناوی دوو موچەیی:
وەرگرتنی دوو موچەیی ( فەرمانبەر و فەرمانبەر ) كۆی ( هەزارو 639) كەس
وەرگرتنی دوو موچەیی ( فەرملنبەر و خانەنشین) كۆی ( 8 هەزارو 147) كەس.
وەرگرتنی دوو موچەیی ( خانەنشین و خانەنشین) كۆی ( 11 هەزارو 802 )كەس.