Draw Media

ئەمریكا سزای بەسەر كاندیدێكی لیستەكەی عەبادیدا سەپاند

ئەمریكا سزای بەسەر كاندیدێكی لیستەكەی عەبادیدا سەپاند

2018-05-16 09:51:05


وەرگێڕانی: نامیق رەسوڵ
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە تۆمەتی پشتیوانیكردن و هاوكاریكردنی چالاكییەكانی حزبوڵای لوبنان سزای بەسەر چەند كەسایەتی و دامەزراوەیەكی ئێران و عێراقیدا سەپاند و یەكێك لەوانەش ئاراس حەبیب سەرۆكی پارتی كۆنگرەی نیشتمانی عێراقە كە كاندیدی ژمارە چوارە لە لیستەی " النصر"ی حەیدەر عەبادی.
چەند رۆژێك دوای دەرچوونی ئەمریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، دۆناڵد ترەمپ دەستیكرد بە جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی و سەپاندنی سزا بەسەر هەر كەسێكدا كە لە پشت هاوكار و پاڵپشتی ئێرانە لە تیرۆردا و لە چوارچێوەیەشدا وەزارتی گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاند سزا بەسەر چەند كەسایەتی و دامەزراوەیەكی ئێرانی و عێراق و لوبنانیدا دەسەپێنێت كە پشتگیری و هاوكاریی چالاكییەكانی حزبوڵای لوبنانی سەر بە ئێرانیان كردووە و دیارترین ئەو كەسایەتی و دامەزراوانەش ئەمانەن:
•    وەلیوڵا سەیف


پارێزگاری بانكی ناوەندی ئێرانەن ئەمریكا تۆمەتباریدەكات بە هاوكاریكردنی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاساداران و تۆمەتباریشی دەكات كە هاوكاری فەیلەقەكەی كردووە لە حەواڵەكردنی پێنج ملیۆن دۆلار بۆ چەند دەستیەكی پارەی بیانیی جیاواز.
هەروەها وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا دەشڵێت سەیف هاوكاربووە لە حەواڵەكردنی بڕێك پارە بۆ بانكی " بلاد"ی ئیسلامی لە عێراق كە ئەویش سزای بەسەردا سەپێندراوە.
سەیف  پێشئەوەی ببێتە پارێزگاری بانكی ناوەندی ئێران چەند بانكێكی ئێرانی بەڕێوەبردووە و رووبەڕووی رەخن ەی زۆر بوەوە بەهۆی تۆمەتباركردنی بە گەندەڵ و دزینی پارە لە كاتێكدا كە بەڕێوەبەری بانكی " سادرات"ی ئێران بوو.
•    ئاراس حەبیب


كوڕی حەبیب محەمەد كەریم سكرتێری پێشووتری پارتی دیموكراتی كوردستانە و كوردی فەیلییە، ئێستا سەرۆكی پارتی كۆنگرەی نیشتمانی عێراقە كە پێشتر ئەحمەد چەلەپی سەرۆكایەتی دەكرد .
ئاراس حەبیب بەڕێوەبەری بانكی " بلاد"ی ئیسلامییە لە عێراق و ئەمریكا تۆمەتباریدەكات بە هاوكاریكردنی دارایی فەیلەقی قودس، و كەرتی بانكی عێراقی قۆزتوەتەوە بۆ ئەوەی پارە لە تارانەوە بۆ حزبولا حەواڵە بكات و بەوەش سەلامەتی سیستم دارایی عێراقی رووبەڕووی مەترسی كردوەتەوە.
ئاراس حەبیب لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا كە رۆژی 12ی ئایار بەڕێوەچوو كاندیدی ژمارە چواری لیستەكەی حەیدەر عەبادیی بوو لە شاری بەغداد.
•    محەمەد جەعفەر قەسیر
ناوی حەرەكی حاجی فادییە، بەرپرسی گواستنەوەی چەكە لە ئێرانەوە بۆ سوریا و لەوێشەوە بۆ لوبنان، ئەمریكا تۆمەتباریدەكات بە وەی گە رۆڵی نێوەندگیری گێڕاوە لە گواستنەوەی هاوكاری دارایی لە فەیلەقی قودسەوە بۆ حزبوڵای لوبنان.
حاجی فادی كە لە بنەماڵەیەكی شیعەی بەناوبانگی لوبنانە، سەركردایەتی یەكەیەكی گواستنەوەی چەك دەكات بۆ حزبولا و نزیكایەتیشی لەگەڵ حەسەن نەسرولا ئەمینداری گشتی حزبوڵاوە هەیە و چەندین ئەركەی گرنگی لەلایەن ئەوەوە پێسپێردراوە.
•    عەلی تورزالی
یاریدەدەری بەڕێوەبەری بانكی ناوەندیی ئێرانەن لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكاوە تۆمەتباردەكرێت بە هاوكاریكردنی فەیلەقی قودس لە بواری تەكنۆلۆژیا و سەرچاوەی داراییدا.
تورزالی لەگەڵ حزبوڵادا كاردەكات و باوەڕ وایە كە هاوكاری دارایی پێویست بۆ ئەو حزبوڵا دەنێرێت لە رێگەی بانكی " بلاد"ی ئیسلامی عێراقەوە.
سەرچاوە: كەناڵی ئەلحوڕە

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand