یەكگرتوو كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق هەیە
2018-05-17 13:35:10
(درەو میدیا)
عومەر بەرزنجی باڵیۆزی عێراق لە ڤاتیكان خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كاندیددەكات.
بەرزنجی لە بەیاننامەیەكدا وتی:"مایەی شانازیمە كە كاندیدكردنی خۆم بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق رابگەیەنم، با بەیكەوە دەستبكەین بە بونیادنانەوەی عێراق لەسەر بنچینەی دەستور و پاراستی یەكێتی عێراق و سەروەرییەكەی و پاراستی سیستمی فیدراڵی دیموكراتی و فرەیی و سەلامەتی خاك و ئاو و ئاسمانی."
بەرزنجی جەختیشیكردەوە كە " بە دروشمی سەرۆكی هەموو عێراقییەكان وەك هاوڵاتییەك خۆم بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید دەكەم."
باڵیۆز عومەر بەرزنجی ساڵی 19960 لە كەركوك لە دایكبووە و ساڵی 1984 بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە زانكۆی بەغدا بەدەستهێناوە و لەسەر پشكی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ساڵی 2017 كراوەتە باڵیۆزی عێراق لە ڤاتیكان و لە ساڵی 2015ش بریكاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق بووە بۆ كاروباری سیاسی و پەیوەنددییەكان تا شوباتی 2017 و لە 2013 بۆ 2015 باڵیۆزی عێراق بووە لە رۆمانیا و هەروەها لە 2009 تا ئایاری 2013 باڵیۆزی عێراق بوە لە لوبنان.