Draw Media

نوێنەری حكومەتی هەرێم لەلەندن وەڵامی پەرلەمانی بەریتانیا دەداتەوە

نوێنەری حكومەتی هەرێم لەلەندن وەڵامی پەرلەمانی بەریتانیا دەداتەوە

2020-12-20 19:50:46


درەو:
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لەندەن وەڵامی پەرلەمانی بەریتانیا دەداتەوەو رایدەگەیەنێت: ئابوری هەرێمی كوردستان لە قەیراندایە بەهۆی سزاكانی بەغدادەوە، دەشڵێت حكومەتی هەرێم پشتیوانی میدیای ئازادو بەرپرس دەكات، ناڕەزایەتیەكانیش لە خۆپیشاندانی هێمنانەوە گۆڕا بۆ سوتانی بینای حكومی و بارەگای حزبە سیاسیەكان.
دوای ئەوەی سایتی فەرمی پەرلەمانی بەریتانیا سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە: خۆپیشاندەران توڕەن لە گەندەڵی پارتە سیاسییە دەسەڵاتدارەكانی سەر بە هەردوو بنەماڵەی دەسەڵاتداری هەرێمی كوردستان، كاروان جەمال تاهیر نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پشكی یەكێتی لە بەریتانیان وەڵامی پەرلەمانی بەریتاینای دایەوەو رایگەیاندووە:
خۆپیشاندانی ئاشتیانە مافی خەڵكە و بە تەواوی ئاگاداری ئەو كێشە قووڵانەین كە بەهۆی پێنەدانی موچەوە لە هەرێمی كوردستان دروست بووە، سەرەرای ئەوەش بەداخەوە خۆپیشاندانی هێمنانە گۆڕا بۆ سوتاندنی بینای حكومی و بارەگای حزبە سیاسیەكانی بەشدار لە حكومەت و ئۆپۆزسیۆن و موڵك و ماڵی تایبەت .
 ژمارەیەك لە خۆپیشاندەران و بەرپرسانی ئەمنی كوژران و برینداربوون. ئەگەر تەنیا خۆپیشاندانی ئاشتیانە بوایە هیچ كەسێك زیانی پێنەدەگەیشت، ئەگەر هەندێك لە هاونیشتیمانیەكانمان لە هەرێمی كوردستان تەنیا ڕێزیان لە یاساكانی خۆپیشاندانی ئاشتیانە بگرتایە.
ئابووریمان لە قەیراندایە،  ڤایرۆسی كۆڤید - 19 داهاتی نەوتی بەشێوەیەكی بەرچاو كەمكردۆتەوە لەهەرێمی كوردستان و عێراق ، كە هەردووكیان پشت بە داهاتی نەوت دەبەستن . هۆكاری ئەم قەیرانە داراییە كەمبوونی هاوكارییەكانی بەغدایە بۆ هەرێمی كوردستان و زنجیرەیەك سزای دارایی  كە لە ساڵی 2014 وە سەپاندوویەتی، قەیرانی كۆرۆنا كە كاریگەری گەورەی هەبوو لەسەر هەرێمی كوردستان، چونكە هەرێمی كوردستان توانی قەزركردنی نیە لە بازارە داراییە نێودەوڵەتییەكان. بۆ چارەسەری كەمی داهات و خەرجییە داراییەكانی.

داوا لەحكومەتی بەریتانیاو ئەوانی تر دەكەین بەردەوامبن لەدابینكردنی شارەزایی بۆ سەرخستنی باشترین و هەرزانترین خزمەتگوزاری گشتی و لێپرسینەوە و شەفافییەت بۆ بەردەوامبوون لەهاندانی حكومەتی فیدراڵی و هەرێم بۆ دووبارە ڕێككەوتن بە دابەشكردنی داهات لە نێوانیاندا لەسەر بنەمای دەستووری عێراق . حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی هاوسەنگ .
پێم وایە ئەوەش جێگای سەرنج و پێزانینە كە نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق دانی بەوەدا ناوە كە دەبێت بەغدا پابەند بێت بە پابەندبوونەكانی بۆ پێدانی پارە بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان . ئەو بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتوەكانی ڕاگەیاندووە كە " دەبێت موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت تێكەڵ بە ململانێ سیاسیەكان نەكرێت، ناكرێت و نابێت فەرمانبەران بكرێنە قوربانی. گوتیشی : پەیوەندیی بنیاتنەری نێوان عێراقی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان كلیلی سەقامگیریی هەموو وڵاتە .
ئاماژەتان داوە میدیای NRT كە بە شێوەیەكی كاتی داخرا. ئەو كەنالێكی سەربەخۆ نییە ، ئەو نەك هەر پشتیوانی لە بزووتنەوە سیاسییە دژە حكوومەتییەكان دەكات ، بەڵكو لەلایەن ئەو حیزبانەوە خاوەندارێتی ئەكرێن ، یاسا و ئەخلاقی میدیایی پشتگوێ دەخەن و توندوتیژی و پشێوی كۆمەڵایەتی درووست دەكەن . هیچ كەس لە كوردستان نییە ڕووماڵی ڕووداوەكان بكات بەبێ بەدەستهێنانی دەسكەوتی سیاسی
حكومەتەكەمان پشتگیری لە میدیایەكی ئازاد و بەهێز و بەرپرس دەكات كە بێ لایەنانە ڕووداوەكان رووماڵ بكەن.
كاروان جمال تاھیر
نوێنەری باڵای حكومەتی ھەرێم لە بەریتانیا
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand