"كچانی كۆبانی".. ئەو كتێبەی خانەوادەی كلینتۆن دەیكەن بە درامایەكی تەلەفزیۆنی
2021-02-19 21:03:09
درەو/ بی بی سی:
هیلاری كلینتۆن. وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریكاو چێڵی كچی مافی ئەوەیان وەرگرت كە كتێبی " كچانی كۆبانی" بكەنە درامایەكی تەلەفزیۆنی كە لەلایەن نوسەرو رۆژنامەنوسی ئەمریكی گایل لیمۆنەوە نوسراوە.
كتێبەكە كە رۆژی 16ی شوبات دەركراوە, تیشك دەخاتە سەر ژیانی شەڕڤانە كچەكانی كوردو نهێنی بەهێزی ئیرادەیان كە بووە هۆی دامەزراندنی یەیەكی سەربازی تایبەت بە خۆیان لە ساڵی 2012 بەناوی یەكینەكانی پاراستنی ژنان " یەپەژە" ەوە كە رۆڵێكی دیاری بینی لە شكستپێهێنانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی" داعش" و گروپە توندڕەوەكانی تر.
دوای ئەوەی هیلاری كلینتۆن بڵاویكردەوە كە كۆمپانیا نوێكەی " هیدن لایت پرۆدەكشن" مافی بەرهەمهێنانی دراما تەلەفزیۆنییەكەی بەدەستهێناەوە, كاردانەوەو مشتومڕێكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. هەندێك پشێوازی لێدەكەنو هەندێكیش بە تایبەتی بەرپرسانی توركیا دژایەتی دەكەن.
یەكینەكانی پاراستنی ژنانو یەكینەكانی پاراستنی گەل لە چوارچێوەی هێزەكانی سوریای دیموكراتدان كە لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە پشتیگریو هاوكاری دەكرێتو شەڕڤانەكانی سەر بە هەموو پێكهاتە نەتەوەیی ئاینییەكانی ناوچەكە لە عەرەبو كوردو سریانو ئەوانی تر.
هیلاریو چێڵسی كچی دەڵێن " كچانی كۆبانێ" چیرۆكێكی نائاساییە دەربارەی ژنانێكی جیاوازو ئازاو تێكۆشەر كە لە پێناوی ئازادی ژنو دادپەروەرییو یەكسانی خەبات دەكەن.
بۆچی " كچانی كۆبانێ"؟
هیلاریو چێڵسی كچیی هەوڵدەدەن لە رێگەی كۆمپانیاكەیانەوە " هیدن لایت پرۆدەكشن" تیشك بخەنە سەر پرسەكانی ژن بە پلەی یەكەم بە ئامانجی تواناداركردنی ژنان لە جیهاندا وەك خۆیان دەڵێن.
هیلاری كیلنتۆن هەوڵدەدات پرۆژەكەی بە بەهێزی دەستپێبكاتو بۆئەوەش ئەزمونی كچە شەڕڤانە كوردەكانی هەڵبژاردوە كە وڵاتەكەی بەتوندی هاوكارییان دەكات لە ساڵی 2015ەوە كاتێك خۆی وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی بوو.
هەروەها كلینتۆن دەڵێت ئەزمونی ئەو ژنانەی بۆ پرۆژەكەی هەڵبژاردووە" چونكە چیرۆكێكی گشتگیرەو یاخی بوونی ئەوان دەگێڕێتوە لە دژی واقعیی نادادپەروەریان, هەروەها لە تەنیشیت پیاوەكانەوەو لە هەموو بەرەكانی شەڕدا جەنگاون بۆ بەرگریكردن لە خاكەكەیان لەدژی گروپی توندڕەوەكانی وەك بەرەی نوسرەو رێكخراوی داعش لە پێناوی ئازادی ژنو یەكسانیو دادپەرورەیی" كە یەكینەكان بە ئامانجی سەرەكی بوونیانی دەژمێرن.
كچانی كۆبانێ بەو واتایە نایات كە هەموویان خەڵكی ئەو شارەن, بەڵكو شەڕ لە كۆبانێ لەو ماوەیەدا لە هەموو ناوچەكانی تر زیاتر سەختو دژوار بووە, كچە شەڕڤانەكان نەك تەنها لە عەفرینو ناوچەی جەزیرەی باكوری خۆرهەڵاتی سوریا چونەتە ناوچەكە بۆ بەرگری، بەڵكو ژنانو كچانی كورد لە عێراقو ئێرانو توركیاو ئەوروپاشەوە پەیوەندیان پێوەكردوونو دواتریش چەندین كچو ژنی گەنجی ئەوروپای پەیوەندییان كردووە بە ریزەكانیانەوە.
وێنەی كچە شەڕڤانەكان بەشێوەیەكی دەگمەنو جیاواز لە نێوان ساڵی 2014 و 2016 زیادتر بەدەركەوت كاتێك زۆربەی كەناڵە جیهانییەكان رووماڵی ئەو شەڕە سەختەیان كرد كە لە كۆبانێ رویدا.
ژنە نوسەرو رۆژنامەنوسی ئەمریكی گایل لیمۆن چەندین جار سەردانی باكوری سوریا " رۆژئاوای كوردستان"ی كردوە ئەو ناوچانەی كە ئێستا لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكراتدانو لەگەڵ كچە شەڕڤانەكاندا ژیاوەو چەندین دیدارو گفتوگۆی رۆژنامەوانیی لەگەڵدا كردونو بەوهۆیەوە ئاگاداری وردەكارییەكانی ژیانیانو بیركردنەوەیانو نهێنی بەهێزییان بووە.
لیمۆن دەڵێت:" كچانی كۆبانی. ئەنجامی سەدان كاتژمێر لە چاوپێكەوتنە كە لەگەڵ كچە شەڕڤانەكانو كەسایەتییە شارەزاكانی یەپەژەدا ئەنجامیداونو لە شێوازی ژیانیانی زۆر بە قوڵی كۆڵیوەتەوە. جگە لە چەندین توێژینەوەی تر كە لە بارەیانەوە ئەنجامدراوە".
" شەڕڤانی ناوازە"
هیلاری كلینتۆن دەربارەی هۆكاری هەڵبژاردنی ئەو چیرۆكە لەلایەن خۆی و كچەكەیەوە دەڵێت:" چیرۆكی كچانی كۆبانی چیرۆكی ئەو ژنانە دەگێڕێتەوە كە زۆر ناوازەنو ئازانو رووبەڕووی ئاڵنگارییەكان بونەتەوەو لە پێناوی دادپەروەییو یەكسانیدا خەباتیان كردوووە بە شێوازێك كە ئیلهامیان نەك بە تەنها بە ژنەكانی ناوچەكە بەڵكو بە ژنانی هەموو شوێنەكانی جیهان بەخشیوە".
هیلاری دەشڵێت:" كۆمپانیای هیدن لایتمان دامەزراند لەگەڵ برانسۆن بۆئەوەی رێز بنێن لە ئازایەتی ئەو كچە شەڕڤانە پاڵەوانانەو بۆئەوەی رۆشنایی بخەینە سەر ئەزمونیان كە ناوو ناوبانگیان بەهەموو جیهاندا بڵاوبوەتەوەو بیگەیەنین بەهەموو ئەوانەشی كە ئاگاداری ئازایەتییان نەبوون, زۆر مایەی خۆشحاڵیمە كە هەستدەكەن دەتوانم چیرۆكی راستەقینەو واقیعیانەی وا پێشكەش بكەم كە نەك ئیلهام بەخش بێت بۆ ژنان بە تەنها بەڵكو بۆ هەموو بینەران لە جیهاندا".
كۆمپانیای " هیدن لایت" بەهاوكار كۆماپانیای بەناوبانگی جیهانی " برانسۆن" هەوڵدەدات فیلمی دۆكیۆمێنتارو چێژبەخش بۆ تەلەفزیۆنو سینەماو ئینتەرنێت بەرهەمبهێنێت.
هیدن لایەت بەم پرۆژەیەكی تیشك دەخاتە سەر ئەو كچو ژنانەی كە لە جیهاندا بە ورەبەرزییان ناسراونو درامای كچانی كۆبانی یەكەمین درامای نسوراوە كە لە نزیكترین كاتدا بەرهەمی دەهێنێت.
خانمە نوسەر ئیلیزابێس گیڵبەرت دەڵێت:" كاچنی كۆبانی چیرۆكێكە لە بیرناچێتەوە, وەك ئەفسانەیەكی لێهاتوووە دەربارەی بەهێزی ژنو ئازایەتییەكەی, ئەك كتێبە كە زۆر ئازایانە نوسراوەو چەندین راپۆرتی لە جیهاندا دەربارەی نوسراوە, وانەیەكە لە پاڵەوانێتیو قوربانیدانو واتای راستەقینەی برایەتی گەلان".
بێزاریی توركیا
لەكاتێكدا بیرۆكەكە لە سەرتاسەری جیهاندا پێشوازی لێكراوەو مایەتی خۆشحاڵییە، بەڵام لەلایەن هەندێك لە توركە نەتەوە پەرستەكانەوە جێگەی نیگەرانییە, ئەوانەی كە شەڕڤانە كچە كوردەكان لەهەر كوێیەك بن بە تیرۆریست وەسف دەكەن.
فاتیح ئەربەكان سەرۆكی حزبی رەفای نوێ, كە كوڕی نەجمەدین ئەربەكان سەرۆك وەزیرانی پێشتووتری توركیایە توڕەییو بێزاری خۆی لە وتەیەكیدا دەدەبڕێت كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردوەتەوەو دەڵێت:" بڕوانن ئەوە شێوازی بیركردنەوەی هاوبەشو هاوپەیمانە ئەمریكییەكانمانە, ئەوان پلان دادەنێت بۆ بەرهەمهێنانی درامایەك لەسەر كچە شەڕڤانەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان كە لەلای خۆیان وەك حزبێكی تیرۆریست پۆلێنكراوەو لەلایەن بەرزترین لایەنو كەسایەتییەوە لە ئەمریكا پلانەكە دانراوە, ئەمەش بەڵگەیە كە ویلایەتە یەكگرتووەكان توركیا بە هاوبەشێكی ستراتیژیی دانانێت".
جگە لە ئەربەكان چەندین كەسی تر داوایان لە حكومەتی توركیا كردووە بەوپەڕی بەهێزییەوە جوڵە بكاتو " پێویستە لەسەر توركیا لۆبی توركیی بەبەهێزی بخاتەگەڕ بۆئەوەی رێگەبگرێت لە جێبەجێكردنی ئەو هەنگاوە".
گەشتیی نوسەرێكی ئیلهامبەخش
خانمە نوسەر گایل لیمۆن هاوڕێی ئەنجومەنی پەیوەندییە دەرەكییەكانی ئەمریكا ماوەیەكی زۆری لەگەڵ كچە شەڕڤانەكان بەسەربردووەو دوای پێنج ساڵ نوسینی كتێبەكەی" كچانی كۆبانی" تەواوكرد, كە ئێستا دابەشكردنی لە رێگەی ئەمازۆنو پەنگوین راندۆم هاوسو چەندین ناوەندی ترەوە دەستیپێكردووە.
ئەم خانمە نوسەرە لە رێگەی كتێبەكەیەو چیرۆكی ئەو هێزە دەگێڕێتەوەو دۆكیۆمێنت دەكات كە بەتەواوەتی ئەندامەكانی ژن, كە چۆن لە گۆڕەپانی شەڕدا سەركەوتوو بوونو نەك تەنها گەلانی ناوچەكیان پاراستووە, بەڵكو داهاتویەكی نوێیان بۆ ژنان لە هەموو جیهاندا نەخشاندووە.
لیمۆن وەك خۆی باسی لێوەدەكات بڕیاریدابوو بە تەواوەتی دووربكەوێتەوە لە نوسین دەربارەی جەنگ, هەتا ئەو رۆژژەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە ژمایەیەكی نەناسراوەوە پێگەیشت.
پەیوەندییەكە لە " كاسی" هاوڕێیەوە بوو كە ئەندامی تیمی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكانی ئەمریكایەو ئەو كات واتە ساڵی 2016 لە چوارچێوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە باكوری خۆرهەڵاتی سوریا جێگیركرابوون.
كاسی داوای لێدەكات سەردانی باكوری خۆرهەڵاتی سوریا بكات بۆئەوەی شتی سەرسوڕهێنەر ببینێت:" گایل, پێویستە بێیتە ئێرەو بەچاوی خۆت ئەوە ببینیت كە روودەدات, بەراستی كارێكە مایەی باوەڕ پێكردن نیە".
كاسی بە گایل دەڵێت:" هەموو رۆژێك ئەو ژنانە دەبینم كە لە هێڵەكانی پێشەوەی شەڕ دژی داعش دەجەنگم. شۆڕشێكیان دەستپێكردووە لە پێناوی مافەكانی ژنانو مەیلی چەپی دیموكراتی میللیان هەیە كە ژنان لەگەڵ پیاواندا لە مافەكانیاندا یەكسان دەبن, یەكەیەكی سەربازی تایبەت بە خۆیان پێكهێناوە بەناوی یەپەژە, ئەوەی نامۆیە ئەوان رووبەڕووی ئەو كۆتو بەندانە نابنەوە كە ژنانی ئەمریكا رووبەڕووی بوونەوە لەكاتێكدا چوون بۆ چەنگ لە ئەفغانستانو ناوچەكانی تر. هەروەها دەبینم كە چۆن ئەوان هەموو ئەركو فەرمانە سیاسیو سەربازییەكان لە هەموو پلەكاندا بەڕێوەدەبەن بەبێ ئەوەی كەس بە چاوی كەمتر لە پیاوان لێیان بڕوانێت".
گایل دەڵێت:" كاسی پێی وتم, وەرە ببینە چۆن ئەو كچە شەڕڤانانە لە ریزەكانی پێشەوە دەجەنگنو بەڵكو سەركردایەتی پیاوانیش دەكەن لە شەڕەكاندا".
كاسی دەڵێت:" بەروونو ئاشكرای بەجۆرێك لە جۆرەكان هەست بە ئیرەیی دەكەم بەرامبەریان. پیاوەكان بەرەهایی هیچ كێشەیەكیان نە لەگەڵ خودی كچە شەڕڤانەكاندا هەیە نە لەگەڵ رۆڵو ئەركەكانیادا, بەراستی كارێكی نامۆیە".
گایل دەڵێت دوای گەیشتنی بە سوریاو بینینی كچە شەڕڤانەكان زانیوەیەتی كە ئامانجیان تەنها بریتی نیە لە پاراستی گەلو خاك, بەڵكو ویستو خواستیان ئەوەیە كە ببنە نمونەیەك ژنان لە هەموو جیهاندا چاویان لێبكەن لە پێناوی كۆمەڵگەیەكی دیموكراتو دادپەروەر كە تێیدا یەكسانی لە نێوان هەردوو رەگەزدا هەبێتو بەبێ سەركەوتنی ژنان لە بواری سەربازیدا ناكرێت ئەزمونی سیاسی هەرگیز رەگو ریشە دابكوتێت.
" هەموو كچە شەڕڤانەكان ئامادەبوون روبەڕوی مەرگ ببنەوەو دژی داعش بجەنگن بۆئەوەی بۆ ژنانو هەموو جیهانی بسەلمێنن كە ژنانیش دەتوانن هەموو شتێك بكەنو تواناكانیان ئەو بیرۆكە باوە تێبپەڕێنێت كە دەربارەی ژنان هەیە ئەگەر خۆیان بە باوەڕ بە ئامانجەكانیان پڕچەك بكەن".