درەو میدیا ناوی بەشێك لە كاندیدە دەرچووەكان بڵاودەكاتەوە
2018-05-16 09:24:56
(درەو میدیا)
بەپێی زانیاریەكانی " درەو میدیا" ناوی كاندیدە دەرچووەكانی یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی بەم شێوەیە:
یەكەم/ هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری
لە پارێزگای سلێمانی یەك كاندیدی دەرچووە و كە ( 44976 ) دەنگی بەدەستهێناوە
كاندیدی دەرچوو: د. رێبوار كەریم سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی لە سلێمانی
لە پارێزگای هەولێر یەك كاندیدی دەرچووەو كە ( 49266 ) دەنگی بەدەستهێناوە
كاندیدی دەرچووە: د. عەبدولباری عەبدوڵا سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی لە هەولێر
دووەم/ یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
لە پارێزگای سلێمانی یەكگرتوو یەك كورسی و ( 29161 ) دەنگی بەدەستهێناوە
كاندیدی دەرچوو: د. شێركۆ جەودەت... زانیاریەكان باس لە د. موسەناش دەكەن، بەڵام دەوترێت ئەگەری دەرچونی د. شێركۆ زیاترە سەرچاوەكانی یەكگرتوو باس لەوە دەكەن د. موسەنا دەنگی زۆری هێناوە بەڵام دەستكاری دەنگەكانی كراوە بەڵام ئەگەر دەستكاری دەنگی د. موسەنا نەكرابێت ئەوا د. موسەنا دەردەچێت
لە پارێزگای دهۆك یەكگرتووی ئیسلامی یەك كورسی و ( 48300) دەنگی بەدەستهێناوە
كاندیدی دەرچوو: دكتۆر جەمال كۆچەر سەرۆكی لیستی یەكگرتووە لەو پارێزگایە
سێیەم/ كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان
لە پارێزگای سلێمانی یەك كورسی و ( 49343 ) دەنگی بەدەستهێناوە
كاندیدی دەرچوو: ئەحمەد حاجی رەشید سەرۆكی لیستی كۆمەڵە لە پارێزگای سلێمانی
لە پارێزگای هەولێر یەك كورسی و ( 35741 ) دەنگی بەدەستهێناوە
كاندیدی دەرچوو: د. سەلیم شوشكەیی