لە 29 ساڵدا حكومەتی هەرێم 12 ساڵ بودجە هەبووەو 17 ساڵ نەیبووە
2021-02-20 16:34:12
نوسینی: سەرکۆئازاد گەڵاڵی، ئەندامی لیژنەی دارایی
لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و درووستبوونی حكومەتی هەرێمەوەلە ساڵی 1992 تا ئێستا حكومەتی هەرێمی كورستان لەكۆی (29)ساڵی تەمەن ( 17) ساڵ یاسای بودجەی هەبووەو (12) ساڵی بە بێ یاسای بودجەبووە، واتا حكومەتی هەرێم لە (41%)ی ساڵەكانی تەمەنی یاسای بودجەی هەبووەو (59%)ی ساڵەكانی تەمەنی یاسای بودجەی نەبووە.
یەكێك لە پایەگرنگەكانی حكومڕانی رشید و شەفاف بۆ حكومەتیك پەیوەستە بە بونی یاسای بودجە بۆ ئەوەی داهات و خەرجی ئەو حكومەتە دیاری بكات وە ئەنجومەنە هەڵبژێراوەكانی وەك پەرەلەمان بەشدار بن لە دەرچواندنی ئەم یاسایە بۆ ئەوەی لایەنی كەمی دادپەروەری و یەكسانی بۆ تەواوی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی فەراهەم بكات و چاودێری جیبەجێكردنی یاساكە بكات.
بودجە بریتیە لە پلانێكی گشتگیری حكومەت بۆ هەڵسەنگاندنێك بۆ داهات و خەرجی بۆ كاتێكی دیاری كراو، دیاریكردنی بودجەیەكی یەكسان و واقیعبین یەكێكە لە سەرەكیترین كارەكانی هەر حكومەتێك .
لە ڕۆژئاوا سیاسەت تەنها زانستی بوار و دەرفەت و بەرژەوەندی نیە ، بەڵكو بڕبڕەی پشتی سیاسەت ئیدارەكردنی ئابوری دەوڵەتە، چونكە دانان و خەرجكردنی بودجەیە بۆ ئەو بەرنامە سیاسیەكان كە متمانەی زۆرینەی دەنگدەری كۆمەڵگای بە دەست دەهێنن.
حكومەتی هەرێمی كوردستان یەكەم ساڵی حكومرانی خۆی بە بێ یاسای بودجە تێپەراند،بەو پێیەی حكومەتی هەرێم لە نیوەی دووەمی ساڵی ١٩٩٢ دامەزرا تا كۆتایی ئەو ساڵە بە بێ یاسای بودجە تەمەنی خۆی تێپەڕاند، لە ساڵانی نەوەدەكاندا تەنیا (4) ساڵی یاسای بودجەی هەبووە، دوو یاسایان لەیەك ساڵدابووە.
لە بەدواداچونێكی ووردماندا بۆ مێژووی بودجە لە هەرێمی كوردستان بۆمان دەركەوتووە حكومەتی هەرێم و پەرەلەمانی كوردستان بە درێژای ماوەی (٢٩) ساڵی حكومڕانی هەرێمی كوردستان (١٧)حەڤدە ساڵ یاسای بودجەی نەبووە كە پێك دێیت لەم ساڵانە (١٩٩٢، ١٩٩٤ و ١٩٩٥ ،١٩٩٩، ٢٠٠٠ ، ٢٠٠٢ ، ٢٠٠٣ ،٢٠٠٤ ، ٢٠٠٥ ، ٢٠٠٦ ، ٢٠١٤، ٢٠١٥، ٢٠١٦ ، ٢٠١٧، ٢٠١٨، ٢٠١٩، ٢٠٢٠)
بە دریژایی ئەو (29) ساڵە تەنها (12)ساڵ یاسای بودجەی هەبوە كە پێك دێت لەم ساڵانە ( ١٩٩٣ ، سێ مانگی ساڵی ١٩٩٦ ، ١٩٩٧ ، ١٩٩٨، ٢٠٠١، ٢٠٠٧ ، ٢٠٠٨ ، ٢٠٠٩، ٢٠١٠، ٢٠١١، ٢٠١٢ ، ٢٠١٣).
لەم بەدواداچونەماندا زیاتر تیشکمان خستۆتە سەر مێژووی بودجە وە لە ناو یاسایی بودجە کات و شوێن و پاڵپشت بە کام ماددەی یاسایی بودجە دەرچووە.
مەبەستی بنەڕەتی ئێمە پیشاندانی عەقڵیەتی حکومڕانی حکومەتی هەریم ئایە لە یاسایی بودجەدا چەند داهاتی دەست کەوتوە ؟چۆن خەرجی کردوە ؟چ سێکتەرێکی لا گرنگ بووە بۆ ژێرخانی ئەم ووڵاتە .،
دەسەڵاتەکانی یاسادانان و دادوەری تا کەی و تا چەند سەربەخۆی دارایان هەبووە یان دەسەڵاتی جێبەجێکردن چەند پارەی بۆ تەرخان کردوە بێ یاسای بودجە ئەمانە و کۆمەڵیک شتی تر
لە باس کردنی یاساکانی بودجە بۆ خوێنەری ئازیز ڕوون دەبێتەوە.
یەکەم بودجەی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٣ دەست پێدەکات ،
بە یاسایی ژمارە ٥ بودجەی ساڵی ١٩٩٣ کە لە خوارەوە ئاماژەم بە ناوڕۆکی یاساکە کردوە بەم شێوازە بوە:-
بەپێی حوکمی بڕگەی (١)لە ماددەی (٥٦) یاسایی ژمارە (١) ساڵی ١٩٩٢ و لەسەر داوای وەزیری دارایی و بڕیار لەسەردانی ئەنجومەنی وەزیران ،ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردستانی عیراق لە دانیشتنی ڕۆژی (١٩٩٣/٢/٢٨)دا بڕیاری دەرکردنی یاسایی ژمارە (٥)بودجەی ساڵی ١٩٩٣ دەرکرد
کە پێک هاتوە لە (٢) دوو لاپەڕە و لە (١١) ماددە لە خۆدەگرێیت .
ماددەی یەکەم /
(١،٢٣٤،٨٦٩،٤٠٠) دینار بۆ مەسرەفی ساڵی ١٩٩٣ ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردستانی عێراق و وەزارەتەکان و بەڕێوبەرایەتیەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق تەرخان دەکرێیت.
ماددەی دووەم/
داهاتی ئەو کاتەی هەریم بە (١،٠١٣/٨١٢/٠٠٠) دینار دەخەمڵێنریت .
بەپێ ماددەی یەکەم و دووەم کورتهێنان بریتیە لە بڕی (٢٢١،٠٥٧،٤٠٠) دینارە.
*ساڵی ١٩٩٤ و ساڵی ١٩٩٥ هەرێمی کوردستان یاسای بودجەی نەبوو .
*دووەم یاسایی بودجە لە ساڵی ١٩٩٦ بوو :
بە پێی حوکمی بڕگەی (١و٥) لە ماددەی (٥٦) یاسایی ژمارە (١) ساڵی ١٩٩٢ لەسەر داوای وەزیری دارایی و ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران لە سەری، ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردستانی عیراق لە دانیشتنی ڕۆژی ١٩٩٦/١١/٦ ئەم یاسایی خوارەوەوی دەرکرد .
یاسایی بودجەی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ ماوەی ١٩٩٦/٩/١ تا کۆتایی ١٩٩٦/١٢/٣١ یاسای ژمارە (٤)ی ساڵی ١٩٩٦ .
ئەم یاسایە پێک هاتوە لە (٢) دوو لاپەڕە و لە (١١) ماددە لە خۆدەگرێیت .
لە ماددەی یەکەم /
١_ ئەم خەرجیە بەردەوامانە بۆ ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردستانی عێراق و وەزارت و کارگێڕیەکانی هەرێم بۆ ماوەی ١٩٩٦/٩/١ تاکو ١٩٩٦/١٢/٣١ تەرخان دەکرێن, کە بریتین لەم بڕە پارانەی خوارەوە :-
٣٥٧،٤١٦،٠٠٠ سێ سەد و پەنجاو حەوی ملیۆن چوار سەدو شازدە هەزار دیناری سویسری ،لەگەڵ (١٦٠) سەد و شەست هەزار دۆلار ئەمریکی .
٢_ ئەم پارانەی خوارەوە بۆ بودجەی ئەو فەرمانگە و کۆمپانیانەی لە لایەنی دارایەوە خۆیان بەڕێوەدەبەن تەرخان دەکرێن کە سەرجەمەکەیان دەگاتە :
(٦٤،٦٥٢،٢٥٠) شەست و چوار ملیۆن و شەش سەدو پەنجاو دوو هەزار و دووسەدوپەنجا دینار.
ماددەی دووەم/
داهاتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو ماوەیەی کە لە ماددەی یەکەمدا هاتووە بە (٢٢٥،٠٠٠،٠٠٠)دووسەد و بیست و پێنج ملیون دینار دەخەڵمێندرێ.
لێرەوە بۆمان ڕوون دەبیتەوە کە کورتهێنان بۆ ئەو سێ مانگە بریتیە لە (١٩٧،٠٦٨،٢٥٠)سەدو نەوەد و حەوت ملیۆن و شەست و هەشت هەزار و دووسەد وپەنجا دینار سویسری لە گەڵ (١٦٠) سەد و شەست هەزار دۆلار ئەمریکی بوە.
**سێیەم یاسایی بودجە هەرێم بریتیە لە یاسای ژمارە (١) ساڵی ١٩٩٧ ناوەڕۆکی یاساکە بەم شێوەی لای خوارەوەیە
* بە پێی حوکمی بڕگەی (١و٥) لە ماددەی (٥٦) یاسایی ژمارە (١) ساڵی ١٩٩٢ لەسەر داوای وەزیری دارایی و ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران لە سەری، ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردستانی عیراق لە دانیشتنی ڕۆژی ١٩٩٧/٣/١٩ ئەم یاسایەی خوارەوەی دەرهێنا.
یاسایی ژمارە (١) ساڵی ١٩٩٧ یاسایی بودجەی هەرێمی کوردستانی عێراق.
ئەم یاسایە پێک هاتوە لە (٣) سێ لاپەڕە و لە (١١) ماددە لە خۆدەگرێیت .
ماددەی یەکەم /
ا. ئەم خەرجیە بەردەوامانەی خوارەوە بۆ ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردستانی عێراق و وەزارەتەکان و کارگێڕییەکانی هەرێم بۆ ساڵی ١٩٩٧ تەرخان دەکرێن کە ئەم پڕە پارانەن :
(٢،٢٨٥،٧١٧،٨٠٠) دینار و (١٧٠،٠٠٠) هەزار دۆلاری ئەمریکیە.
ب. ئەم پڕە پارانەی خوارەوە بۆ بودجەی فەرمانگە و کۆمپانیا کە خۆیان بەڕیوە دەبەن بۆ ساڵی ١٩٩٧ تەرخان دەکرێن کە (٥٤٩،٧٦٨،٨٠٠) دینارە.
ج. بۆ بودجەی نەخشەکێشانی گشتی ساڵی ١٩٩٧ بڕە پارەی (٦٨٤،١٦٩،٠٠٠)دینار تەرخان دەکرێ.
ماددەی دووەم /
داهاتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ١٩٩٧ (١،٦٣٦،٠١٧،٤٩٢)
*کورتهێنان بەپێ داهات و ئەو خەرجیەی تەرخان کراوە کە لەماددەکانی یەک(آ) و دووەم هاتووە بریتیە لە (٦٤٩،٧٠٠،٣٠٨) شەش سەد و چل و نۆ ملیۆن و حەوسەد هەزار و سیسەد و هەشت دینار و لەگەڵ (١٧٠،٠٠٠)سەد و حەفتا هەزار دۆلاری ئەمریکی جگە لە برگەی (ب وج).
** یاسای ژمارە (١٤)ی ساڵی ١٩٩٧ یاسای بودجەی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ ساڵی ١٩٩٨.
پشت بەو دەسەڵاتانەی بە پێی بڕگەی (٣) ماددەی (٢) لە یاسای ژمارە (١٠) ساڵی ١٩٩٧پێمان دراوەو لەسەر ئەو بنەمایەی کە ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردستانی عێراق لە دانیشتنی ڕۆژی ١٩٩٧/١٢/٣٠ دا یاساکاری کردووە، بڕیاری دەرهێنانی ئەم یاسایەمان دا:
یاسای ژمارە (١٤ )ی ساڵی ١٩٩٧
یاسای بودجەی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ ساڵی ١٩٩٨.
ئەم یاسایە لە دوو لاپەڕە و (١١) یازدە ماددە پێکدیت.
ماددەی یەکەم/
آ_ بڕی (٣،٠٧٤،٨٢٠،١٠٠) دیناری سویسری و (١٨٠،٠٠٠) دۆلاری ئەمریکی بۆ بودجەی خەرجی ڕۆژانەی ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردستانی عێراق و وەزارەتەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەرێم بۆ ساڵی ١٩٩٨ تەرخانکرا.
ب_ بڕی (٧٧١،١٥٦،٠٠٠) دیناری سویسری بۆ بودجەی کارگە و فابریکە و فەرمانگە و کۆمپانیا و بانکە بازرگانی و تایبەتمەندییە خۆ بژێوەکان ((ذات التمویل الذاتی)) بۆ ساڵی ١٩٩٨ تەرخانکرا .
ج_ بڕی(٧٧٨،٠٣٠،٠٠٠) دیناری سویسری بۆ بودجەی ((پلان))ساڵی ١٩٩٨ تەرخان کرا .
ماددەی دووەم:
داهاتی هەرێمی کوردستانی عێراق بە بڕی (٢،٢٤٧،٧١٥،٠٠٠) دیناری سویسری مەزەندە دەکرێ بۆ ساڵی ١٩٩٨.
*ساڵی ١٩٩٩ و ٢٠٠٠ هەرێمی کوردستان بودجەی نەبووە .
* یاسای ژمارە (١) ساڵی ٢٠٠١ یاسای بوجەی ساڵی (٢٠٠١)ی هەرێمی کوردستانی عێراق.
پشت بوحوکمەکانی بڕگە (١)ی ماددەی (٥٦) و ماددەی (٥٣) لە یاسای ژمارە (١)ی هەموارکراوی ساڵی (١٩٩٢) و لەسەر داواکاریی وەزیری دارایی و ئابوری و ئەو یاساکارییەش کە ئەنجومەنی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق لە دانیشتنی نائاسایی ژمارە(٣) ی ڕۆژی (٢٠٠١/١/٩) دا ئەنجامی داوەو ،بوپێی ئەو دەسەڵاتەش کە بڕگە (٣)ی ماددەی دووەمی یاسا ژمارە (١٠) ساڵی ١٩٩٧ پێمانی داوە، بڕیاری دەرهێنانی ئەم یاسایەمان دا:
یاسایی ژمارە(١)ی ساڵی ٢٠٠١ یاسای بوجەی ساڵی (٢٠٠١)ی هەرێمی کوردستانی عێراق.
ئەم یاسایە پێک هاتوە لە (٣) سێ لاپەڕە و لە (١١) یازدە ماددە لە خۆدەگرێیت .
ماددەی یەکەم/
١_ بۆ خەرجی ئەنجومەنی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق و وەزارەتەکان و ئیدارەکانی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٠١ کۆی (٢،٢٧٢،٣٢٥،٠٠٠) دینار و (١٨٠،٠٠٠)دۆلاری ئەمەریکی دادەنرێ:
آ_ بۆ ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردستانی عێراق کۆی (٣٨،٢٥١،٠٠٠)دینار و (١٨٠،٠٠٠) دۆلاری ئەمریکی.
ب_ بۆ وەزارەتەکان و ئیداروکانی هەرێم کۆی (٢،٢٣٤،٠٧٤،٠٠٠)دینار.
٢_ بۆ بوجەی ساڵی (٢٠٠١)ی کارگە و سەنعەتگاو دایەرە و شیرکەت و بانکی بازرگانی و بانکە پسپۆرە خۆماڵدارکارەکان(ذات التمویل الذاتی) کۆی (٣٥٦،٧٥٤،٠٠٠)دینار دادەنرێ:
آ_ بۆ کارگە و سەنعەتگا و دایەرە و شیرکەتەکان کۆی (٣٣٦،٧٠٥،٠٠٠)دینار.
ب_ بۆ شیرکەتە بازرگانییەکان کۆی (٢٠٠،٤٩٠،٠٠)دینار.
٣_ بۆ بوجەی پلانی (الخطە) ساڵی (٢٠٠١) کۆی (٥٩٧،٩٠٠،٠٠٠)دینار دادەنرێ.
ماددەی دووەم /
کۆی داهاتی ساڵی (٢٠٠١)ی هەرێمی کوردستانی عێراق بە (١،٤٩٢،٤١١،٨٧٠) دینار دەخەمڵێنری .
کورتهێنان بەپێ داهات و ئەو خەرجیەی تەرخان کراوە کە لەماددەکانی یەک(آ) و دووەم هاتووە بریتیە لە (٧٧٩،٩١٣،١٣٠) حەوت سەد و حەفتاو نۆ ملیۆن و نۆسەد و سیازدە هەزار و سەد و سی دینار و لەگەڵ (١٨٠،٠٠٠)سەد و هەشتا هەزار دۆلاری ئەمریکی جگە لە برگەی ٢ و ٣ ماددەی دووەم.
* یاسای ژمارە (٢٠)ی ساڵی ٢٠٠٧
پشت بە حوکمی بڕگەی(١) لە ماددەی (٥٦) لە یاسای ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ی هەموارکراوی و لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان _ عێراق، ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردستان _عێراق لە دانیشتنی ژمارە (٣٤)ی ڕۆژی٢٠٠٧/٧/١٨ی خۆیدا بڕیاری دەرچواندنی ئەم یاسایەی خوارووەدا :
یاسای ژمارە(٢٠)ی ساڵی ٢٠٠٧ یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان_ عیراق بۆ ماوەی ٢٠٠٧/١/١ تاکو ٢٠٠٧/١٢/٣١
ئەم یاسایە پێک هاتوە لە (٢) دوو لاپەڕە و لە (١٣) سیازدە ماددە لە خۆدەگرێیت .
ماددەی یەکەم/
گوژمەی تەنیا (٧،٨٤٧،٦٦٠) (حەوت ترلیۆن و هەشت سەد و چل و حەوت ملیار و شەش سەد و شەست ملیۆن دینار بۆ ساڵی /٢٠٠٧ تەرخان دەکرێ و بەم جۆرە دابەش دەکرێ:
یەکەم : گوژمەی (٢،٢٨٥،٥٥٦) تەنیا (دوو ترلیۆن و دوو سەد و هەشتاو پێنج ملیار و پێنج سەد و پەنجا شەش ملیۆن دینار) بۆ پڕۆژە سەرمایە گوزارییەکان.
دووەم: گوژمەی (٥،٥١٨،٢٨٧)تەنیا (پێنج ترلیۆن وپێنج سەد و هەژدە ملیار و دوو سەد و هەشتاو حەوت ملیۆن دینار) بۆ خەرجیەکانی کارپێکردن.
سێیەم : گوژمەی (٤٣٨١٧) تەنیا (چل و سێ ملیاربو هەشت سەد و حەڤدە ملیۆن دینار) بۆ خەرجیەکانی ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردستان_عیراق.
ماددەی دووەم/
داهاتی بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی دارای ٢٠٠٧ لەسەرجەم خەرجییەکانی بودجەی فیدراڵی (٥،٩٨٢،٣٥٦) تەنیا (پێنج ترلیۆن و نۆسەد و هەشتاو دوو ملیار و سێ سەد و پەنجا و شەش ملیۆن دینار) دەخەمڵێندرێ.
کورتهێنان بەپێ داهات و ئەو خەرجیەی تەرخان کراوە کە لەماددەکانی یەکەم و دووەم هاتووە بریتیە لە (١،٨٦٥،٣٠٤) تەنیا (یەک ترلیۆن و هەشت سەد و شەست و پێنج ملیار و سێ سەد و چوار ملیۆن دینارە).
تێبینی/ لە ناو بودجەدا باس لە داهاتی ناوخۆی و رسومات و باج و گومرگ و خاڵە سنوریەکان نەکراوە .
* یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٠٨
پشت بە حوکمی بڕگەی(١) و (٥)لە ماددەی (٥٦) لە یاسای ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ی هەموارکراوی و لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان _ عێراق، ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردستان _عێراق لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە (١٣)ی ڕۆژی ٢٠٠٨/٤/٣٠ یدا ئەم یاسایەی دەرچواند:-
یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٠٨ یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان _ عیراق ٢٠٠٨
ئەم یاسایە پێک هاتوە لە (٣) سێ لاپەڕە و لە (٢٠) بیست ماددە لە خۆدەگرێیت .
ماددەی یەکەم /
بۆ خەرجیەکانی ساڵی دارای ٢٠٠٨ گوژمەی (٧،٦٢٨،٧٨٣) تەنیا حەوت ترلیۆن و شەش سەدو بیست و هەشت ملیار و حەوت سەدو هەشتاو سێ ملیۆن دینار دادەنرێ و بەم جۆرە دابەش دەکرێ:
یەکەم: گوژمەی(٢،٨٧٩،٠٧٩) تەنیا دوو ترلیۆن و هەشت سەد و حەفتاو نۆ ملیار و حەفتاو نۆ ملیۆن دینار بۆ خەرجییەکانی پڕۆژە سەرمایەداراییەکان.
دووەم:گوژمەی(٤،٦٧٤،٨٤٢) تەنیا چوار ترلیۆن و شەش سەدو حەفتاو چوار ملیار و هەشت سەدو چل و دوو ملیۆن دینار بۆ خەرجییەکانی بەکارخستن.
سێیەم : گوژمەی (٥٤،٩٠٨) تەنیا پەنجاو چوار ملیار و نۆسەدو هەشت ملیۆن دینار بۆ خەرجیەکانی ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردستان_عیراق
چوارەم : گوژمەی (١٩،٩٥٤) تەنیا نۆزدە ملیار و نۆسەدو پونجاو چوار ملیۆن دینار بۆ خەرجییەکانی دەسەڵاتی دادوەری.
ماددەی دووەم/
داهاتەکانی بودجەی ساڵی دارایی ٢٠٠٨ لە سەرجەم خەرجیەکانی بودجەی فیدراڵی بە (٦،٥٨٠،٧٨٤) تەنیا شەش ترلیۆن و پینج سەدو هەشتا ملیار و حەوت سەد و هەشتوو چوار ملیۆن دینار دەخەمڵێندرێ.
کورتهێنان بەپێ داهات و ئەو خەرجیەی تەرخان کراوە کە لەماددەکانی یەکەم و دووەم هاتووە بریتیە لە (١.٠٤٧،٩٩٩) تەنیا یەک ترلیۆن و چل و حەوت ملیار و نۆسەد و نەود ونۆ ملیۆن دینارە.
تێبینی/ لە ناو بودجەدا باس لە داهاتی ناوخۆی و رسومات و باج و گومرگ و خاڵە سنوریەکان و پترۆ دۆلاری نەوت و گازنەکراوە.
* یاسای ژمارە (٨) ی ساڵی ٢٠٠٩
پشت بە حوکمی بڕگەی(١) و (٥)لە ماددەی (٥٦) لە یاسای ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ی هەموارکراوی و لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان _ عێراق، ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردستان _عێراق لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە (١٩) لە ٢٠٠٩/٦/١٦ ئەم یاسایە دورچوێندرا
* بەبڕیاری ژمارە (١٧) سالی ٢٠٠٩ ی سەرۆکایەتی هەرێم لە لایەن سەرۆکی هەرێمەوو بڕیاری لێدراوە
یاسای ژمارە (٨) ی ساڵی ٢٠٠٩ یاسایی بودجەی هەرێمی کوردستان _ عیراق بۆ ساڵی ٢٠٠٩
ئەم یاسایە لە (٢٦) بیست و شەش ماددە لە
خۆدەگرێیت.
ماددەی یەکەم /
بۆ خەرجییەکانی سالی دارایی ٢٠٠٩ گوژمەی (٨،٨٥٧،٢٦٣) تەنها هەشت ترلیۆن و هەشت سەد و پەنجا و حەوت ملیار و دووسەد و شەست و سێ ملیۆن دینار و بەم جۆرش دابەش دەکرێ:
یەکەم: گوژمەی (٢،٣٠٣،٣٣٨) تەنها دوو ترلیۆن و سی سەد و سێ ملیار و سێ سەد و سی هەشت ملیۆن دینار بۆ خەرجیەکانی پڕۆژە سەرمایە داراییەکان.
دووەم: گوژمەی (٦،٥٥٣،٩٢٥) تەنها شەش ترلیۆن و پێنج سەد و پەنجا وسێ ملیار و نۆسەد وبیست و پێنج ملیۆن دینار بۆ خەرجیەکانی بەکار خست.
ماددەی دووەم /
داهاتەکانی بودجەی ساڵی دارایی ٢٠٠٩، لەسەرجەم خەرجییەکانی بودجەی فیدراڵی بە (٨،٨٥٧،٢٦٣) تەنها هەشت ترلیۆن و هەشت سەد و پەنجا و حەوت ملیار و دوو سەد وشەست و سێ ملیۆن دینار دەخەمڵیندرێ.
کورتهێنان بەپێ داهات و ئەو خەرجیەی تەرخان کراوە کە لەماددەکانی یەکەم و دووەم هاتووە بریتە لە سفر (٠) .
تێبینی / داهاتی ناوخۆی دراوە بە وەزارەتی دارایی بەڵام لە یاساکە گوژمەکەی دیاری نەکراوە .
*** یاسای ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠١٠
پشت بە حوکمی بڕگەی(١) و (٥)لە ماددەی (٥٦) لە یاسای ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ی هەموارکراوی و لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان _ عێراق، ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردستان _عێراق لە دانیشتنی ژمارە (٤) لە ٢٠١٠/٤/١٣ ئەم یاسایە دورچوێندرا
* بەبڕیاری ژمارە (١)سالی ٢٠١٠ ی سەرۆکایەتی هەرێم لە لایەن سەرۆکی هەرێمەوە بڕیاری لێدراوە.
یاسایی ژمارە (١) ساڵی ٢٠١٠ یاسایی بودجەی هەرێمی کوردستان _عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٠
ئەم یاسایە لە (٣٤) سی وچوار ماددە پێک دێت لەگەڵ (بەیان )ێک بە هۆی هەڵەیەکی ماددی لە ماددەی (٣٠) یاساکە.
ماددەی یەکەم /
بۆ خەرجیەکانی ساڵی دارایی ٢٠١٠ گوژمە پارەیەک دادەنرێ کە بڕەکەی (١١،٤٣٢،١٧٦،٠٠٠) یازدە هەزار و چوارسەد و سی و دووملیار و سەدو حەفتا و شەش ملیۆن )دینارە بەم شێوەیەی خوارەوە دابەش دەکرێ:
یەکەم: گوژمەی (...،٣،٥٤٣،٠٧٤)( سێ هەزار و پێنج سەد و چل و سێ ملیار و حەفتا و چوار ملیۆن دینار) بۆ خەرجیەکان پڕۆژە سەرمایەدارەیەکان.
دووەم: گوژمەی(٧،٨٨٩،١٠٢،٠٠٠) حەوت هەزار و هەشت سەد و هەشتا و نۆ ملیار و سەد و دوو ملیۆن دینار) بۆ خەرجیەکانی بەکارخستن.
سێیەم: گوژمەی (٧٢،٧٤١،٠٠٠) (حەفتاو دوو ملیار و حەوت سەد و چل و یەک ملیۆن دینار) بۆ خەرجییەکانی پەرلەمان.
چوارەم : گوژمەی (٣٩،٨١٤،٠٠٠) ( سی و نۆ ملیار و هەشت سەد و چواردە ملیۆن دینار) بۆ خەرجیەکانی ئەنجومەنی دادوەری.
پێنجەم : کورت هێنانی بودجە بە تەنها (٨٣٥،٠٠٠،٠٠٠)(هەشت سەد و سی و پێنج ملیار دینار)ە، ئەم کورتهێنانە لەو پارەیە پڕدەکرێتەوە کە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە لە بودجەی بەکار خستنی فیدراڵی بۆ پاسەوانی هەرێم لە تەرخان کراوەکانی وەزارەتی بەرگرت عیراقی فیدراڵ دانراوە، ئەمەش بە پێی یاساکانی بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵەکانی ٢٠٠٧ ،٢٠٠٨ ، ٢٠٠٩، دەبێ .
ماددەی دووەم :
داهاتی بودجەی ساڵی دارایی ٢٠١٠ بە گوژمەی تەنیا ( ٣٤٨،٦٧٩،٠٠٠) تەنها (سێ سەد و چل و هەشت ملیار و شەش سەد و حەفتا و نۆ ملیۆن دینار) دەخەڵمێنریت.
تێبینی / بۆ بەرچاو ڕونی خوێنەری بەڕێز لەم یاسایدا لەبری بنوسن (یازدە ترلیۆن ) نوسراوە (یازدە هەزار ملیار).
** یاسای ژمارە (٦) ی ساڵی ٢٠١١
پشتن بەستن بە حوکمی ماددە(١٢١/یەکەم) لە دەستووری عێراقی هەمیشەیی و ماددە(١/٥٦) لە یاسای پەرەلەمانی کوردستان ژمارە (١) ی ساڵی ١٩٩٢ ی هەموارکراو و لەسەر ئەوەی کە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان_ عیراق بەرچاوی خستووە، پەرەلەمانی کوردستان_ عیراق لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە (٢٤)ی ڕۆژی ٢٠١١/٥/٣١ بڕیاری دانانی ئەم یاسایەیدا
یاسای ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠١١ یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان_ عیراق بۆ ساڵی ٢٠١١ .
ئەم یاسایە لە (٥)پێنج بەش و (٤٠) چل ماددە پێک دێیت.
ئەم یاسایە بە بڕیاری ژمارە (١٧) ی ساڵی ٢٠١١ لە لایەن بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دەرچوێنراوە.
ماددەی یەکەم /
داهاتەکانی بودجەی ساڵی دارایی (٢٠١١) ی هەرێمی کوردستان_عیراق بە بڕی (١٢،٣٨٦،٠٠٠ملیۆن) دوازدە ترلیۆن و سێ سەد و هەشتا و شەش ملیار دینار دەخەمڵێندرێت ، بەم شێوەی خوارەوە روون کراوەتەوە:
١. بەشی هەرێم بە گوێرەی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی کۆماری عێراق بۆ سالی دارایی (٢٠١١) بەبڕی (١١،١٨٠،٠٠٠ملیۆن) یازدە ترلیۆن و سەد و هەشتا ملیار دینار.
٢. داهاتی بەکردەنی بەدەست هاتوو لە دەروازەکانی سنوری هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی (٢٠١٠) کە دووبارە لە چوار چێوەی بودجەی هەرێمی کوردستان تەرخان کراوەتەوە ، ئەویش بە گوێرەی بڕگەی سێیەم لە. ماددەی (٢٥) لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی کۆماری عیراق بۆ ساڵی ٢٠١١ بڕی پارەکەی بریتیە لە بڕی (٣٠٥ملیار) سێ سەد و پێنج ملیار دینار .
٣. داهاتی خەمڵێنراوی فرۆشتنی وزەی کارەبا لە هەرێمدا بریتیە لە بڕی (١٥١ملیار) سەد و پەنجاو یەک ملیار دینار .
٤. داهاتی گشتی خەمڵێنرا و بە داهاتی دەروازە سنوریەکانی ساڵی ٢٠١١ بریتیە لە بڕی (٤٠٠ملیار) چوار سەد ملیار دینار .
٥. بڕە پارەی پترۆ دۆلار بە گوێرەی بڕگەی چوارەم لە ماددەی (٢٥) لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی کۆماری عیراق بۆ ساڵی دارایی (٢٠١١) بریتیە لە بڕی (٣٥٠ملیار ) سێ سەد و پەنجا ملیار دینار.
ماددەی دووەم /
یەکەم : بۆ خەرجییەکانی ساڵی دارایی (٢٠١١) بڕی (١٣،٩٥٠،٦٧٠) سێزدە ترلیۆن و نۆ سەد پەنجا ملیار شەسەد و حەفتا ملیۆن تەرخان دەکرێت.
دووەم: کورت هێنانی بەرپلان بە (١،٥٦٤،٢٩٦) یەک ترلیۆن و پێنج سەد شەست و چوار ملیار و دووسەد و نەود شەش ملیۆن دینارە.
ئەم کورت هێنانەش لەو بەشە پارەیەی وەزارتی پێشمەرگە پڕ دەکرێتەوە ، کە لە بودجەی وەگەڕخستنی فیدراڵیدا بۆ پاسەوانانی هەرێم لە نێو بڕە پارەی وەزارەتی بەرگریی عێراقی فیدراڵ بە گوێرەی یاساکانی بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵانی دارایی (٢٠٠٧ تا ٢٠١١) تەرخانکراون.
** یاسای ژمارە (٨) ی ساڵی ٢٠١٢
پشتن بەستن بە حوکمی ماددە(١٢١/یەکەم) لە دەستووری عێراقی هەمیشەیی و ماددە(١/٥٦) لە یاسای پەرەلەمانی کوردستان ژمارە (١) ی ساڵی ١٩٩٢ ی هەموارکراو و لەسەر ئەوەی کە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان_ عیراق بەرچاوی خستووە، پەرەلەمانی کوردستان_ عیراق لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە (٣٧)ی ڕۆژی ٢٠١٢/٦/٢٤بڕیاری تەشریعکردنی ئەم یاسای دا:
یاسای ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠١٢ یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان_ عیراق بۆ ساڵی ٢٠١٢.
ئەم یاسایە بەبڕیاری ژمارە (١٩)سالی ٢٠١٢ لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دەرچوێنرا
ئەم یاسایە لە (٥) پینج بەش و (٤٦) چل و شەش ماددە لە خۆدەگرێیت.
ماددەی یەکەم/
داهاتەکانی بودجەی ساڵی دارایی ٢٠١٢ی هەرێمی کوردستان- عێراق بو بڕی (١٣،٢٠٠،٩٥٠) سێزدە ترلیۆن و دووسەد ملیار و نۆسەدو پەنجا ملیۆن دینار دەخەمڵێنرێت و بە گوێرەی ئەمەی لە خوارەوە ڕوون کراوتەوە:
یەکەم: بەشی هەرێم بە گوێرەی یاسای بودجەی گشتی ئیتحادی کۆماری عێراق بۆ ساڵی دارای ٢٠١٢ کە پترۆ دۆلاریشی لە گەڵدایە(١٢،٦٠٤،٩٥٠) دوانزە ترلیۆن و شەشسەد و چوار ملیار و نۆسەد و پەنجا ملیۆن دینار
دووەم : داهاتی گشتی خومڵێنراو کە بەشەکە لە داهاتی ساڵی ٢٠١٢ی دەروازە سنوریەکانیشی لەگەڵدایە (٤٧٦) چوارسەد و حەفتا و شەش ملیار دینارە.
سێیەم: ئەوەی لە دەرهێنان و بەکارهێنانی ناوخۆ (نەوت و گاز) و (پترۆدۆلار)ەوە دێ (١٢٠) سەد و بیست ملیار دینارە.
ماددەی دووەم/
یەکەم : بۆ خەرجیەکانی ساڵی دارایی ٢٠١٢ گوژمەیەک کە بڕەکەی (١٥،٢٤٥،٧٩٧) (پازدە ترلیۆن ) پازدە هەزار و دووسەد و چل و پێنج ملیار و حەوت سەد و نەوەد و حەوت ملیۆن دینار دادەنرێت و بەم شێوەیەی خوارەوە
دابەش دەکرێت:-
١_ گوژمەیەک بە بڕی(١٠،٧٤٥،٧٩٧)دە هەزار و حەوت سەد و چل و پێنج ملیار و حەوت سەد و نەود حەوت ملیۆن دینار بۆ خەرجییەکانی بەکاربردن بەم شێوەیەی خوارەوە دابەش دەکرێیت.
آ. گوژمەیەک بە بڕی (١٠،٦٢٤،٥١٨) دە هەزار و شەشسەد و بیست و چوار ملیار و پێنج سەد وهەژدە ملیۆن دینار بۆخەرجییەکانی بەکاربردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ب. گوژمەیەک بە بڕی (٦٨،٢٨٠) شەست و هەشت ملیار و دووسەد و هەشتا ملیۆن دینار بۆ خەرجییەکانی پەرەلەمانی کوردستان.
ج. گوژمەیەک بە بڕی (٥٢،٩٩٩) پەنجاو دوو ملیار و نۆسەد و نەوەد و نۆ ملیۆن دینار بۆ خەرجییەکانی ئەنجومەنی دادوەریی.
٢_ گوژمەیەک بە بڕی (٤،٥٠٠،٠٠٠) چوار ترلیۆن و پێنج سەد ملیار دینار بۆ خەرجییەکانی وەبەرهێنان.
دووەم: کورتهێنانی نەخشە بۆ کێشراو کە بە بڕی (٢،٠٤٤،٨٤٧) دوو هەزار و چل و چوار ملیار و هەشت سەد و چل و حەوت ملیۆن دینار دەخەمڵێنرێیت و ئەم کورتهێنانە بەو گوژمەیە دادەپشرێ کە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دیاریکراوە لە بودجەی بەکاربردنی ئیتحادی بۆ پاسەوانانی هەرێم لە ناو تەرخانکراوی وەزارەتی بەرگری عێراقی ئیتیحادا بە گوێرەی بودجەی ئیتحادی بۆ ساڵەکانی دارای (٢٠٠٧ تا ٢٠١٢).
** یاسای ژمارە (١) ی ساڵی ٢٠١٣
پشتن بەستن بە حوکمی ماددە(١٢١/یەکەم) لە دەستووری عێراقی هەمیشەیی و ماددە(١/٥٦) لە یاسای پەرەلەمانی کوردستان ژمارە (١) ی ساڵی ١٩٩٢ ی هەموارکراو و لەسەر ئەوەی کە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان_ عیراق بەرچاوی خستووە، پەرەلەمانی کوردستان_ عیراق لە دانیشتنی ژمارە (٤٩)ی ڕۆژی ٢٠١٣/٢/١٥بڕیاری تەشریعکردنی ئەم یاسای دا:
یاسای ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠١٣یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان_ عیراق بۆ ساڵی ٢٠١٣.
ئەم یاسایە بەبڕیاری ژمارە (٢)سالی ٢٠١٣لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دەرچوێنرا.
ئەم یاسایە لە (٥) پینج بەش و (٤٦) چل و شەش ماددە لە خۆدەگرێیت.
ماددەی یەکەم :
داهاتەکانی بودجەی ساڵی دارایی ٢٠١٣ی هەرێمی کوردستان- عیراق، بە بڕی (١٥،٢٥٧،٨٤٩،٠٠٠،٠٠٠) پازدە ترلیۆن و دووسەد و پەنجاو حەفت ملیار و هەشت سەد و خل و نۆ ملیۆن دینار دەخەملێنرێت بە گوێرەی ئەوەی لە خوارەوە ڕوون کراوەتەوە:
یەکەم: بەشی هەرێم بە گوێرەی یاسای بودجەی گشتی ئیتحادیی کۆماری عیراق بۆ ساڵی دارایی ٢٠١٣کە دەگاتە
(١٤،٤٠٦،٧٣٥،٠٠٠،٠٠٠) چواردە ترلیۆن و چوار سەد و شەش ملیار و حەفت سەد و سی و پێمج ملیۆب دینار.
دووەم : داهاتی خۆماڵی کە دەگاتە (٦٥١،١١٤،٠٠٠،٠٠٠) شەش سەد و پەنجاو یەک ملیار و سەدو چواردە ملیۆن دینار.
سێیەم : بڕە پارەی پترۆدۆلاری ئەوەی لە ناوخۆ بەکارهێنراوە لە نەوتی خاوی بەرهەمهێنراوی هەرێم و پاڵاوتەکراوی پاڵاوگەکانی هەرێم و بەرهەمهێنراوی گازی سروشتی هەرێم، وەک ئەوەی لە خوارەوە دێت:
١. ( ٨٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠)هەشتا ملیار دینار بۆ ساڵی دارایی ٢٠١٣.
٢. (١٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) سەدو بیست ملیار دینار بۆ شایستەکانی هەرێم لە پترۆدۆلار بۆ ساڵە داراییەکانی نێوان ساڵی ٢٠١٠ تاوەکو ساڵی ٢٠١٢ .
ماددەی پێنجەم/
یەکەم:خەرجییەکان:
بۆ خەرجییەکانی ساڵی دارایی ٢٠١٣ گوژمەیەک بە بڕی (١٦،٩٤٢،٧٤٩،٠٠٠،٠٠٠) شازدە ترلیۆن و نۆ سەدو چل و دووملیار و حەوت سەد و چل و نۆ ملیۆن دینار دادەنرێت و بەم شێوەیەی خوارەوە دابەش دەکرێیت:
١_ گوژمەیەک بە بڕی (١١،٦٠٨،٩٥٨،٠٠٠،٠٠٠) یازدە ترلیۆن و شەش سەد و هەشت ملیار و نۆ سەدو پەنجاو هەشت ملیۆن دینار بۆ خەرجییەکانی بەگەڕخستن(تشغیلی)و ، بەم شێوەیە دابەش دەکرێیت:
آ- گوژمەیەک بە بڕی (١١،٥٠٧،١٧١،٠٠٠،٠٠٠) یازدە ترلیۆن و پێنج سەد و حەوت ملیار و سەد و حەفتاو یەک ملیۆن دینار بۆ خەرجییەکانی بە گەڕخستنی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ب- گوژمەیەک بە بڕی (٥٥،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠)پەنجاو پێنج ملیار دینار بۆ خەرجیەکانی پەرەلەمانی هەرێمی کوردستان.
ج- گوژمەیەک بە بڕی(٤٦،٧٨٧،٠٠٠،٠٠٠) چل و شەش ملیار و حەور سەد و هەشتاو حەوت ملیۆن دینار بۆ خەرجیەکانی ئەنجومەنی دادوەریی.
٢. گوژمەیەک بە بڕئ (٥،٣٣٣،٧٩١،٠٠٠،٠٠٠) پێنج ترلیۆن و سێ سەد و سی و سێ ملیار و حەوت سەد و نەوەت و یەک ملیۆب دینار بۆ خەرجییەکانی وەبەرهێنان.
دووەم:کورتهێنان:
کورتهێنانی نەخشە بۆ داڕێژراو بە بڕی (١،٦٨٤،٩٠٠،٠٠٠،٠٠٠) یەک ترلیۆن و شەش سەدو هەشتاو چوار ملیار و نۆسەد ملیۆن دینار دەخەمڵێنرێت و ئەم کورتهێنانە بەمانەی خوارەوە دادەپۆشرێت.
١. گوژمەی تەرخانکراو بۆ وەزارەتی پێشمەرگە لە بودجەی بەگەڕخستنی ئیتحادی بۆ پاسەوانانی هەرێم لە ناو تەرخانکراوی وەزارەتی بەرگری عێراقی ئیتیحادا بە گوێرەی بودجەی ئیتحادی بۆ ساڵەکانی دارای (٢٠٠٧ تا ٢٠١٢)، یان هەر ئیستحقاقێکی تری حکومەتی هەرێم لە بودجەی ئیتحادی.
٢. ڕێنوێنکردنی خەرجی و زیادکردنی کۆکردنەوەی داهاتەکان.
** ساڵی ٢٠١٤ یاسای بودجەی نەبووە هەرێمی کوردستان
** ساڵی ٢٠١٥ یاسای بودجەی نەبووە هەرێم واتە ساڵی دارایی نەبوە.
ساڵی ٢٠١٦ یاسای بودجەی نەبووە هەرێمی کوردستان واتە ساڵی دارایی نەبوە.
ساڵی ٢٠١٧ یاسای بودجەی نەبووە هەرێمی کوردستان
ساڵی ٢٠١٨ یاسای بودجەی نەبووە هەرێمی کوردستان
ساڵی ٢٠١٩ یاسای بودجەی نەبووە هەرێمی کوردستان
ساڵی ٢٠٢٠ یاسای بودجەی نەبووە هەرێمی کوردستان
بۆ ساڵی ٢٠٢١ بە پێ لیدوانی بەرپرسانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی حکومەتی هەریم کۆتای مانگی ٢ ی ساڵی ٢٠٢١ پڕۆژە یاسای بودجوی ٢٠٢١ دەنێریتە پەرەلەمان واتە
دوای حەوت ساڵ لە نەبوونی یاسایی بودجە هەریم.