Draw Media

ئەمریكا پێشنیازیكردووە بەرهەم ساڵح پۆستی سەرۆككۆماری عێراق وەربگرێت 

ئەمریكا پێشنیازیكردووە بەرهەم ساڵح پۆستی سەرۆككۆماری عێراق وەربگرێت 

2018-05-17 13:14:52


(درەو میدیا)
سەرەتای ئەم هەفتەیە  لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان برێت مەكگۆرك نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا لە هاوپەیمانێتی دژ بە داعش لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆكی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەریی كۆبوەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە لێدوانێكیدا بۆ " درەو میدیا" ناوەرۆكی كۆبوونەوەی مەكگۆرك و بەرهەم ساڵحی ئاشكراكرد و رایگەیاند مەكگۆرك پێشنیاری ئەوەی كردووە لە كابینەی نوێی حكومەتی عێراقدا بەرهەم ساڵح پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق وەربگرێت و ئەوانیش وەك ئەمریكا پشتیوانی لێدەكەن.
سەرچاوەكە كە نەیویسیت ناو و ناونیشانی ئاشكرابكرێت، راشیگەیاند، دواتر مەكگۆرك ئەو پێشنیارەی خستوەتە بەردەم یەكێتی و ماڵی تاڵەبانی بە تایبەتی و ئەوانیش بۆئەوە چەند مەرجێكیان هەیە و وتویانە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار پێویستە بەرهەم ساڵح هاوپەیمانی بۆ دیموكراتی و دادپەروەری هەڵبوەشێنێتەوە و بگەڕێتەوە ناو یەكێتی و مەرجی دووەمیشیان ئەوەبووە كە بەرهەم ساڵح لە بەغدا بێت و دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی یەكێتیدا نەكات.
بە گوێرەی ئەو سەرچاوەیە بەرهەم ساڵح سەرۆكی هاوپەیمانی بۆ دیموكراتی و دادپەروەریی تائێستا وەڵامی ئەو پێشنیارەی مەککۆرگی نەداوەتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand