سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سێ پەرلەمانتاری گۆڕان چوونە بەردەم دادگا

بڵاوکراوەتەوە لە : 25 کانوونی دووەم 2021

سێ پەرلەمانتاری گۆڕان چوونە بەردەم دادگا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 
درەو:
سێ پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕأن چونە بەردەم دادگای بەرایی كەلار، پەرلەمانی كوردستانیش پارێزبەندی لەسەر دابان محەمەد و عەلی حەمەساڵح هەگرتووە لەسەر سكاڵای بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ.
ئەمڕۆ لەسەر سكاڵای وەبەرهێنەری عەلوەی نوێی كەلار بە بیانوی ئەوەی ناوی زڕێنراوە، سێ پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان (شیرین ئەمین، عەلی حەمەساڵح و رزگار محەمەد) چونە بەردەم دادگای بەرایی كەلار و دانیشتنی دادگاكەش بۆ مانگی ئازار دواخرا.
پێشتریش دادگای لێكۆلینەوەی پێنجوێن داوای لە پەرلەمانی كوردستان كردبوو پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاران ( دابان محەمەد، عەلی حەمە ساڵح) هەڵبگرێت، لەسەر سكاڵای بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ، بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) لەسەر رەزامەندی خۆیان پەرلەمانی كوردستان پارێزبەندی لەسەر ئەو دوو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی گۆڕان هەڵگرتووە تەنیا بۆ ئەو دۆسییەی دادگای پێنجوێن. 
ئەمە چوارەمین پەرلەمانتارە لەم خولەی پەرلەماندا پارێزبەندیان لەسەر هەڵبگیرێت، پێشتر پارێزبەندی لەسەر هەریەك لە ( سۆران عومەر و بەهمەن كاك عەبدوڵا) هەڵگیرا. 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

راپۆرتی کاپیتوڵ بریفینگ تایبەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

ئاوات شێخ جەناب دەستیلەكاركێشایەوە

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

پێنج ساڵی جەنگ: زیانە گیانی و ئابوورییەکانی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا