پاکستان: لەمەودوا هەر پیاوێک دەستدرێژی بکاتەسەر ژنان دەخەسێندرێت

Draw Media

2020-11-27 09:32:22



(درەو):
عمران خان سەرۆکی وەزیرانی پاکستان رەزامەندی نیشاندا لەسەر پروژەیاسایەک تایبەت بە روبەڕووبونەوەی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر ژنان.
بەگوێرەی پرۆژە یاساکە، ئەو کەسانەی تاوانی دەستدرێژی سێکسییان بۆسەر ژنان بەسەردا ساغ دەبێتەوە، سزاکەیان بریتییە لە (خەساندن) بەشێوەی کیمیایی.
بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەی (زە سەن)ی بەریتانی، عیمران خان لە کۆبوەنەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵدا رەزامەندی لەسەر پرۆژە یاساکە نیشانداوەو باسی لەوە کردووە ئەو ژنانەی کە لە تاوانی دەستدرێژی سێکسی رزگاریان بووە، دەتوانن بەبێ ترس سکاڵایی یاسایی لەسەر دەستدرێژیکاران تۆمار بکەن و لەمەشدا حکومەت پاڵپشتییان دەکات و دەیانپارێزێت.
دوای دەستدرێژیکردن بۆسەر ژنێک لە شاری لاهور، عیمران خان پێشنیازی کرد سزای لەسێدارەدان بەسەر ئەو کەسانەدا بسەپێندرێت کە دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر ژنان.
بەمدواییەش بەهۆی رفاندنی ژنێک و منداڵە چوار ساڵەکەی لەلایەن سێ پیاوەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە، رایگشتی لە پاکستان لەبارەی پرسی دەستدرێژی سێکسی وروژا.
ئەوانەی لە پاکستان تاوانی دەستدرێژییان لەسەر ساغ دەبێتەوە، بەپێی یاسا سزاکەیان (٢٥ ساڵ) زیندانییە یان لە قورسترین حاڵدا سزای لەسێدارەدانە، بەڵام ئەمە ئەگەر کەسی تاوانبار روبەڕووی دادگا بکرێتەوە، پرۆسەی دادگایکردن لەسەر ئەم کەیسانە لەپاکستان زۆر هیواشە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand