Draw Media

چاكسازی خۆپیشاندانەكان ئەوەستێنێت نەك توندوتیژی 

چاكسازی خۆپیشاندانەكان ئەوەستێنێت نەك توندوتیژی 

2020-12-12 10:33:24


درەو:
بیلال وەهاب - پەیمانگای واشنتۆن 

لەماوەی هەفتەی ڕابردوو، خۆپیشاندان و ئاڵۆزی زیاتر لە ١٢ شار و ناوچەی پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراقی گرتەوە، ئاڵۆزییەکان بەهۆی دواكەوتنی مووچەوەیە كە تا ئێستا هەشت خۆپیشاندەر کوژراون بە فیشەکی هێزە ئەمنیەکان کە پاسەوانی بارەگا حیزبی و حکومیەکانن و چەندین خۆپیشاندەری برینداربوون  کە لە نێوانیاندا کەسانی ئەمنی هەن. لەبەرامبەر ئەوەدا دەسەڵاتى ناوچەکە بڕیارى دا بە داخستنى میدیاى ئۆپۆزسیۆن ( ان ار تى) وە ئاستەنگى بۆ هێڵەکانى ئینتەرنێتى ناوخۆ درووست بوو . لەهەمان کاتدا هەناردەى نەوتى لە بلۆک ( حقل)ى سەرقەڵا راگیرا کە کۆمپانیاى گازپرۆم کارى تیادا دەکات.
 بەپێى پێشبینییەکان پانتایى خۆپیشاندان و توندوتیژییەکان فراون دەبن و دەگوازرێنەوە لە ناوچەى ژێردەسەڵاتى (یەکتى نیشتمانى) بۆ ناوچەکانى هەولێر و دهۆکى ژێر دەسەڵاتى ( پارتى دیموکرات) . رەنگە ئەم رووداوانە بارودۆخى نەخوازراوى گەورەتر بەدواى خۆیدا بهێنێت. بۆیە پێویستە دەسەڵاتدارانى هەرێمى کوردستان چارەسەرێکى بنەڕەتى بۆ قەیرانى ئابوورى بدۆزنەوە.

 لە ساڵى ٢٠١٧ وە چەندین جار خۆپیشاندان و گردبوونەوە لە هەرێمى کوردستان روویانداوە کە هۆکارى سەرەکى دواکەوتن و پێنەدانى موچەبووە. وە لەئەنجامى ئەم ناڕەزایەتیانە  وەڵامێکى تووند هەبووە لە لایەن دەسەڵاتدارانى هەرێمەوە، کە ٢٠٠ کەس دەستگیر کراوە لە نێوانیاندا (١٠٠ فەرمانبەرى حکومى و ٨ رۆژنامەنووس)ن لە دهۆک .

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان مەسرور بارزانى پێى وایە خۆپیشاندەنەکان پیلانى هەندێ لایەنە دژى هەرێمى کوردستان وە هەندێ بەرپرسى دیکەش پێیان وایە پارتى کرێکاران دەستى لە خحۆپیشاندانەکاندا هەیە.
بە هۆى دابەزینى نرخى نەوت و خراپ بەڕێوەبەردنى سیکتەرى ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان ناتوانێت موچە و خزمەتگوزاریبەکان بە تەواوى و لەکاتى خۆیدا دابین بکات.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand