سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری: پێمان ناخۆشە كەسانێك پێش ئێمە بڕیاردەدەن

بڵاوکراوەتەوە لە : 21 شوبات 2021

سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری: پێمان ناخۆشە كەسانێك پێش ئێمە بڕیاردەدەن

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت پێمان ناخۆشە كەسانێك پێش بڕیاری دادگا بڕیار لەسەر كەیسەكان دەدەن، لەرووی داراییەوە ئێمە سەربەخۆ نین، ئەمەش كاریگەری لەسەر كارەكانمان دەبێت. 
ئەمڕۆ هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان و ئەندامانی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان سەردانی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستانیان كرد، بەپێی راگەیەنراوی پەرلەمانی كوردستان سەردانەكەیان لە چوارچێوەی هەماهەنگی بەردەوامی نیوان پەرلەمان و ئەنجومەنی دادوەری بووە، سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەریی باسی لە كێشەو گرفتە یاساییەكان و دۆزینەوەی رێگەچاری گونجاو كردووە بۆیان.
بە پێی بەدوادچوونەكانی (درەو) لە كۆبونەوەكەدا بەنگین قاسم سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری گلەیی لە دەستوەردانی حكومەت و پەرلەمانكردووەو لە كاروباری دادگاكان و  ئاماژەی بەوە كردووە كە " نیگەرانین لە خەڵكانێك پێش بڕیاری دادگا بڕیار لەسەر كەیسەكان دەدەن و تۆمەتەكان یەكلا دەكەنەوە، هەربۆیە ناچار بووین وەك ئەنجومەنی دادوەری راگەیەنراوێك بڵاو بكەینەوە".
پێشتر مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەوانەی لە بادینان دەستگیركراون رۆژنامەنووس نین بەڵكو تێكدەر و سیخوڕن. 
سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری باسی لە كێشەكانی ئەنجومەنی دادوەری كردووە و رایگەیاندووە لەبەر ئەوەی لەرووی داراییەوە سەربەخۆ نین، بۆیە ئەمە كاریگەری لەسەر ئیشوكارەكانی ئەنجومەنی دادوەری دەبێت .
رۆژی 16ی ئەم مانگە دادگای هەولێر سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر ( 5) رۆژنامەنووس و چالاكی مەدەنی بادیناندا سەپاند و نیگەرانی زۆری خەڵكی بەدوای خۆیدا هێنا. 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 15 کاتژمێر

چۆنیەتی دەستراگەیشتنی ووڵاتان بە چەکی ئەتۆمی

null
پێش 15 کاتژمێر

سامانە سروشتیەكان وەڵامی وەزارەتی نەوت دەداتەوە

null
١٤ ئازار ٢٠٢٦

ئێران: لە هێرشەكاندا 4900كەس كوژراون 480یان مەدەنین