سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

هاوپەیمانی: دەرەنجامەكانی هەڵبژاردن رەتدەكەینەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 ئایار 2018

هاوپەیمانی: دەرەنجامەكانی هەڵبژاردن رەتدەكەینەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری كە بەرهەم ساڵح سەرۆكایەتی دەكات بەیاننامەیەكی بۆ رایگشتی بڵاوكردەوە و تێیدا رایگەیاند، دەرەنجامەكانی هەڵبژاردن رەتدەكاتەوە.


دەقی رونكردنەوەكە:
روونكردنەوەیەك بۆ رای گشتی
هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار ئەكەین كە یارییەكی ترسناك بەدەنگەكانی ئێوەوە كراوە و ژمارەی سەیرو سەمەری گوماناوی خراونتەڕوو، ئێمە بە وردی چاودێری دۆخی هەڵبژاردنەكانمان كردوەو بەهەموو پێوەرەكان ئەو ژمارانەی دەخرێنەڕوو دروست نین و یاری بەژمارەكان كراوە.
داوا لە هاوڵاتیان دەكەین بەرگری لە دەنگەكانی خۆیان بكەن رێگەنەدەن دەستی ساختەكاری بگات بە موقەدەراتی ئەوان و یاری دەنگەكانتانەوە بكرێت.
ئێمە وەك هاوپەیمانی ئەو دەرئەنجامانە رەتدەكەینەوە كە خراونەتەڕوو، هەروەها هەموو هەوڵێكی خۆمان دەخەیەنە كارو هەموو رێگایەكی یاسایی و مەدەنی دەگرینەبەر بۆ داكۆكیكردن لە دەنگەكانی هاوڵاتیان، هەروەها كۆمیسۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئاگادار دەكەینەوە و رێگە نادەین دەرئەنجامی ساختەكاری فەرزبكرێت بەسەر هەڵبژاردنەكەدا، بەڵگەی ساختەكاریەكانیش ئەوەیە لە رێگەی فەرزكردنی دەنگەكانی چەند سندوقێكەوە ئەو راستیە دەركەوتوە كە بەشێوەیەكی رێكخراوەیی یاری بە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكانەوە كراوە. 
هاوڵاتیانی خۆشەویست.. پێشتر دەسەڵات لەڕێگەی قۆرغكاری بازاڕو دزینی داهاتی وڵاتەوە ویستویەتی بەردەوامی بەدەسەڵاتی خۆی بدات، ئێستاش ئەیەوێت لەڕێگەی دزینی دەنگەكانی ئێوەوە جارێكی تر درێژە بەدەسەڵات و ستەمی خۆی بدات.

هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری
12/5/2018
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

بەرهەم و داهاتی دانە غاز لە چارەکی یەکەمی 2026دا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە