شەفافییەت و دیموکراسی له حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020-12-17 13:29:16
درەو:
سایتی فەرمی پەرلەمانی بەریتانیا سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە: خۆپیشاندەران توڕەن لە گەندەڵی پارتە سیاسییە دەسەڵاتدارەكانی سەر بە هەردوو بنەماڵەی دەسەڵاتدارى هەرێمی كوردستان .
سایتەكە نوسیویەتی:
هەفتەی رابردوو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی جەماوەریی لە ھەرێمی کوردستان رویدا، ئەوەش بەھۆی زیادبوونی ناڕەزایەتی فەرمانبەرانی دەوڵەت کە چەند مانگێکە مووچەیان پێنەدراوە، ئەوە بوەتەھۆی توڕەبوونیان. خۆپیشاندەران توڕەن لە گەندەڵی پارتە سیاسییە دەسەڵاتدارەكانی سەر بە هەردوو بنەماڵەی دەسەڵاتدارى هەرێمی كوردستان .
بنەماڵەی بارزانی دەسەڵاتدار لە پارێزگاکانی ڕۆژئاوا لە ڕێگەی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکات، لە ھەمانکاتدا بنەماڵەی تاڵەبانی لە یەکێتی نیشتمانی کۆنترۆڵی پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتیان کردووە.
ھۆی بەردەوامی ناڕەزاییەکان لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی داهاتی نەوت
کە ھاوشان لەگەڵ لەمپەڕەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری نەرێنی زیاتری لەسەر ئابووری ھەبووە و بەھۆی لێکەوتەکانی گوزەرانی خەڵکەکەی خراپتر بووە
بۆیە نیگەرانییەکانی گەیاندوەتە ئاستی توندوتیژی
لانی کەم هەشت خۆپیشاندەر لە کوردستانی عێراق لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون و دەسەڵاتداران قەدەغەی هاتوچۆیان سەپاند، ھاوکات هێزە ئەمنیەکان هەڵیانکوتایە سەر ڕاگەیاندنەکانی سەر بە لایەنە سیاسیە ئۆپۆزسیۆنەکان و پە خشی ئەو کەناڵانەیان ڕاگرت.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئیدانەی توندوتیژیەکان دەکات و زۆر نیگەرانە لە هێرشەکان بۆ سەر ئازادی ڕادەربڕین کە مافی خەڵکی ناڕەزاییە بە ئازادی خواستەکانی خۆیان دەربڕن و داوا دەکات پەلە بکرێت لە چاکسازی و پرسی شەفافیەت لە ھەرێمی کوردستان.