قوباد تاڵەبانی: ئێمە نەوتمان بۆ ماوەی 50 ساڵ نەفرۆشتەوە
2021-02-07 07:14:16
درەو:
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، سلێمانی (11%) ی نەوتی هەرێمی كوردستان بەرهەمدەهێنێت، بەغداد چۆن ئامادەیە مانگانە (400 ملیۆن) دۆلاری بۆ بنێرێت.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی سەباحی زمانحاڵی حكومەتی عێراقی رایگەیاندووە:
"هەندێک کەس لە هەندێ پارێزگا ئەم پرسەیان ورووژاندووە. پرسیارەکەی من ئەوەیە ئایا حکومەتی ناوەندیی ئامادەیە پارە بۆ یەک پارێزگای هەرێمی کوردستان بەشێوەی راستەوخۆ بنێرێت؟".
"بۆ نموونە پارێزگای سلێمانی بە بودجەی بەکاربردن و مووچەی فەرمانبەرانی پێویستی بە 400 ملیۆن دۆلارە. پرسیارەکە ئەوەیە حکومەتی ناوەندیی ئامادەیە ئەو کارە بکات، لەکاتێکدا سنوورەکە نەوتی پێویستیشی نییە و تەنیا 11%ـی نەوتی هەرێمی کوردستان لەو سنوورەیە. بۆیە دیسان ئەو پرسیارە دەکەمەوە حکومەتی ناوەندیی ئامادەیە بەو شێوەیە راستەوخۆ پارە بۆ سلێمانی بنێرێ؟". قسەکانی قوباد تاڵەبانی لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی فەرمانبەرانی بێ لێبڕین، مانگانە پێویستی بە 613 ملیۆن دۆلارە.
"ئەوەی کە دەگوترێت بۆ فرۆشتنی نەوتە راست نییە، ئێمە نەوتمان بۆ ماوەی 50 ساڵ نەفرۆشتەوە. رێککەوتنی 50 ساڵە لەگەڵ تورکیا تەنیا بۆ هەناردەکردنی نەوتە لە رێگەی بۆریی نەوتی تورکیا بۆ بەندەری جەیهان، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەیە کە عێراق لەگەڵ تورکیا کردوویەتی بۆ گواستنەوەی نەوت لەرێگەی تورکیاوە بۆ بازاڕەکانی جیهان".
لە ساڵی 2020 رێککەوتنێک لەنێوان هەردوولا ئەنجامدرا و حکومەتی فیدراڵی بڕیاریدا 320 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام رێککەوتنەکە درێژەی نەکێشا و تەنیا دوو مانگ ئەو بڕە پارەیە بۆ هەولێر نێردراوە".
جەختدەكەینەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە و هەموو پابەندبوونەکانی خۆی جێبەجێ بکات، وەک ناردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و تەنانەت داهاتی نانەوتی لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستانەوە، "بەڵام بەپێی یاسا و لە چوارچێوەی دەستووردا لەبەرامبەریشدا حكومەتی هەرێم شاییستە داراییەكانی خۆی بەدەستبهێنێت