Draw Media

ئەمریكا دڵنیایی دەدات لەمانەوەی هێزەكانی لە رۆژهەڵاتی سوریا

ئەمریكا دڵنیایی دەدات لەمانەوەی هێزەكانی لە رۆژهەڵاتی سوریا

2021-03-13 06:52:38


درەو:

ئەمریكا دڵنیایی دەداتە هاوپەیمانەكانی لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە ”داعش” كە بە نیازە هێزە سەربازییەكانی لە باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ماوەیەكی دیارینەكراو(كراوە) بهێڵێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا (ئەنتۆنی بلینكن) داوای بەستنی  كۆنفراسێك دەكات بۆ وەزیرانی دەرەوەی دەوڵەتانی بەشدار لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە ”داعش” لە كۆتایی ئەم مانگەدا.
هەندێك لە دبلۆماتكاران پێیان وایە ئەم هەڵوێستەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئیدارەی سەرۆك بایدن بە سوریا وفۆكس خستنە سەر شكستپێهێنانی تەواوەتی داعش وپێشكەشكردنی هاوكاریەكان بەو ناوچەیەو جێبەجێكردنی بڕیاری (٢٢٥٤).
هەروەها دبلۆماتكاران ئەوەش دەخەنەڕوو كە ئیدارەكەی بایدن. پێداچونەوە دەكاتەوە بە سیاسەتانیدا لە سوریا بەسەرپەرشتی (بریت ماككۆرگ) لێپرسراوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand