جێگری كونسوڵی ئەمریكا: ئێمە لە نزیكەوە بەدواداچوون بۆ كەیـسەكـان دەكەین
2021-03-13 19:27:17
درەو:
چاوپێكهوتنی: سهرتیپ قهشقهیی
کەیتی کایزەر، جێگری کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا له ههولێر، له دیمانهیهكدا لهگهڵ رۆژنامهنووس ( سهرتیپ قهشقهیی ) قسه لهسهر چهند پرسێكی تایبهت به ( مافهكانی مرۆڤ و ئازادی رادهربڕین و راگهیاندن و كهیسی سزادراوانی بادینان) دهكات.
له بهشێكی دیمانهكهدا ئاماژه بهوهدهكات : لەبەرزترین ئاست و بەدرێژایی ئیدارەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان قسهیان كردووه لەسەر پێویستی پاراستنی ئازادی ڕاگەیاندن و رادەربڕین لەبەر ئەوەی داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ بەشێکی گرنگی سیاسەتی دەرەوەی ئهمهریكایه.
ههر لهو چاوپێكهوتنهدا، ناوبراو، ئاماژه به وتهیهكی وهزیری دهرهوهی ئهمهریكا دهكات و دهڵێت : " سیاسەتە نوێکە توانای وەزارەتی دەرەوە دەخاتەگەڕ بۆ سنوردارکردن و هەڵوەشاندەنەوەی ڤیزەی هەرکەسێك کە تێوەگلابێت لە ئەنجامدانی چالاکی لەدەرەوی سنوری وڵاتەکەی بۆ بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنوسان یان بەرهەڵستکاران، بۆ نمونە بیەوێت هەراسانیان بکات یان چاودێریان بکات، یان ئازاری خۆیان یان خێزانەکانیان بدات."
جێگری گشیتی كونسڵی ئهمهریكا له ههولێر، ئهوهشدهخاتهڕوو: ویلایەتە یەکگرتووەکان شانازی بەو رۆڵەوە دەکات کە بینیویەتی لە داکۆکیکردن و بەرەوپێشبردنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادیە بنەڕەتیەکان لەسەرانسەری دونیادا بە هەردوو شێوەی تایبەت (داخراو) و (ئاشکرا) لە ناویشیاندا گرنگی رێزگرتن لە ئازادییە بنەڕەتیەکانی رادەربڕین.
به وتهی كهیتی، بۆ پاراستنی ئازادی ڕاپۆرتەکانی ئهوان بەردەوام کاریگەری دروستدهكهن، بهڵام له ئهوه گرینگتر دهرخستنی نیهگهرانییهكانه له لایهن خودی رۆژنامهنووسان.
لهبارهی تۆمهتباركردنی رۆژنامهنووس وچاڵاكوانان، بهوهی هاوكاری مادیان له رێكخراوێكی ئهمهریكی وهرگرتوه و دواتر وهك تۆمهت له دادگا درایه پاڵیان، كهیتی كایزهر، دهڵێت : چاوەڕوانیمان لە وڵاتانی خانەخوێ لەسەرانسەری دونیا ئەوەیە کە ڕێز لە کاری دیپلۆماتەکان بگرن، کە کارەکانیان زۆر نزیکە لە کاری رۆژنامەنوسان و لەگەڵ خەڵکی جۆراوجۆر کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بتوانن کارەکانییان بکەن.
لهسهر كهیسی بهدواداچوونی سزادراوانی بادینان، ناوبراو، روونیكردهوه : ئهوان دەیانەوێت دڵنیابین لەوەی کە ئەندامانی کۆمەڵگای مەدەنی، بە راگەیاندنکارانیشەوە، دەتوانن دەستیان بە پرۆسەیەکی یاسایی دادپەروەر و شافاف بگات، بۆیه لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ کەیسەکان دەکەن.
جێگری كونسڵی گشتیی، جهخت لهسهرئهوهدهكاتهوه، كه پێویسته حکومەتی هەرێم بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ گفتووگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان و کۆمەڵگای مەدەنی لە هەرێمی کوردستان بكات.
دهقی چاوپێكهوتنهكه :
پرسیار: جیاوازی چییە لە نێوان ئیدارەی پێشوو و ئێستا لەڕووی پشتیوانیکردنی ئازادی راگەیاندن و دەربڕین ؟
کەیتی کایزەر: لەوەتەی دامەزراندنیەوە ویلایەتە یەکگرتووەکان پشتیوانی ئازادی ڕاگەیاندن و رادەربڕینی کردوە، کە بەشێکە لە شوناسمان. هەر ئیدارەیەك کە دەست پێدەکات جەخت و تەرکیزی لەسەر ئەو شتانەیە کە بۆی گرینگن، بەڵام سەرجەمیان پشتیوانی لە مافەکانی مرۆڤ دەکەن. پێم وابێت زۆر روونە کە ئیدارەکەی سەرۆک بایدن جەختی زۆری لەسەر مافەکانی مرۆڤە، لەناویشیاندا ئازادی رادەربڕین و راگەیاندن. هەروەها بەردەوام دەبین لە تیشک خستنە سەر گرنگی ڕێوشوێنی یاسایی و سەروەری یاسا و بە دەست راگەیشتن بە پارێزەریشەوە.
هەروەها دەمەوێت سەرەنجتان ڕابکێشم بۆ بەیاننامەکەی وەزیری دەرەوە ئەنتۆنی بلینکین لەسەر مەفەکانی مرۆڤ، کە لە خوارەوە دام ناوە.
https://drive.google.com/file/d/1SCANGdA2GIa4cEJA0qZW72EkM2R63hzt/view?fbclid=IwAR3BrCDMVV3GuM-5vjzAKJhBC2MP_jx0J-u9_QysACsrPga9N77Jn_XG4a8
پرسیار: بەیاننامەی زۆرمان بینیوە لە باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی ئەمەریکاوە سەبارەت بە گیراوانی بادینان، بەڵام ڕۆژنامەنوسان و چاڵاکوانان دەڵێن، هیج بەرەو پێشجونێك بەدیناکرێت. ئایا هیج بەرەوپێشجونێکتان بەدیکردووە و وەڵامی حکومەتی هەرێم چی بووە بۆ ئێوه له بارهی ئهو كهیسه ؟
کەیتی کایزەر: ئێمە لەبەرزترین ئاست و بەدرێژایی ئیدارەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان قسە دەکەین لەسەر پێویستی پاراستنی ئازادی ڕاگەیاندن و رادەربڕین لەبەر ئەوەی داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ بەشێکی گرنگی سیاسەتی دەرەوەمانە. تێدەگەین کە لەم دواییانەدا هەوڵ هەبووە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لەسەر بابەتەکانی تایبەت بە ئازادی راگەیاندن، ئێمە پێشوازی لەو هەنگاوە دەکەین.
لەکۆتاییدا، پتەوترین چارەسەر بۆ پاراستنی ئازادی رادەربڕین لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا لە خهڵکە كه خۆیەوە سەرچاوە دەگرێت.
کەیتی کایزەر: داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ بەشێکی گرنگی سیاسەتی دەرەوەی ئهمهریكایه
پرسیار: لەم دواییانەدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، کە ئەمەریکە ڤیزە بەو کەسانە نادات کە پێشێلی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ڕاگەیاندن و دەربڕین دەکەن، ئەمە چی دەگەیەنێت و بۆچی دهگهڕێتهوه ؟
کەیتی کایزەر: هەروەک وەزیری دەرەوە بلینکین گوتی " سیاسەتە نوێکە توانای وەزارەتی دەرەوە دەخاتەگەڕ بۆ سنوردارکردن و هەڵوەشاندەنەوەی ڤیزەی هەرکەسێك کە تێوەگلابێت لە ئەنجامدانی چالاکی لەدەرەوی سنوری وڵاتەکەی بۆ بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنوسان یان بەرهەڵستکاران، بۆ نمونە بیەوێت هەراسانیان بکات یان چاودێریان بکات، یان ئازاری خۆیان یان خێزانەکانیان بدات."
پرسیار: کاتێک پێشێلکاری دەرهەق بە ڕاگهیاندن و ئازادی راگایاندن ئەنجام دەدرێت، ئەو ڕێوشوێنانە چین ئێوە دەیانگرنەبەر بۆ فشارخستنە سەر ئەنجامدەران؟
کەیتی کایزەر: ویلایەتە یەکگرتووەکان شانازی بەو رۆڵەوە دەکات کە بینیویەتی لە داکۆکیکردن و بەرەوپێشبردنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادیە بنەڕەتیەکان لەسەرانسەری دونیادا. ئێمە بە هەردوو شێوەی تایبەت (داخراو) و (ئاشکرا) بابەتەکانی تایبەت بە مافەکەنی مرۆڤ، لە ناویشیاندا گرنگی رێزگرتن لە ئازادییە بنەڕەتییەکانی رادەربڕین و ئازادی کۆبوونەوە و ئازادی خۆ رێکخستن و ئازادی ئاینی لە هەموو ئاستەکانی پەیوەندیە دوولایەنەکانما ن دەخەینەڕوو، هاوبەشیەکانمان بەهێزتردەبن کاتێك رەنگدانەوەی بەها هاوبەشەکانمان لە ئازادیە بنەڕەتیەکان. ئەو گفتوگۆیانە گرنگن بۆ بەهێزکردنی هاوبەشییەکانی نێوانمان.
کارکردن لەسەر مافەکەنی مرۆڤ لەسەرانسەری دونیادا زۆرجار بریتی دەبێت لە یارمەتیدانی هاوڵاتیان بۆ دۆکۆمێنتکردن و بەرزکردنەوەی نیگەرانیەکانیان، هەر بۆیەش ئێمە هەڵسەنگاندنی ساڵانەی خۆمان بۆ دۆخەکە لە ڕاپۆرتی ساڵانەی تایبەت بە مافەکەنی مرۆڤ بڵاو دەکەینەوە. هەروەها یارمەتی بەرزکردنەوەی ستانداردی پرۆفێشناڵی ڕۆژنامەنوسان و باشترکردنی پەیوەندی نێوان ڕۆژنامەنوسان و حکومەتەکانیان دەدەین. بۆ نمونە، کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا کۆمەکی دارایی بۆ پێنج ڕاهێانی سێ ڕۆژەی بۆ ڕۆژنامهنوسانی پێکهاتەکان تەرخانکرد کە لەلایەن سەنتەری میترۆ و ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەتەوە جێبەجێکران. بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو کۆمەکی داراییمان بۆ چەندین ڕاهێنان و زەمالەو پرۆگرامی گەشەپێدانی پرۆفێشناڵی تەرخانکردووە و بەرنامەشمان هەیە بەردەوام بین.
پرسیار: له كهیسی گیراوانی بادینان یهكێك لهو كهسانهی دادگای كرا گوایه له رێگهی رێكخراوێكی ئهمهریكی هاوكاری وهرگرتوه؛ واته كاری بۆ ئهمهریكا كردوه لهسهر ئهو بابهته چ قسهیهكتان ههیه ؟ ئایه چ گهرهنتییهك ههیه لهمهودوا ئهوانهی سهردانی كونسڵخانه و باڵوێزخانهی ئهمهریكا دهكهن تاوانبار ناكرێن به كاركردن بۆ لایهنێكی دهرهكی ؟ ئایه لهسهر ئهو كهیسه ناڕهزایهتیان داوه به حكومهت و بهرپرسانی ههرێم ؟
کەیتی کایزەر: چاوەڕوانیمان لە وڵاتانی خانەخوێ لەسەرانسەری دونیا ئەوەیە کە ڕێز لە کاری دیپلۆماتەکان بگرن، کە کارەکانیان زۆر نزیکە لە کاری رۆژنامەنوسان و لەگەڵ خەڵکی جۆراوجۆر کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بتوانن کارەکانییان بکەن. ئێەمە هەمان تێگەیشتنمان هەیە بۆ ئەو دیپلۆماتە بێگانانەی کە لە ئەمەریکاش کاردەکەن، بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمیشەوە.
کەیتی کایزەر: کارەکانمان زۆر نزیکە لە کاری رۆژنامەنوسان
پرسیار: ئێوه چ پێوهرێكتان ههیه بۆئهوهی بزانن پێشێلكاری كراوه یاخود نا؛ واته له كهیسێكی هاوشێوهی بادینان ئێوه چۆن دهزانن دادگا بڕیارێكی دروستی داوه به واتایهكی دیكه ئهو حوكمهی سهپێندرا تا چهند لای ئێوه باوهڕپێكراو بوو؟
کەیتی کایزەر: ئێمە دەمانەوێت دڵنیابین لەوەی کە ئەندامانی کۆمەڵگای مەدەنی، بە راگەیاندنکارانیشەوە، دەتوانن دەستیان بە پرۆسەیەکی یاسایی دادپەروەر و شافاف بگات. ئێەمە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ کەیسەکان دەکەین، بەڵام گرنگتر لە هەر تاکە کەیسێکی تایبەت بریتیە لە ژینگە گشتییەکەی ئازادی رادەربڕین. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاش بەدەر نییە لەو کێشانە و ئەو حکومەتانەی کە بابەتی مافەکەنی مرۆڤ بە هەند وەردەگرن ئەوانەن کە شەفافن و پێشوازی لەو گفتوگۆیانە دەکەن بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانیەکەن و باشترکردنی دۆخەکە. بەمجۆرە کارکردن گرنگە بۆ سەقامگیری و سەرکەوتوویی وڵاتەکە.
پرسیار: به بۆچوونی ئێوه ئهو راپۆرتانهی له لایهن رێكخراوه نێو دهوڵهتییهكانهوه دهردهچێت لهسهر ههرێمی كوردستان، هیچ كاریگهرییهكی كورت مهودا و دوور مهودای ههیه؟
کەیتی کایزەر: نێردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکەن ئەو ڕاپۆرتانە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کروردستاندا گفتوگۆ دەکەن و بەردەوامن لە گفتوگۆی بنیات نەرانە. هیوادارین ئەو ڕاپۆرتانەی لەسەر مافەکەنی مرۆڤ لەسەر هەر وڵات یان هەرێمێک بڵاودەکرێنەوە ببنە مایەی بەرەپێشبردنی مافەکەنی مرۆڤ لە دوور مەوداو نزیک مەودادا. قسەکردن لەسەر کێشەکان هەنگاوی یەکەمی چارەسەرکردنیانە. هەر لەبەر ئەو هۆکارەشە کە ئازادی ڕادەربڕین گرنگە.
پرسیار: ئێستا جۆرێك له بێ متمانهیی له لای رۆژنامهنووسان و چاڵاكوانان دروستبووه، كه فشارهكانی ئهمهریكاو وڵاتانی دیكه، هیچ كاریگهرییهكی نییه لهسهر حكومهت و دهسهڵاتدارانی ههرێم، پێتان وایه ئهو بێ متمانهیه له چیهوه هاتووه؟
کەیتی کایزەر: هیوا خوازین کە خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق و هەموو دونیا ئەوە بزانن کە ئەمەریکا بەردەوام کاردەکات بۆ پاراستنی مافەکەنی مرۆڤ. بنەمای ئەوکارە و هەروەها چارەسەرکردنی کێشەکەن بریتیە لە هاوشانیکردن و گفتوگۆ ئینجا لە گەڵ کۆمەڵگای مەدەنی بێت، یان لە گەڵ حکومەتی خانەخوێ. پێمان وایە ڕاپۆرتەکان بەردەوام دەبن لە کاریگەری دروستکردن بەتایبەتی کە ئێمە لەگەڵ کۆمەڵگای مەدەنی هاوشانە بیانیەکانمان بەیەکەوە کەردەکەین، بەڵام چارەسەری بنەڕەتی بە خێرایی دروست ناکرێت، بەڵکو دەرەنجامی چەندان گفتوگۆیە بەدرێژایی کات.
پرسیار: لە مەسەلەی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە گشتییەکان حکومەتی ئەمەریکا چ هەنگاوێکی كرداری دەگرێتە بەر، لە کاتێکدا ئەگەر بینیان رەوشی مافی مرۆڤ و ئازادی لە خەتەردایە ؟
کەیتی کایزەر: سەرۆک بایدن چەندین جار جەختی لە گرنگی پێکهێنانی هاوپەیمەنی نێودەوڵەتی و کارکردن لەگەڵ هاوشانەکان کردووەتەوە بۆ بە دەستهێانی ئامانجەکان. ئیدامەدان بە سازانی دوور مەودا لەسەر گرنگی بنەڕەتی ئازادی رادەربرین لە هێڵی پێشەوەی پاراستنی ئەو ئازادیەیە. ئەوەش گفتوگۆی کراوە و شەفاف لەگەڵ هاوشانەکەنمان و پشتیوانیکردن و فراوانکردنی دەنگی کۆمەڵگای مەدەنی و رۆژنامەنوسان دەگرێتەوە. هەنگاوی تریش هەن بەس تایبەتن بەهەر بەرودۆخێکی تایبەتەوە.
کەیتی کایزەر: ئێمە لە نزیكەوە بەدواداچوون بۆ كەیسەكان دەكەین
پرسیار: ئایە بە ههڵسهنگاندنی ئێوە رەوشی مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین لە هەرێمی کوردستان لە چ ئاستێك دایە و دەسەڵاتدارانی هەرێم تا چەند جۆر لە ئێوە دەگرن؟
کەیتی کایزەر: هەموومان بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاشەوە پێویست دەکات بەردەوام بین لە گەڕان بەدوای ڕێگاکانی پاراستنی ئازادی رادەربڕین و میدیای ئازاد. پێزانینمان هەیە بۆ ویستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ئەو گفتوگۆیە لەگەڵ ئێمە و هاوبهشهکانی تر لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، بەڵام لەوە گرنگتر بوونی ویستی حکومەتی هەرێمە بۆ گفتوگۆکردن بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان و کۆمەڵگای مەدەنی لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا.
پرسیار: بەرای ئێوە بۆ پاراستنی ئازادی جگە لە فشارە نێو دەوڵەتییەکان چ کارێك گرینگە کە ئێمە وەکو رۆژنامهنووسان بیکەین ؟
کەیتی کایزەر: بوونی ئیرادە بۆ چوونە ناو گفتوگۆوە و کراوە بوون بۆ ڕەخنەی بنیاتنەر ژینگەیەك دەڕەخسینێت کە تیایدا ئازادی ڕادەربڕین رەگ دا دەکوتێ و گەشەدەکات. ئەوە شتێکە کە هەموو خەڵك، بە بێ لەبەرچاوگرتنی رۆڵیان لە کۆمەڵگادا، دەتوانن بیکەن. بوونی وەرگری بەرپرسانەی میدیا ( ئەو وەرگرانەی کە هەستی بەر پرسیاریان هەیە) هەنگاوێکی تری گرنگە کە دەربڕو دەرخەری نیگەرانیەکانتانه.
پڕۆفایل
کاترین کایزەر، جێگری بەرپرسی یەکەم (جێگری کونسوڵی گشتی): کاترین (کەیتی) کایزەر لە مانگی ٧ ی ٢٠٢٠ وەک جێگری کونسوڵی گشتی دەستبەکار دەبێت. پێش هەولێر لەم پۆست و شوێنانە کاریکردووە: لە ساڵی ٢٠١٨ وە وەک جێگری بەڕێوبەری ئۆفیسی میسڕ و لە مانگی ٦ ی ٢٠١٩ ەشەوە وەک بەڕێوبەری ئۆفیسەکە بە وەکالەت؛ ڕاوێژکاری ئابوری لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تونس؛ سەرۆکی بەشی ئابوری و سیاسی لە ئۆفیسی دەرەکی لیبیا؛ بەرپرسی سیاسی و سەربازی لە هۆبەی میسڕ؛ بەرپرسی بەشی کاروباری گشتی لە لەهۆر، پاکستان؛ بەرپرسی بەشی سیاسی لە عەمان، ئوردون؛ هەروەها بەرپرسی بەشی ڤیزە لە ئۆساکا، یابان. کەیتی پێش ئەوەی پەیوەندی بکات بە وەزارەتی دەرەوە وەکو مامۆستا و رێکخەری پڕۆگرامەکانی مۆزەخانە و دیزاینەری چوارچێوەی تایبەتمەندی وێنە کاریکردووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەنترۆپۆلۆژیا و فەلسەفە لە زانکۆی فلۆریدا بەدەستهێناوە و بڕوانامەی ماستەریشی لە خوێندنە یابانیەکان لە سکوڵی خوێندنە ئەفریقی و ڕۆژهەڵاتیەکان لە زانکۆی لەندەن هەیە و بە ئاستی جیاواز زمانەکانی یابانی و عەرەبی دەزانێت. کەیتی وەرگری خەڵاتی "دەبڵیو ئاڤەڕێڵ هاریمەن دیسێنت"ە بۆ ساڵی ٢٠١٠ کە لە لایەن ڕێکخراوی خزمەتە بیانیەکانەوە دەبەخشرێت.
فۆتۆ: كەیستی كایزەر و سەرتیپ قەشقەیی