Draw Media

بەڵگە: هەرێم پابەند نەبێ بەغداد هیچ بڕە پارەیەک نانێرێت

بەڵگە: هەرێم پابەند نەبێ بەغداد هیچ بڕە پارەیەک نانێرێت

2021-03-27 16:26:44



(درەو):
"هەرێمی کوردستان بەتەوەواتی پابەند نەبێت بە رێککەوتنەکەوە، بەغداد هیچ بڕە پارەیەک نانێرێت" ئەمە ئەو گۆڕانکاریەیە کە شیعەکان له رێککەوتنەکەیان لەگەڵ وەفدی هەرێمی کوردستان کردویانە.
لە کۆبونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆی لیژنەی دارییدا کوتلە شیعەکان، ئەو گۆڕانکاریانەیان خستەڕوو کە لە ریکەوتنەکەی پێشوویاندا لەگەڵ وەفدی هەرێم کردویانە.
(درەو) وێنەیەکی پێشنیازی نوێی لایەنە شیعەکانی بۆ رێککەوتن دەستکەوتووە، بەپێی ئەو هەموارە نوێیە، شیعەکان مەرجیان داناوە ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت بە رێککەوتنەکەوە، حکومەتی بەغداد هیچ بڕە پارەیەک بۆ کوردستان نەنێرێت.
هۆشیار عەبدوڵڵا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، دروستی ناوەڕۆکی ئەم نوسراوەی بۆ (درەو) پشتڕاستکردەوەو رایگەیاند، دیارترین گۆڕانکاریی کە لە رێککەوتنەکەدا کراوە ئەوەیە (مقاصە) لابراوە.
مەقاسە یاخو (لێبڕین یان لێدەرکردن) کە لە رێککەوتنەکانی پێشوودا کاری پێکراوە بەواتای ئەوەدێت، ئەگەر حکومەتی هەرێم پابەند نەبوو بە رێککەوتنەوە، ئەوا بە یاسای ئیدارەی دارایی، ریژەی زیان لە هەرێم دەبڕدرێ و پاشماوەی شایستەی دارایی خۆی بۆ دەنێردرێت، حکومەتی هەرێم چاوی لەم رێگەیەو دەیەوێت سەرباری ئەوەی رێککەوتن جێبەجێ نەکات (نەوت رادەست نەکات)، مانگانە بڕە پارەیەک لە بەغداد وەربکرێت، ئەمە ئەو بابەتەیە کە ئێستا شیعەکان لە دەقی رێککاوتنەکەیان لەگەڵ وەفدی هەرێم لایان بردووە.
(درەو) زانیویەتی، بڕیارە ئەم دەقە نوێیە جارێکی تر بدرێتەوە بە وەفدی هەرێم بۆ زانینی رەزامەندیان یاخود رەتکردنەوەی.
هۆشیار عەبدۆڵا دەڵێ:" ئێمە ئیتفاقە کۆنەکەو ئەم دەقە نوێیەش وەک چارەسەری کێشەکانی هەرێم نابینین، پێمان وایە هیچیان چارەسەری گرفتەکان ناکەن، فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەڕێگەی سۆمۆوە ئەو چارەسەرەیە کە هەردولایان بە ئیتیفاقیی حزبی و لەپێناو سەفقاتی ژێر بەژێری هەڵبژاردن خۆیانی لێ ئەدزنەوە".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand