Draw Media

شوێنگرەوەکەی ئاشتی هەورامی کێیە ؟

 شوێنگرەوەکەی ئاشتی هەورامی کێیە ؟

2021-01-03 19:10:31


(درەو):
دواجار مەسرور بارزانی کۆتایی بە (١٥ ساڵ) دەستڕۆیشتووی ئاشتی هەورامی لەبواری نەوتدا هێنا.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ناوی کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان رەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرد، کاندیدەکە ناوی (کەمال ئەتروشی)یەو لەم هەفتەیەدا پەرلەمان لە دانیشتنێکدا متمانەی پێدەبەخشێ.
ئەتروشی سیڤییەکی قورسی لەبواری خوێندن و کارکردن لە بواری نەوتدا هەیە، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە بە سیڤییەکەی دەتوانێت نەوتی هەرێم لە تەنگژەو ناڕوونی دەربهێنێت و بیخاتە سەر رێڕەوێکی دروست کە داهاتەکەی لە خزمەتی خەڵکی کوردستاندا بێت و لەژێر هەژموونی کەسانی دەستڕۆیشتوو دەریبهێنێت ؟ 

کەمال ئەتروشی کێیە ؟
🔹 ساڵی ١٩٥٥ لەدیکبووە
🔹 ساڵی ١٩٧٥ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی جیۆلۆجیای لە کۆلیژی زانستەکانی زانکۆی بەغداد بەدەستهێناوە.
🔹 دوای تەواوکردنی خوێندن دەستی بەکارکردن کردووە لە بواری (جیۆفیزیا)دا لە کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی عێراق (INOC)و تاوەکو ساڵی ١٩٨٥ لەم بوارە کاری کردووە.
🔹 چوەتە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندن و ساڵی ١٩٨٧ خوێندنی باڵای لەزانکۆی  (Université de Bordeaux1)ی فەڕەنسی تەواوکردووەو بڕوانامەی ماستەری لەبواری (جیۆفیزیای دۆزینەوەی نەوت)دا بەدەستهێناوە.
🔹 ساڵی ١٩٩١ لە هەمان زانکۆ بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری (جیۆفیزیای نەوت- دۆزینەوەو بەرهەمهێنان)دا بەدەستهێناوە.
🔹 دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆرا، لە پەیمانگای فەرەنسی بۆ نەوت (IFB) French Petroleum Institute دەستی بەکاری توێژینەوە کردووە.
🔹 شارەزایی زیاتر لە (٣٥ ساڵ)ی لەبواری جیۆفیزیای نەوتدا هەیە.
🔹 لە ساڵی ١٩٨٧ بۆ ١٩٩٩ وەکو توێژەر لە کۆمپانیای (Elf)ی فەڕەنسی کاریکردووە، کە ئەوکات کۆمپانیاکە لە خۆرئاوای ئەفریقاو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کاری کردووە.
🔹 دواتر رووی لەکارکردن کردووە وەکو راوێژکاری ئاژانسی نێودەوڵەتی کەنەدا بۆ پەرەپێدانی ئەو پرۆژانەی کە لە کیشوەری ئەفریقادان، تا ساڵی ٢٠٠٥ ئەم کارەی کردووە.
🔹 لە زانکۆکانی مکگیل (McGill University)و کارلتۆن (Carleton)ی کەنەدی وەکو وانەبێژو راوێژکاری پرۆژەکانی دۆزینەوەو پەرەپێدانی گێڵکەکانی نەوت کاری کردووە، سەرپەرەشتی ژمارەیەکی زۆر توێژینەوەی خوێندکارانی خوێندنی باڵای کردووە لەبواری جیۆفیزیادا.
🔹 ساڵی ٢٠٠٥ رووی لەکارکردن لەبواری جیۆفیزیای پێشکەوتوتردا کردووە لە کۆمپانیای نەوتی کوەیت (KOC) بۆ دۆزینەوەو بەرهەمهێنانی نەوت، راوێژکاری هونەری پرۆسە روپۆشەکان و بیرە نەوتەکان بووەو کارەکەی جێبەجێکردنی تەکنیکی (Microseismic reservoir performance monitoring)و تەکنیکی (Micro-gravity airborn)ی لەخۆگرتووە، کاری لەسەر راهێنان و باشکردنی توانای هونەری کارمەندانی کوەیتی کردووەو بەردەوام بووە لە کارکردن لەگەڵ کۆمپانی نەوتی کوەیت تاوەکو ساڵی ٢٠٠٨.
🔹 دواتر رووی لەکارکردن کردووە لە کۆمپانیای پترۆناس (PETRONAS)ی مالیزی و تاوەکو ساڵی ٢٠١٢ کاری بۆ ئەم کۆمپانیایە کردووەو نوێنەری کۆمپانیاکە بووە لە یەکێتی و دیدارە جیهانییەکاندا.
🔹 ساڵی٢٠١٢ کۆمپانیا مالیزییەکەی بەجێهێشتووەو تاوەکو ٢٠١٤ وەکو رێکخەری پرۆژە تەکنیکییەکانی بواری دۆزینەوەو وەبەرهێنان و توێژینەوەی پەرەپێدان کاری کردووە، ئەمە لەپاڵ کارکردنی وەکو راوێژکار بۆ کۆمپانیای دۆزینەوە دەرەکییەکانی نەوتی کوەیت (KUFPEC).
🔹 پاشان لەگەڵ کۆمپانیای (TOTAL)ی فەڕەنسی کاریکردووەو راوێژکاری پێشکەوتووی جیۆلۆجی ئەم کۆمپانیایە. 
🔹 ئەندامه لە زۆرێک لە دەستەو رێکخراوە زانستییە جیهانییەکاندا.
🔹 لە زۆرێک لە کۆنگرە زانستییەکانی بواری جیۆلۆجیا، جیۆفیزیاو پیشەسازی نەوتدا لەسەر ئاستی جیهان، پرۆژەی خۆی هەبووە.
🔹 خاوەنی چەندین توێژینەوەیە لەبوارەکەی خۆیدا، لەوانە:
🔸 Optimal Seismic Processing and Seismic Inversion of Low Coverage 2D seismic Data, West of Amara, Southern Iraq. A Seismic Reservoir Characterization study for Mishrif, Rumaila, Zubair and Ratawi formations. 
🔸Seismic Imaging of Digenesis: A Tool for Studying Hydrothermal Dolomite Systems.
🔸 Case studies of some Middle East carbonate reservoir characterization technologies.
🔸 Seismic reservoir characterization, analysis and modern approach, Optimization of low coverage 2D seismic data well-driven processing for fine-stratigraphic analysis
🔸 First Microseismic Monitoring Results for a Middle-East Carbonate.
🔸 Analytical Review of Hamrong Geology and Geophysics Data.
🔸 Systematic Evaluation of Kuwaiti Reservoirs to Determine Optimum Candidates for Underbalanced Drilling.
🔸 Microseismic monitoring of a Middle East carbonate reservoir: Minagish sensitivity test results.
🔸 First Microseismic Monitoring Results for a Middle East Carbonate Reservoir: Minagish Oil Field Case Study, Western Kuwait.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand