Draw Media

هەرێم لە 2014 -2019 بایی 41 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە 

هەرێم لە 2014 -2019 بایی 41 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە 

2021-01-24 13:00:21


درەو:
راپۆرتی: فەرمانگەی توێژینەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
بە گوێرەی توێژینەوەیەكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەرێمی كوردستان, لە ساڵی 2014ەوە تا مانگی تشرینی یەكەمی 2019  بە بەهای 41 ملیار نەوتی لە دەرەوەی كۆمپانیای سۆمۆ‌و لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە فرۆشتووە.
هەروەها لە ساڵی 2005ەوە بۆ 2019, هەرێم  نزیكەی 100 ترلیۆن دیناری لە بەغداوە بۆ هاتووەو لە بەرامبەر ئەوەشدا هەرێم تەنها بڕی دوو ترلیۆن داهاتی بۆ حكومەتی ناوەندی گەڕاندوەتەوە.
فەرمانگەی توێژینەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راپۆرتێكی وردو دوورودرێژ لەسەر نەوت و داهاتی هەرێمی كوردستان‌و ئەو بڕە بودجەیەی لە بەغداوە بۆ هەرێم نێردراوە ئامادە دەكات.
راپۆرتەكە توێژەر ئیبتیسام  عەبدوللەتیف  محەمەد لەسەر داواكاری پەرلەمانتار هودا سەجاد ئامادەیكردووە بە ناونیشانی " شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان‌و بڕو داهاتی هەناردەكردنی نەوت لە دەرەوەی كۆمپانیای سۆمۆ‌و ئاستی كاریگەری لەسەر بودجەی  فیدراڵی  بۆ ماوەی 2005 – 2019".


هەرێم چەندەی  وەرگرتووە؟
- حكومەتی ناوەندی  لە بودجەی گشتی فیدراڵی لە 2005 بۆ 2019 بڕی ( 96196503 ) نەوەد‌و شەش ترلیۆن‌و سەدو نەوەد‌و شەش ملیار‌و پێنج سەدو سێ‌ ملیۆن دیناری بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان ناردووە.
- كۆی داهاتی گەڕاوە لە هەرێمەوە  كە لە وەزارەتی دارایی عێراق تۆماركراوە بۆ ماوەی ( 2005- 2019) گەیشتوەتە بڕی ( 2273430) دوو ترلیۆن‌و دووسەدو حەفتاو سێ‌ ملیار‌و چوارسەد‌و سی ملیار دینار, بۆ زانیاریش هەرێم لە دوای 2013ەوە تا 2019 هیچ بڕە داهاتێكی بۆ حكومەتی ناوەندی نەگەڕاندوەتەوە.
- بەمشێوەیە پوختەی ئەو بڕە بودجەیەی كە حكومەتی ناوەندی رەوانەی هەرێمی كردووە دوای دەركردنی ئەو بڕە داهاتەی كە لە وەزارەتی دارایی تۆماركراوە بریتیە لە 93923073 نەوەد‌و سێ‌ ترلیۆن‌و نۆسەدو بیست‌و سێ‌ ملیار‌و 73 ملیۆن دینار. واتە بڕی تەمویلی حكومەتی ناوەندی زیاترە لە بڕی داهاتی گەڕاوەی هەرێم بۆ بەغدا‌و داهاتی گەڕێندراوەی هەرێم  تەنها 2.4% ی كۆی ئەو بڕی بودجەیە پێكدەهێنێت كە لە ناوەندەوە بۆ هەرێم نێردراوە.
* كۆی ئەو داهاتەی هەرێمی كوردستان لە فرۆشتنی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە بەبێ‌ ئاگاداری حكومەتی ناوەندی‌و لە دەرەوەی كۆمپانیای سۆمۆ فرۆشتویەتەوە لە 2014ەوە بۆ 2019 گەیشتوەتە 40703 چل ملیار‌و حەوت سەدو سێ‌ ملیۆن دۆلار كە دەكاتە 47 ترلیۆن‌و 961 ملیۆن دینار ئەوە لە پای هەناردەكردنی  795046674 ملیۆن بەرمیل نەوت, واتە هەرێم هەستاوە بە هەناردەكردنی نەوت‌و بەدەستهێنانی داهات بێ‌ ئەوەی هیچ بڕە داهاتێك بگەڕێنێتەوە بۆ حكومەتی ناوەندی.
* بەمشێوەیەوە ئەو بڕە داهاتەی كە مافی حكومەتی ناوەندییە لەلای هەرێم نزیكە لە 141883830 سەدو چل‌و یەك ترلیۆن‌و هەشت سەدو هەشتاو سێ‌ ملیار‌و هەشت سەدو سی ملیۆن دینار. دوای دەركردنی ئەو داهاتە فیعلییەی كە هەرێم رادەستی حكومەتی ناوەندی كردووە.
ئەم خشتەیەش وردەكاری ئەمەی سەرەوە رووندەكاتەوە
خشتەی ژمارە (1) وردەكاری ئەو بڕە پارەیە رووندەكاتەوە كە لەسەر هەرێمە:     ( بڕ/ ملیۆن دینار)

ئەو بڕە پارانەی لە ماوەی 2005- 2019 بۆ هەرێم تەرخانكراوە لەگەڵ بڕی تەمویل‌و خەرجی و داهاتی فیعلی هەرێمی كوردستان

خشتەی ژمارە (2 ) ئەمە رووندەكاتەوە:

خشتەی ژمارە (3) پوختەی پارەی تەرخانكراو بۆ هەرێم روندەكاتەوە بە گوێرەی داتای وەزارەتی دارایی‌و داتای دیوانی چاودێری دارایی:


خشتەی ژمارە(4 ), بڕی هەناردەی نەوت‌و داهاتەكەی لە ساڵی 2014 بۆ 2019ی هەرێم روندەكاتەوە كە لە دەرەوەی كۆمپانیای سۆمۆ لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە فرۆشتویەتی:


* ساڵی 2014 هەرێم ( 33538311) ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە بە تێكڕای ( 82 ) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك, داهاتەكەی  2 ملیار‌و 751 ملیۆن دۆلار بووە.
* ساڵی 2015 هەرێم  ( 133139398) ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە بە تێكڕای ( 44 ) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك, داهاتەكەی  5 ملیار‌و 804  ملیۆن دۆلار بووە.
* ساڵی 2016 هەرێم  (183642057) ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە بە تێكڕای (38 ) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك, داهاتەكەی  6 ملیار‌و 941 ملیۆن دۆلار بووە.
* ساڵی 2017 هەرێم ( 180028303) ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە بە تێكڕای ( 48) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك, داهاتەكەی  8 ملیار‌و 634 ملیۆن دۆلار بووە.
* ساڵی 2018 هەرێم  ( 132395714) ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە بە تێكڕای (65) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك, داهاتەكەی  8 ملیار‌و 615 ملیۆن دۆلار بووە.
* ساڵی 2019, تا یەكی مانگی تشرینی یەكەم, هەرێم  ( 132302891 ) ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە بە تێكڕای ( 60 ) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك, داهاتەكەی  7 ملیار‌و 958 ملیۆن دۆلار بووە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand