Draw Media

جەمیل بایك: هێزەكانمان چەندین جار لەگەڵ ئەمریكیەكان كۆبونەتەوە

جەمیل بایك: هێزەكانمان چەندین جار لەگەڵ ئەمریكیەكان كۆبونەتەوە

2021-04-15 10:37:14


درەو:
جەمیل بایك هاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ سایتی (ریسپۆنسبڵ ستەیت كرافت)ی ئەمریكی رایگەیاندووە: لە رێگەی نێوەندگیرییەكانەوە نامەمان بۆ هەموو سەرۆكەكانی ئەمریكا نادرووە، لەسەر ئاستی خۆجێیش هێزەكانمان چەندین جار لەگەڵ هێزەكانی ئەمریكا كۆبونەتەوە.

پوختەی قسەكانی جەمیل بایك بۆ سایتی (Responsible Statecraft) ئەمریكی: 
•    لەگەڵ ئەمریكییەكان پەیوەندیمان هەیە‌و ئامادەین پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ئەمریكا چاكبكەینەوە. 
•    ئێمە پێشتر لەرێگەی رۆژاڤا‌و شەنگالەوە پەیاممان بۆ ئەمریكییەكان ناردووە‌و لەرێگەی كەسانی نێوەندگیرەوە نامەمان بۆ هەموو سەرۆكەكانی ئەمریكا ناردووە.
•    لەسەر ئاستی خۆجێی هێزەكانمان چەندینجار لەگەڵ هێزەكانی ئەمریكا كۆبونەتەوە. 
•    رەنگە ئەمریكییەكان ویستبێتیان تێڕوانینی ئێمە بزانن.
•    پەكەكە هیچ جۆرە پەیوەندییەكی رێكخراوەیی لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكراتدا نییە، بەڵام هەزاران كەس لە لایەنگرانمان كە خەڵكی سوریا بوون، گەڕاوەنەتەوە بۆ بەرگریكردن لە خاكی خۆیان.
•    هێزەكانمان هیچ جۆرە كارێكی سەربازی راستەوخۆ یاخود ناڕاستەوخۆیان دژی ئەمریكا ئەنجام نەداوە.
•    ئەگەر ئەمریكا سیاسەتەكانی بە ئاڕاستەی چارەسەری دۆزی كورد‌و پرسی بە دیموكراتیزەكردن بێت، ئێمە هەرگیز دژی نابین.
•    سەرۆك بایدن دەزانێت ئێمە چوینەتە ناو گەورەترین جەنگەوە دژی داعش.
•    ئێمە ئێستا لەجێی "دیكتاتۆریەتی پرۆلیتاریا" بانگەشە بۆ "سۆسیال دیموكراتی" دەكەین.
•    لە نەوەدەكانی سەدەی رابردووەوە جوڵانەوەكەمان گۆڕانكاری گەورەی بەخۆوە بینیوە، بەڵام ئەمریكا تاڕادەیەكی زۆر هەر پاڵپشتی لە سیاسەتەكانی سەردەمی جەنگی سارد كردووە. 
•    پەكەكە خوازیاری چارەسەرێكی دیموكراتیانەیە بۆ توركیا، بەڵام توركیا تەنیا دەیەوێت كورد پاكتاو بكات.
•    توركیا سود لە چەكەكانی ناتۆ وەردەگرێت، ئەمریكا‌و هەندێكی وڵاتی تریش پشتیوانی لێ دەكەن، سەرباری ئەمەش ئێمە چەندینجار دەوڵەتی توركیامان تا كەناری داڕمان بردووە.
•    دیموكراتیزەكردنی عێراق وادەكات دەستوەردانی وڵاتانی تر لە عێراق سەخت بێت، بەڵام مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق توانای ئەوەی نییە بەڕووی ئێران‌و توركیادا راوەستێت.
•    دیموكراتیزەكردن باشترین چارەسەرە بۆ كێشەكانی ئێران، رایگشتی چ لە ناوخۆ‌و چ لە دەرەوە نابێت تەنیا چاویان لەسەر پرسی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران بێت، ئێران پێویستی بە پرۆسەی دیموكراتیزەكردن هەیە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand