فشارە دەرونیەکان رۆژنامەنوسانی ژن تا لێواری وازهێنان لە کار دەبات
2021-03-26 17:45:01
درەو:
نه‌وژین - ئەحمەد حەمید
”هیچ راپۆرت و کارێک نەبوە لەکاتی ئامادە کردنیدا توشی کێشەو فشاری دەرونی نەبوبم“. ئه‌مه وته‌ى كچه رۆژنامه‌نوسێكه له‌باره‌ى ئه‌و فشارانه‌ى له‌سه‌رى دروست ده‌بێت به‌هۆى كاره‌كه‌یه‌وه.
شه‌رمین عه‌لى، ماوه‌ى ١٤ ساڵه له گه‌رمیان سه‌رقاڵى كارى رۆژنامه‌نوسیه له‌باره‌ى ئه‌و فشاره ده‌رونیانه‌ى به‌هۆى پیشه‌كه‌یه‌وه توشى بوه، بۆ نه‌وژین ده‌ڵێت: مامەڵەی رۆژنامەنوس لەگەڵ گشت چین و توێژ‌و رەگەزو خەڵکێکە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وەک ئەوەیە تۆ لەبەرەیەک بیت و ئەو هەمو بیروڕا جیاوازەش لەبەرەیەک بن.
ئه‌و فشاره ده‌رونیه‌كانى ده‌به‌ستێته‌وه بەوەی لەسەر بنەمای جێندەربوە کە روبەڕویان بوەتەوە”دەیان جار کە بۆکاری میدیایی رۆشتوم لەو شوێندەدا روبەڕوی تانەو توانج و تەنانەت گێچەڵ پێکردنیش بومەتەوە، باشیش تێگەشتوم تەنها لەبەر ئەوەیە کە ژن بوم“.
”ئەو پێشلکاریەی بەرامبەرم کرا، ئازاری رۆح و دەرونیدام“
ژنانى رۆژنامه‌نوس ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕو یه‌كێکی دیکە له فشاره‌كانى سه‌ریان دوای کاتی تەواوبونی کارە رۆژنامەنوسیەکانیان بە هیلاکیەکی زۆر، ئه‌ركه خێزانیه‌كانیەکانە.
سۆما خالید، كچه رۆژنامه‌نوسێكه زیاتر له هه‌شت ساڵه له شاری سلێمانى كارى راگه‌یاندن ده‌كات، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: یه‌كێك لە فشارەکانی سەرئێمە هیلاکبونی زۆره لەروی کارکردنەوە، لەهەمان کات ئەرکه‌كانی ژیانیش فشارێكى دیكه‌یه.
سۆما خالید، لە کاتی ئەرکە رۆژنامەوانیەکەیدا
سۆما، تیشکی خستەسەر ئەو پێشلکاریەی بەرامبەریکراوە کە بەشێوەیەک ئازاری داوە بیر لە تۆڵەکردنەوە بکاتەوە، وەک خۆی دەڵێت: پێشێلکاریم لەبەرامبەردا کراوە تا ئەو رادەیەیی ئازاری رۆح و دەرونمی دا، تا ئێستاش کاریگەری لەسەرم ماوە و زۆرکاتیش بیر لە”تۆڵەکردنه‌وه“ دەکەمەوە.
”پاڵپشتیە دەرونیەکانی دەزگاکەم وایانلێکردوم بەهێزبم“
لەگەڵ ئەمانەشدا رۆژنامەنوسانی مێینە باسلەوەدەکەن پاڵپشتیە دەرونیەکان کاریگەری راستەخۆیان هەیە لەسەر بەرەنگاربونەوەیان بەرامبەر ئەو فشارانەی روبەڕویان دەبێتەوە.
بوشرا فاروق، یەکێکە لەو رۆژنامەنوسانەی له‌و ده‌زگایانه‌ى كارى كردوه خولى پاڵپشتى ده‌رونیان بۆ كراوه‌ته‌وه و زۆریش پشتگیرى كراوە، وتی: ”ئه‌مانه بە هۆکار دەزانم بۆ ئه‌وه‌ى کە توشى فشارى ده‌رونى نەبو‌م“.
بوشرا فاروق، لەکاتی ئەرکە رۆژنامەوانیەکانیدا
جیاواز له بۆچونه‌كه‌ى بوشرا، شه‌رمین، باس له‌وه‌ده‌كات: دەزگاکانی راگەیاندن زۆرینەیان پشتگیری ژنانی رۆژنامەنوس دەکەن بۆ بەردەوام بون، بەڵام نەیانتوانیوە لەروی مەعنەوی و دەروونیەوە کار لەسەر بەهێزکردنی رۆژنامەنوسە ژنەکان بکەن بەرامبەر فشاری کۆمەڵگا و لەمپەرەکان.
”لە خودی دەزگا راگەیاندنه‌كان پێشەلکارییان بەرامبەر دەکرێت، وەک گێچەڵکردن و تەحەروش، کەوادەکات لە مێشکیاندا بمێنێتەوە و کاریگەری لەسەر دەرونیان بکات، ئەو حاڵەتەش لەگەڵیان درێژە دەکێشێت و گەشەدەکات، و دەبێتە ترس و دڵەراوکێ و کار دەکاتە سەر ئامانج و هەنگاوەکانیان“.سۆما خالید، واده‌ڵێت.
”کارکردنی زۆر توشی فشاری دەرونی کردنم“
هه‌ندێكجار كچانى رۆژنامه‌نوس ناهێڵن ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌میان ببێته فشارى ده‌رونى بۆیان، به‌ڵام دواجار به‌هۆى كارى زۆره‌وه فشارى ده‌رونیان بۆ دروست ده‌بێت.
کچە رۆژنامەنوس ساكار عه‌بدوڵلا، ئەمەی روبەڕو بۆتەوە، لە بارەیوە قسەی بۆ نەوژین کرد‌و وتی: ”به هۆى كاركردنى زۆره‌وه هه‌ندێك جار فشارى ده‌رونیم له‌سه‌ر دروستبوه، به‌ڵام رێگه‌م نه‌داوه کاریگەری لەسەر کارەکەم جێبهێڵێت“.
ئه‌و وتیشى: متمانه به‌خۆبون هۆكارێكى گرنگى به‌رده‌وامبونمه هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردوه نه‌هێڵم فشاره ده‌رونیه‌كان كاریگه‌رى له‌سه‌رم دروستكات.
ساكار، بۆ ئه‌وه‌ى فشاره ده‌رونیه‌كانى كه‌م بكاته‌وه راوێژى به هاوڕێ و هاوپیشه‌كانى كردوه و له‌و رێگه‌یه‌وه توانیویه‌تى فشاره‌كان له‌سه‌ر خۆى لابه‌رێت.
ساکار عەبدوڵلا، لەکاتی ئەرکە رۆژنامەوانیەکانیدا
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى راوێژى به كه‌سانى پسپۆڕ كردوه بۆ نه‌هێشتنى ئه‌و لێكه‌وته ده‌رونیانه‌ى له‌سه‌ریه‌تى. سۆما، وتى: ئێمەی رۆژنامەنوسی ژن کەم راوێژ دەکەین بەکەسانی پسپۆڕی دەرونی یان توێژەری کۆمەڵایەتی، له‌كاتێكدا زۆر پێویستە بۆ ئارام بونەوەی دەرونمان.
”بەهۆی فشاری دەرونیەوە رۆژنامه‌نوس هه‌بوه وازى له كارەکەی هێناوه“
”به‌و پێیه‌ى له عێراق به شێوه‌یه‌كى گشتى كۆمه‌ڵێك دۆسیه هه‌ن كه رۆژنامه‌نوسان ده‌ستى بۆ ده‌به‌ن روبه‌ڕوى فشار ده‌بنه‌وه، بەشێوەیەک رۆژنامه‌نوسمان هه‌بوه به هۆى ئه‌و فشاره ده‌رونیه‌ى له‌سه‌رى بوه وازى له كارى راگه‌یاندن هێناوه“. ئەمە قسەکانی دیارى محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى سه‌نته‌رى میترۆیە بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامەنوسان.
وتیشى: فشارى ده‌رونى به شێوه‌یه‌كى جدى كارى له‌سه‌ر نه‌كراوه و ته‌نانه‌ت ده‌زگاكانى راگه‌یاندن گرنگى به‌م لایه‌نه ناده‌ن، له‌گه‌ڵ به‌شى زۆرى كه‌ناڵه‌كانیش باسى ئه‌و گرفتانه‌مان كردوه، به‌ڵام له پراكتیكدا به‌دى ناكه‌ین گرنگى به لایه‌نى ده‌رونى رۆژنامه‌نوسه‌كانیان بده‌ن.
به‌ڕێوبه‌رەکەی سه‌نته‌رى میترۆ، ئەوەشی نەشاردەوە”كه كه‌ناڵى راگه‌یاندن هه‌یه خۆى بوه‌ته هۆى فشار بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نوسه‌كانیان به تایبه‌ت كچانى رۆژنامه‌نوس“ .
سه‌ربارى ئه‌و ئالەنگارى و گرفتانه‌ى كچانى رۆژنامه‌نوس ده‌یخه‌نه‌رو، به‌ڵام باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌و گرفتانه نه‌بوه‌ته رێگر بۆ به‌ره‌وپێشچونى كاره‌كانیان و توانیانه به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كاندا سه‌ركه‌ون.
شه‌رمین، ده‌ڵێت: ”وەک رۆژنامەنوسێکی ژن، دیمەنە ناخۆشەکانی کاتی کارکردن و فشارە دەرونیەکان راستە لەکاتی خۆیدا بێتاقەتم دەکات و نیگەران دەبم پێی، بەڵام وزەو هێزی بەردەوامیان پێداوم، بەوەی لەکارەکەم دەتوانم بیروباوەڕی خەڵک بگۆڕم، نەک تەسلیم بون بەو بیرۆکە خراپانەی بەرامبەر رۆژنامەنوسی ژن هەیانە“.
شەرمین علی، لەکاتی ئەرکە رۆژنامەوانیەکانیدا