Draw Media

لە خولی ریفراندۆمدا تیپی "براگەورە" دۆڕا، چەند بەرپرسێك سەرزەنشتكران

لە خولی ریفراندۆمدا تیپی "براگەورە" دۆڕا، چەند بەرپرسێك سەرزەنشتكران

2020-11-24 09:41:15


 (درەو):
لە خولی تۆپی پێی "ریفراندۆم"دا، تیپی "براگەورە" دۆڕاندی، بەهۆی ئەم دۆڕانەوە چەند بەرپرسێكی ئەمنی‌و حزبی سەرزەنشت كران.
لە ناحیەی سیدەكان سەربە قەزای سۆران ناوەندی چالاكی‌و پێگەیاندنی لاوان خولێكی تۆپی پێی بەناوی "خولی ریفراندۆم" كردەوە.
(16) تیپی وەرزشی ناحیەكە بەشداربوون لەم خولەدا، دوو تیپ چونە یاری كۆتایی بۆ بردنەوەی جامی خولەكە، ئەو یەكێكیان ناوی (برادۆست) بوو، ئەوی تر ناوی (براگەورە).
"براگەورە" لەناو لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژەیە بۆ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە كوڕە گەورەی مەسعود بارزانی سەرۆكی حزبەكەیە.  
لە یاری كۆتایدا تیپی (برادۆست) یارییەكەی بە گوڵێكی بێ بەرامبەر لە تیپی (براگەورە) بردەوە.
دۆڕاندنی تیپی (براگەورە) توڕەیی بەرپرسانی حزبی لێكەوتەوە، جێگر شوكری برادۆستی كە خەڵكی ناوچەكەیەو ئاگاداری روداوەكەیە بە (درەو)ی راگەیاند، بەرپرسێكی باڵای پارتی لەسەر ئەم دۆڕاندنە، چەند بەرپرسێكی ئەمنی‌و حزبی ناحیەی سیدەكانی بانگهێشت كردووە‌و سەرزەنشتی كردوون. 
جێگر ئەوەشی وت:" ئەو بەرپرسانەی كە بەهۆی دۆڕاندنەكەی تیپی براگەورەوە سەرزەنیشت كراون، لە تۆڵەی ئەوەدا هەڕەشەیان لە یاریزانانی تیپی برادۆست كردووە‌و چەند كەسێكیان بانگهێشتی ئاسایشی ناحییەكە كردووە".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand