جیاوازی دەنگ و كورسی لیستەكان لە نێوان دوو هەڵبژاردندا لە سلێمانی
2018-05-14 21:42:50
درەو میدیا
لە پارێزگای سلێمانی دەنگی لیستەكان گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە لە نێوان هەڵبژاردنی 2014 بۆ 2018 :
لە هەڵبژاردنی 30ی نیسانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان (294265) دەنگ و ( 6 ) كورسی بەدەستهێنابوو بەڵام لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری 2018 دا (262128 ) و ( 8 ) كورسی بەدەستهێناوە بەو پێیەش یەكێتی (32137 ) دەنگ كەمیكردووە بەڵام ( 2 ) كورسی زیادی كردووە.
لیستی گۆڕان لە هەڵبژاردنی 30ی نیسانی 2014 دا (347799) دەنگ و (7) كورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا،بەڵام لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری 2018 دا (149930 ) دەنگ و ( 4 كورسی بەدەستهێناوە بەو پێیەش 3 كورسی و (197869 ) دەنگ كەمیكردووە ، لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژاردنی 30ی نیسانی 2014 دا (93410) دەنگ و (2) كورسی بەدەستهێنا، بەڵام لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری 2018 دا (46567) دەنگ و ( 1 ) كورسی بەدەستهێناوە بەو پێیەش 1 كورسی و (46843) دەنگ كەمیكردووە ، لیستی یەكگرتووی ئیسلامیی لە هەڵبژاردنی 30ی نیسانی 2014 دا (81392) دەنگ و ( 2 ) كورسی بەدەستهێنابوو، بەڵام لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری 2018 دا (29161) دەنگ و ( 1 ) كورسی بەدەستهێناوە بەو پێیەش 1 كورسی و (52231) دەنگ كەمیكردووە لیستی كۆمەڵی ئیسلامیی لە هەڵبژاردنی 30ی نیسانی 2014 دا (57102) دەنگ و (1) كورسی بەدەستهێنابوو بەڵام لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری 2018 دا (49343) دەنگ و ( 1 ) كورسی بەدەستهێناوە بەو كورسیەكەی وەك خۆیەتی بەڵام كورسی و (7759) دەنگ كەمیكردووە