Draw Media

لە (دەڤەری بارزان) ئاژەڵ بە قاچاخ هاوردەی هەرێم دەکرێت

 لە (دەڤەری بارزان) ئاژەڵ بە قاچاخ هاوردەی هەرێم دەکرێت

2020-11-25 14:46:00


(درەو):
لە (دەڤەری بارزان) ژمارەیەكی زۆر ئاژەڵ لە توركیاوە بە قاچاغ هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێت و وەزیری كشتوكاڵی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت: ئەو كارە لە دەرەوەی رێگەپێدانە
بەپێی نوسراوێک عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمان کوردستان کە مانگی رابردوو ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆی کردووەو کۆپییەکی دەست (درەو) کەوتووە:
🔹 لە دەڤەری بارزان و بەدیاریکراوی لە ناوچەی (خوێرێزکا)ی سەربە ناحیەی شێروانی مەزن لە قەزای مێرگەسور، ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ لە تورکیاوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، ئەوانەی سەرپەرەشتی رێگاکە دەکەن بۆ دوو سەر ئاژەڵی گەورە بڕی (١٠٠ هەزار) دینارو بۆ ئاژەڵی بچوکیش بڕی (٣٥ هەزار) دینار وەردەگرن.
🔹 لە ناوچەی وەلیدو سحێلا کە بەهەمان شێوە لەژێر کۆنترۆڵی پارتیدایە، ئاژەڵ لە سوریاوە هاوردەی هەرێم دەکرێت و بۆ دوو سەر ئاژەڵ بڕی (١٠٠ هەزار) دینار وەردەگیرێت.
🔸 لەبارەی ئەم کارانەوە بێگەر تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ وتویەتی:" ئەم کارە لە دەرەوەی سیستمی رێگەپێدانەو زیانێکی زۆری بە بەرهەمی ناوخۆ گەیاندووە".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand