فڕۆكەی B52ی ئەمریكی بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێن
2020-12-30 21:36:15
درەو:
فەرماندەی ناوەندیی ئەمریكا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند فڕۆكەی جۆری بی 52ی ناسراو بە ستراتۆفۆرترس گەیشتوەتە ئاسمانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر لایەنێك كە بیەوێت زیان بە ئەمریكییەكانو بەرژەوەندییەكانیان بگەیەنێت.
فڕۆكەكان بە بنكەی مینۆت لە ویلایەتی نۆرس داكۆتاوە دەستیان بە فڕین كردووە بەرەو خۆرهەڵاتی ناوەڕاستو ئەوەش سێیەمجارە لەماوەی 45 رۆژدا بۆ ئەو ئەركە بێنە ناوچەكە.
B52, مێژوو, توانایەكی تێكشكێنەر
فڕۆكەی بی 52 مێژوویەكی زۆری لە هێزی ئاسمانی ئەمریكادا هەیە
چلەكانی سەدەی رابردوو نەوەی یەكەمی لەلایەن كۆمپانیای بۆینگەوە دیزاین كراوە
5ی ئابی 1954 یەكەمین جۆری B-52 A چوەتە بواری خزمەتكردنەوە
كۆمپانیاكە چەندین شێوازو جۆری جیاوازی لەو فڕۆكەیە بەرهەمهێناوە
لە نێوان ساڵی 1952 بۆ 1962 ژمارەی گەیشتە 744 فڕۆكە
جۆری بی 52 سترارتۆ فۆرتس نوێتریان جۆریەتی كە بۆ چەندین ئەركی تایبەتو جۆراو جۆر دروستكراوە
لە توانایدایە تا بەرزی 50 هەزار پێ بفڕێت
دەتوانێت تەقەمەنی ئەتۆمیی و كلاسیكیش هەڵبگرێت كە زۆر بە وردی ئامانجەكانی دەپێكێت.
لە ئایاری 2014 هێزی ئاسمانی ئەمریكا یەكەم فڕۆكەی ئاشكراكرد كە نوێكراوەتەوە بە پێشكەوتوترین سیستمی پەیوەندیكردن.
لەو ساڵەدا هێزی ئاسمانی ئەمریكا 76 فڕۆكەی لەكاردابوو كە پلان دانرابوو نوێبكرێنەوە
ئێستا 58 فڕۆكە لە خزمەتكردندان لەگەڵ 18 فڕۆكەی یەدەگ.
درێژی بی 52 ستراتۆر فۆرترس 48 مەترو بەرزییەكەی 12.4 مەترەوە
كێشی فڕۆكەكە 83 هەزارو 250 كیلۆگرامە
سێ بزوێنەری هەیەو زۆرترین خێرایی دەگاتە 1046 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.
نرخی یەك فڕۆكە 83 ملیۆن دۆلارە
لە توانایدایە بڕێكی زۆر تەقەمەنی هەڵبگرێت
كیشوەربڕەو لە توانایدایە ماوەیەكی زۆر بفڕێت و لە ئاسمانیش سوتەمەنی وەربگرێت.
فڕۆكەكە لە ئۆپەراسیۆنەكانی جەنگی ساردو پرۆسەی گەردەلولی بیایان لە ساڵی 1990 بەشداری كردووە.
لە رۆژی 2,3 ی سێپتەمبەری ساڵی 1996 درێژترین گەشتی بۆ لە ئەركی شەڕكردنیدا تۆماركردووە.
لەو كاتەدا لە لویزیاناوە گەشتی كردووە بۆ بەغداو ماوەی گەشتەكەی 34 كاتژمێری خایاندوووەو بەبێ وەستان 16 هەزار میلی بڕیوە.؟
لە پرۆسەی ئازادكردنی عێراقدا لە ساڵی 2003 بەشداری كردووەو لەیەك ئەركی شەوانەیدا 100 موشەكی كروزی ئاراستەی ئامانجەكانی كردووە.
ساڵی 2016 لە شەڕی دژ بە داعش لە سوریاو عێراق هاتوەتە ناوچەكەو 1800 فڕینی هەبووە.
ساڵی 2018 بەشداریكردووە لە هێرشەكانی دژ بە سوپای رژێمی سوریا.
هێزی ئاسمانی ئەمریكا پێشبیندەكات بی 52 هەتا ساڵی 2050 لە خزمەتكردن بەردەوام بێت.
لە توانایدایە 12 بۆمبی هێرشی راستەوخۆی جۆری (JDAM) هەڵبگرێت كە لە رێگەی مانگی دەستكردەوە ئاراستە دەكرێتو كێشی 226 بۆ 900 كیلۆگرام دەبێتز
دەتوانێت بۆمبی جۆری " بایفوای" زیرەك هەڵبگرێت كە بە لەیزەر ئاراستە دەكرێت.
چەندین شوێنی تایبەت بە قەناس بەدەستی تێدا ئامادەكراوە.
دەتوانێت موشەك تەقێنی جۆری روتاری هەڵبگرێت كە توانای تەقاندنی 20 موشەكی كروزی لە جۆری JASSM هەیە.
لە توانایدایە 12 موشەك لە باڵەكانی جێگیر بكرێتو هەشت موشەكیش لە ناوەوە هەڵبگرێت.
توانای هەڵگرتنی موشەكەكانی جۆری AGM-158 JASSM كە مەوداكەیان دەگاتە 250 میلو كڵاوەیەكی تەقەمەنیشی هەڵگرتووە كە كێشەكەی دەگاتە 450 كیلۆگرام.