Draw Media

پارێزگای سلێمانی: دابەشكردنی دەنگی لیستەكان بەسەر كورسیییەكاندا

پارێزگای سلێمانی: دابەشكردنی دەنگی لیستەكان بەسەر كورسیییەكاندا

2018-05-15 12:19:55


(درەو میدیا): 

لە پارێزگای سلێمانی كە 18 كورسی هەیەو ژمارەی ئەو كەسانەی دەنگیانداوە( 700474 ) كەسە بەو پێیەش بەهای كورسیيەك ( 38915 ).
دابەشكردنی دەنگەكانی سلێمانی بەپێی شێوازی سانتلیگۆی هەمواركراو كە كۆی دەنگەكان دابەشی ( 1.7 ، 3 ، 5 ، 7 ...) كراوە، بۆیە بە پێی ئەو خشتەیەی كە (درەو میدیا) لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانەوە دەستی كەوتووە، 
* یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ( 262128 ) دەنگی بەدەستهێناوەو دەنگەكانی 8 كورسی و ( 15 هەزار دەنگ باقیەكەیەتی) 
* بزوتنەوەی گۆڕان كە ( 149930 ) دەنگی بەدەستهێناوە 4 كورسی و ( 16658 ) دەنگی ماوەیە
* یەكگرتوو ئیسلامی كە ( 29161 ) دەنگی بەدەستهێناوەو 1 كورسی و ( 9720 ) ماوەیە.
* كۆمەڵی ئیسلامی كە ( 49343 ) دەنگی بەدەستهێناوەو 1 كورسی و ( 16447 ) ماوەیە. 
* هاوپەیمانی كە ( 44976 ) دەنگی بەدەستهێناوەو 1 كورسی و ( 14992 ) ماوەیە. 
* نەوەی نوێ( 61638 ) دەنگی بەدەستهێناوەو 2 كورسی و ( 12327 ) ماوەیە.
* پارتی ( 46567 ) دەنگی بەدەستهێناوەو 1 كورسی و ( 15522 ) ماوەیە.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand