Draw Media

سلێمانی : ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ بەغداد دەكەین  

سلێمانی : ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ بەغداد دەكەین  

2021-02-01 07:54:52


درەو :

ڕۆژنامەی سەباحی زمانحاڵی حكومەتی عێراق بڵاویكردووەتەوە كە پارێزگای سلێمانی بۆ چارەسەركردنی كێشە داراییەكانی راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ بەغداد دەكات و لە 2020دا تەنیا (5) موچەی بە لێبڕینەوە دابەشكردووە

رۆژنامەكە نوسیویەتی: 
قەیرانی ئابووری هەنوكەیی ودابەشنەكردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ ماوەی چەند مانگێك، وای لە حكومەتی خۆجێیی سلێمانی وڕۆشنبیران وچالاكوانان. كرد بیرۆكەی مامەڵەكردنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەغداد دا بخەنەڕوو ئەگەر حكومەتی فیدراڵی عێراق  وحكومەتی هەرێمی كوردستان نەگەشتنە ڕێكەوتنێك لەسەر دۆسیەی نەوت وداهاتەكان.
لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوو (٢٠٢٠)دا حكومەتی ئیتیحادی ڕاگرتنی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند لەبەر پابەند نەبوونی هەرێمی كوردستان بە ڕادەستكردنی بڕی (250 هەزار) بەرمیل نەوت بە كۆمپانیای (سۆمۆ) لە سەرەتای پارساڵەوە بەپێی ڕێكەوتنێك كە كرابوو لە نێوان هەردوو لا لە كۆتایی پێرارساڵ(٢٠١٩)
پاش ئەوەی كە بەغداد مانگانە بڕی ٤٥٣ ملیار دیناری دەدا بە هەرێم بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
ڕێكەوت زەكی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ڕۆژنامەی (ئەلسەباح)ی ڕاگەیاند : ”لە حاڵەتێكدا هەرێم وبەغداد نەگەشتنە ڕێكەوتنێك لەسەر دۆسیەی نەوت، دەتوانرێت بڕگەیەك لە یاسای بودجەدا جێگیر بكرێت كە ڕێگە بدات حكومەتی خۆجێیی سلێمانی بەشێوەیەكی یاسایی ودەستوری ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ حكومەتی ئیتیحادی بكات”.

ڕێكەوت هۆشیاری دا كە ”حكومەتی خۆجێیی سلێمانی دەتوانێت داهاتەكان ڕادەستی حكومەتی ئیتیحادی بكات وبەغداش لەلای خۆیەوە مووچەی فەرمانبەرانی پارێزگاكە دابەش دەكات”، ووتیشی كە ” ئە مە بەندێكی یاسایی دەبێت بۆ یەك ساڵ وهەردوو حكومەتی خۆجێیی لە هەولێر ودهۆك دەتوانن. هەمان. شت بكەن”.

شایانی باسە پارساڵ(٢٠٢٠) حەوت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بڕدراوە ولە بەرانبەردا تەنها پێنج مووچە بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستاندا دابەشكراوە بە لێبڕینی ١٨% و ٢١% جگە لە مانگی یەك كە مووچەی تەواو دابەشكراوە، كە ئەمەش شەپۆلێكی ناڕەزایی وبێزاری جەماوەری دروستكردووە.

 عومەر كوردە ئەندامی ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە ڕۆژنامەی (ئەلسەباح)ی ڕاگەیاند : ”سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە یەك كاتدا مووچەكانیان وەردەگرن، بەڵام ساڵی ڕابردوو حەوت مووچەیان. بڕدرا وتەنها پێنج مووچەیان وەرگرت ئەویش بە ڕێژەی لێبڕینی ١٨% و٢١%، جگە لە مانگی كانونی دووەم كە مووچەی تەواو وەرگیرا.

كوردە ئاماژەی بەوەشدا كە ”پارێزگای سلێمانی بەدابڕاویی لە هەولێر بیرناكاتەوە، وئاماژە هەیە كە هەڵوێستی سلێمانی جیاواز بێت لە هەولێر، هەر چەندە خەڵكی هەمووی نیگەرانن. لە دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە وبەرگەگرتنی دۆخی نالەباری ئابووری”.

 


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand