Draw Media

چوار رۆژ دادبینی کۆمپانیای دیناسیتی دژی حکومەتی هەرێم و ئاشتی هەورامی

چوار رۆژ دادبینی کۆمپانیای دیناسیتی دژی حکومەتی هەرێم و ئاشتی هەورامی

2021-02-13 10:16:28


درەو:
راپۆرتی: رێكخراوی روونبین بۆ شەفافیەت لە پرۆسەی نەوت ( ROPT) 

ماوەی چوار رۆژ دادبینی داوای یاسایی داینا ستی پترلیۆم دژی حكومەتی هەرێم و كەسی ئاشتی هەورامی بەڕێوەچوو، دادووەر لەماوەی چەند مانگی ئایندەدا بڕیار دەدات لەسەر کەیسەکە و دەرئەنجامی داواکە زۆر گرنگ دەبێت، بۆ هەرێمی کوردستان نەک تەنها لەرووی قەرەبووی کۆمپانیاکە کە داوای ( ملیارێك و 600 ملیۆن) دۆلار،  بەڵکو لەڕوی مامەڵەی یاسایی و تەفسیری دەستور و پارێزبەندییەوە. 

داواکەی دیناسیتی لە دادگای بازرگانی لەندەن لەمانگی ئابی 2019 وە تۆمار کراوە و فایلی کەیسەکە لەدادگایە. 
داوکە لەسەر چەند کێشەیەکە لەدیارترینیان: " بەشێەوەیەکی نایاسایی پالندانان بۆ زیانگەیاندن بە دیناسیتی، دەست تێوەردانی نایاسایی،ترساندن و هەڕەشەلێکردن، دەستێوەردان بۆ پێشێل کردنی گرێبەست"
داواکە دژی ٢ -حکوموتی هەرێمی کوردستان ٠ -دکتۆر ئاشتی هەورامی بەشێوەیەکی کەسیی.
لە مانگی تشرینی یەکەمی 2019دا لەفرۆکەخانەی هیسرۆ لە لەندەن دکتۆر ئاشتی ئاگادار دەکرێتەوە لە داواکە (تەبلیغ دەکرێت).
داوا لەسەرکراوی دووەم کە دکتۆر ئاشتییە لەڕێگەی پارێزەرەکەیەوە بەڕێز دەنینگ داوای لە دادگا کردووە، بەپێی یاسای پارێزبەدی دەوڵەت  1978 بڕگەی  12دکتۆر ئاشتی مافی پارێزبەندی هەیە. رێوشوێنی، ئاگادارکردنەوەکەی ئەبوایە لە ڕێگەی وەزارەتی دەروە پێ بگەشتایە نەوەک بە شێوەی کەسی چونکە ناوبراو، پۆستێکی حکومی هەیە، لەبەر ئەوە دادگای بەریتانیا مافی دادبینی کردنی نییە. داوای کردبوو کە ئەم خاڵە، یەکال بکرێتەوە. گەر دادگا مافی پارێز بەندی پێ بدات ئەوا داواکانی تر نابینرێت

دەقی راپۆرتەكە بە پیدی ئێڤ 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand