سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

لە حاجی ئۆمەرانەوە چیمەنتۆ بەقاچاخ داخڵ دەكرێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 31 کانوونی دووەم 2021

لە حاجی ئۆمەرانەوە چیمەنتۆ بەقاچاخ داخڵ دەكرێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
سەرباری ئەوەی بەبڕیاری حكومەتی عێراق‌و هەرێمی كوردستان هاوردەكردنی چیمەنتۆ راگیراوە، بەڵام بەپێی گرتەیەكی كە دەست (درەو) كەوتووە، هاوردەكردنی چیمەنتۆ لە مەرزی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێكردووەتەوە.
ئەو چیمەنتۆیەی كە ئێستا لە حاجی ئۆمەرانەوە هاوردە دەكرێت، چیمەنتۆی فەلی شاری ورمێی رۆژهەڵاتی كوردستانە. 
لە هەرێمی كوردستان شەش كارگەی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ هەیە، كارگەیەك لە هەولێرو پێنج كارگە لە سلێمانی، ئەم كارگانە ساڵانە نزیكەی (10 ملیۆن‌و 700) تەن چیمەنتۆ بەرهەمدەهێنن، ئەمە لەكاتێكدایە ساڵانە هەرێم پێویستی بە (6 ملیۆن) تەن چیمەنتۆ هەیە، واتا كارگەكانی ناوخۆ لەتوانایاندایە بە زیادەوە پێداویستی ناوخۆ دابین بكەن‌و ئەوەشی لێیان دەمێنێتەوە هەناردەی پارێزگاكانی تری عێراق بكەن. 
هاوردەكردنی چیمەنتۆ بەشێوەی قاچاخ، زیان لە بەرهەمی كارگەكانی ناوخۆ دەدات.


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٣ ئاب ٢٠٢٦

خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (2019 - 2025)

null
١٣ ئاب ٢٠٢٦

عێراقی “دوای هاوپەیمانان”

null
١٢ ئاب ٢٠٢٦

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا