سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

عەلاوی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 ئایار 2018

عەلاوی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا)
ئیئتیلافەكەی ئەیاد عەلاوی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و ئەنجامدانەوەی دەكات لە كاتێكی گونجاودا .
ئیئتیلافی نیشتمانی بە سەرۆكایەتی ئەیاد عەلاوی لە بەیاننامەیەكدا كە ئەمڕۆ بڵاویكردوەتەوە، ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بوونی ساختەكاری و توندتیژی و كڕینی دەنگ بەشێوەیەكی بەربڵاو و بەشدارینەكردنی بەشێكی زۆری هاوڵاتیان لە هەڵبژاردنەكان، داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و مانەوەی حكومەتی ئێستا دەكەن وەك حكومەتی كاربەڕێكەر تا ئەو كاتەی دۆخەكە لەبار دەبێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد.
لە بەشێكی تری بەیاننامەكەدا هاتووە، تەمومژاوی ئەو ڕێوشوێنانەی كۆمیسۆن گرتویەتیەبەر لە دەنگدانی ئەلیكترۆنی، بەشێكی ترە لە هۆكارەكانی كەمی بەشداری هاوڵاتیان لە هەڵبژاردنەكان.
بەپێی ئەو ئەنجامە نافەرمییانەی تائێستا بڵاوكراونەتەوە، ئیئتیلافی " النصر" بە سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی لە پلەی یەكەم و بەدوایدا لیستی (سائرون) بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدر لە پلەی دووەمی هێزە كێبڕكێكارەكانی بەشدار لە هەڵبژاردنەكاندا هاتووە.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 4 کاتژمێر

بۆچی له‌ ئێستادا توركیا مكوڕ نیه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پژاك؟

null
پێش 16 کاتژمێر

مامۆستا عەلی باپیر سەردانی (درەو)ی كرد

null
١٦ ئاب ٢٠٢٦

شارەوانی سلێمانی: پرۆژەكەی ناو هەواری شار بۆ نیشتەجێبوون نیە