Draw Media

ئەنجومەنی نوێنەران نێوەندگیری لەنێوان بەغدادو هەولێردا دەكات

ئەنجومەنی نوێنەران نێوەندگیری لەنێوان بەغدادو هەولێردا دەكات

2020-11-24 10:13:10


 (درەو):
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لیژنەیەكی كاتیی لە پەرلەمان پێكهێنا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ‌و حكومەتی هەرێم بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشەكانی نێوان بەغدادو هەولێر سەبارەت بە بودجە‌و نەوت. 
ئەندامانی لیژنەكە بریتین لە: 
•    محەمەد شیاع سودانی
•    عەدنان زورفی
•    محەمەد دەراجی
•    مزاحیم تەمیمی
•    عەبود عیساوی
•    هیشام عەبدولمەلیك
•    حەسەن شویرید
•    فەیسەڵ عیساوی
دروستكردنی لیژنە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری كێشەكانی نێوان بەغدادو هەولێر دوای پەسەندكردنی یاسای قەرز دێت لە پەرلەمانی عێراق كە كێشەی بۆ رێككەوتنی ئابی نێوان مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق‌و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دروستكرد، بەوپێیەی یاساكە رادەستكردنی هەر بڕە پارەیەكی لەلایەن حكومەتی ناوەندەوە بە هەرێمی كوردستان بەستوەتەوە بەوەی هەرێم بڕێك لە نەوتەكەی رادەستی بەغداد بكات، ئەمەش جۆرێك لە مەترسی بۆسەر ئەو (320 ملیار) دینارە مانگانەیە دروستكرد كە حكومەتی كازمی بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی دەنێرێت.
بڕیارەكەی حەلبوسی هاوكاتیشە لەسەر كۆكردنەوەی ئیمزای زیاتر لە (100) پەرلەمانتار بەمەبەستی میوانداریكردنی مەسرور بارزانی سەبارەت بە كەیسی نەوتی هەرێمی كوردستان‌و بە دیاریكراویش رێككەوتنی پەنجا ساڵەی نێوان هەرێم‌و توركیا. 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand