واشنتۆن وبەغداد، تاران ئاگاداردەكەنەوە لە بەئامانجگرتنی ئەمریكیەكان
2021-01-02 10:29:13
درەو :
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا وعێراق هۆشداری توند دەدەنە بە ئێران وئەو میلیشیایانەی كە پشتیوانیان لێدەكات، وهەڕەشەی وەڵامدانەوەی خێرا دەكەن بۆ هەر هێرشێك كە بكرێتە سەر دیبلۆماتكاران و هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا.
ڕۆژنامەی ”وۆڵ ستریت جۆرناڵ” بڵاویكردووەتەوە ئەم هۆشداریەی واشنتۆن و بەغداد هاوكاتە لەگەڵ لەگەڵ نزیكبونەوەی یەكەمین ساڵیادی كوشتنی جەنەراڵ قاسمی سڵێمانی، بەلێدانێكی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی ئەمریكی لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی.
لەمبارەیەوە فەرماندەی سەربازیی ئەمریكا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، فرانك ماكێنزی، ڕایگەیاند : ”هیچ كەس ناتوانێت لە تواناكانمان بۆ بەرگری كردن لە هێزەكانمان، یان لە مامەڵەكردنمان بە شێوەیەكی یەكلاكەرەوە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێك كەم بكاتەوە”.
پاش بە ئامانج گرتنی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغداد بەژمارەیەك موشەك، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق شاندێكی ڕەوانەی تاران كرد، بەپێی ووتەی ڕۆژنامەكە كە لە وەریگرتووە لە پەرلەمانتاری عێراق، عامر ئەلفایز.
شاندەكەی عێراق پەیامێكی ئاگادارییان گەیاندە تاران كە ئەمریكا بەرپرسیارێتی هەر هێرشێك كە بكرێتە سەر بەرژەوەندیەكانی، دەخاتە ئەستۆی تاران.
لەم ڕۆژانەی دواییدا داواكاری ئەنجامدانی كاری توندوتیژی لەلایەن ئەو میلیشیایانەی كە پشتیوانیی دەكرێن لەلایەن ئێرانەوە ڕوو لە زیادبوون بوو.
هەر بەپێی ڕۆژنامەكە، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، گروپێكی هەواڵیی عێراقی سەر بە ئێران، وێنەیەكی باڵوێزخانەی ئەمریكا یان بڵاوكردۆتەوە وئەم كۆمێنتەی لەسەر دانراوە ”لەبیرت بێت هەمیشە دەتوانم ئەوە ببینم كە دەیكەیت”.