بەرگری لەش دوای تێپەڕاندنی كۆرۆنا هەشت مانگ بەردەوامیی دەبێت
2020-12-26 08:06:49
درەو :
لێكۆڵینەوەیەكی نوێ گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە بەرگری لەشی مرۆڤ پاش تێپەڕاندنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ(COVID-19) بەردەوامیی دەبێت بۆ ماوەی هەشت مانگ.
بەپێی لێكۆڵینەوەكە، ڕێژەی خانە بەرهەمهێنەكانی دژە تەن لە بەرزبونەوە بەردەوام بوو لە لەشی كەسە خۆبەشە بەشداربووەكان لە لێكۆڵینەوەكەدا بۆ ماوەی ١٥٠ ڕۆژ، تا ٢٤٠ ڕۆژیش هەر بە بەرزی دەمێنێتەوە، ئەمەش توانای لەشیان دەردەخات لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەكەدا بۆ ماوەی هەشت مانگ.
بەپێی ڕۆژنامەی ”تایمز ئۆف ئیسرائیل” دوو لێكۆڵینەوەی دیكە باس لەوە دەكەن ئەو نەخۆشانەی لەشیان دژە تەنی پەیداكردووە چانسی پۆزەتیڤ بوونی پشكنینەكانیان كەمترە بۆ ماوەیەك كە لە شەش مانگ كەمتر نیە.
ئەم ئەنجامانەش ئەگەری سەركەوتنی ئەو پێكوتە(ڤاكسین)انە زیاد دەكەن كە كار لەسەر هاندانی لەش دەكەن بۆ بەرهەمهێنانی دژە تەنەكان.