Draw Media

ئەمشەو كۆمسیۆن ئەنجامی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنێت

ئەمشەو كۆمسیۆن ئەنجامی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنێت

2018-05-14 19:33:19


(درەو میدیا):
ئەمشەو كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن لە هەرسێ پارێزگای (هەولێر- سلێمانی- دهۆك) رادەگەیەنێت.
سەرچاوەیەكی باڵا لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە (درەو میدیا)ی راگەیاند، ئەمشەو كۆمسیۆن ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە هەرسێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنێت.
ئەو سەرچاوەیە كە خۆی داوایكرد ناوەكەی بڵاونەكرێتەوە وتی: راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوادەكەوێت بۆ كاتێكی تر.
راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە هەشت لایەنی سیاسی هەرێم گلەیی هەیە لە پرۆسەی هەڵبژاردن لە پارێزگای سلێمانی و دەڵێن ساختەكاری كراوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand