سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

وردەكاری شەڕەكەی بازگەی تاسڵوجە

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 شوبات 2021

وردەكاری شەڕەكەی بازگەی تاسڵوجە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 درەو:
ئەمڕۆ لە بازگەی تاسڵوجە شەڕ لە نێوان چەند كەسێكی لە هێزی كۆماندۆی سەربە بە جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم و ئاساییشی بازگەی تاسڵوجە روویداو ئاسایشێك كوژراو بكوژانیش دەستگیركران.
بە گوێرەی بەدواداچونەكانی (درەو) ئەو پێنج كەسەی سەر بە هێزەكەی شێخ جەعفەر كە پەلاماری ئاساییشی تاسڵوجەیان داوە ئۆتۆمبێلێكی تایبەتیان پێبووە، لە رێگەی چەمچەماڵ- سلێمانی دەستیان شكاندووەتەوە سەر ئۆتۆمبَلی ( حاكم مەمەند) بەڕێوەبەری ناحیەی تەكیە، دوای ئەم رووداوە حاكم مەمەند كاتێك گەیشتووەتە بازگەی تاسڵوجە ئاساییشی بازگەكەی ئاگاداركردووەتەوە كە ئۆتۆمبێلێك لە رێگا دەستی شكاندووەتەوە سەری و شەڕیان پێفرۆشتووە، حاكم مەمەند ناونیشانی ئۆتۆمبێلەكەی داوە بە ئاساییشی بازگەكەو رۆیشتووە.
ئاساییشی بازگەی تاسڵوجە لەسەر ناونیشانەكەی حاكم مەمەند چاوەڕەوانی هاتنی ئەو ئۆتۆمبێلەیان كردووە، كاتێك ئۆتۆمبێلەكەی گەیشتووەتە بازگەكە ( پێنج ) كەسێكی سەربە هێزی كۆمپاندۆی و شێخ جەعفەری تێدابوو، ئاساییش رێوشوێنی لەگەڵ گرتوونەتە بەرو پرسیاری لەبارەی رووداوەكەوە لێكردوون، بەڵام ئەوان قبوڵیان نەكردووەو پەلاماری ئاساییشەكەیان داوەو بە چەقۆیەكیان لەسەر دڵی ئاساییشێك داوەو گیانی لەدەستداوە، پێنج ئاسایشی تریان برینداركردووە، دواتر لەلایەن ئاساییشەكانی بازگەكەوە دەستگیركراون و رەوانەی دادگای سەربازی كراون، بە گوێرەی یاسای سەربازی سزا دەدرێن.   
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
٧ حوزەیران ٢٠٢٦

هیچ کەسێک تاقەتی سەریەشەی سیاسیی پارتی و یەکێتی نەماوە

null
٣ حوزەیران ٢٠٢٦

هەرێم بەبەهای (850) ملیار دینار نەوت رادەستی بەغداد دەكات

null
٣ حوزەیران ٢٠٢٦

هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکومەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان