ئاڵۆزییەکانى کوردستانى عێراق قەیرانە نەتەوەییەکان زیاتر دەکات
2020-12-13 10:10:58
درەو:
🔻گرژی و ئاڵۆزییەکانی باشووری عێراق دەگوازرێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، ئەو ناوچانەی تا ڕادەیەک بارودۆخی سەقامگیربوو.
🔻ناڕەزایەتەکان بەھۆی ھەڵکشانی سامانی بەرپرسان و خراپی بەڕێوەبردنی دەسەڵاتدارانی ھەرێمەوەیە، ھەروەھا نەدانی موچەی کەرتی گشتی کە بەشێکی پەیوەستە بە ڕێنەکەوتنی دەسەڵاتدارانی ھەرێم لەگەڵ حکومەتی ناوەند.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا باس لە خۆپیشاندانەكانی شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و دەڵێت: خۆپیشاندانەكان بەهۆی هەڵكشانی سامانی بەرپرسان خراپی بەڕێوەبەردن و نەدانی موچەوەیە، ئەوەش بەهۆی رێككنەكەوتی دەسەڵاتدارانی هەرێمە لەگەڵ بەغداد.
ڕیگرى دەسەڵاتدارانى کوردى لە کوردستانى عێراق لە بڵاوبوونەوەى ناڕەزایەتییەکان کە بەهۆى پێنەدانى مووچەى کەرتى گشتى و خراپى لە ئیدارەدانى هەرێم گۆڕا بۆ تووند و تیژى لەسەر شەقام.
لەکاتێدا خۆپیشاندەران باس لەو کەلێنە گەورەیە ئەکەن کە لە نێوان گوزەرانى خەڵک و سیاسییەکاندایە وە هەڵکشانى سامانى سیاسییەکان و خراپى بەڕێوەبردنى دەسەڵاتدارانى هەرێم ، بەڵام دەسەڵأتدارانى کوردى ئاڵۆزییە کان بە پیلان دائەنێن دژى هەرێمى کوردستان ، بۆیە لە سەرو بەندى ئاڵۆزییەکاندا هێڵەکانى ئینتەرنێت بڕا و رۆژنامەنووسان دەستگیرکران کە رووماڵى رووداوەکانیان دەکرد وە لە شارى سلیمانى هێزە ئەمنییەکان لە رۆژى هەینى غازى فرمێسک رێژیان بەکارهێنا بەرامبەر بەو سەدان خۆپیشاندەرانەى کە داواى مووچەکانیان دەکرد.
لەکاتێدا ناردنى ئەو بڕەپارەیە دواکەوتووە کە لەژێر دەسەڵاتى بەغدایا ئەمەش لەئەنجامى قەیرانى ئابوورى و ناکۆکییە سیاسییەکانى بەغدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانى کوردستان.