سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

مەلا بەختیار سڕكرا و ئاگاداركردنەوە بۆ قوباد تاڵەبانی‌و رێواز فایەق

بڵاوکراوەتەوە لە : 21 تشرینی دووەم 2020

مەلا بەختیار سڕكرا و ئاگاداركردنەوە بۆ قوباد تاڵەبانی‌و رێواز فایەق

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
سەركردایەتی یەكێتی سێ مانگ مەلا بەختیاری سڕكرد‌و ئاگاداركردنەوە بۆ هەریەكە لە قوباد تاڵەبانی‌و رێواز فایەق دەركرد. 
ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەڕێوەچوو.
بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو)، كۆبونەوەكە بەزۆرینەی دەنگ ماوەی (3 مانگ) مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتی سڕكردووە، ئەمە بەهۆی ئەو كتێبەی كە بەمدواییە بەناوی "لەبری بیرەوەری" بڵاویكردەوە‌و كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
كۆبونەوەی سەركردایەتی، هاوكات بەزۆرینەی دەنگ ئاگاداركردنەوەى بۆ هەریەكە لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان‌و رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەركرد، ئەمە بەهۆی ئەوەی بەپێچەوانەی رای هاوسەرۆكەكانی یەكێتییەوە، بەمدواییە بەشداری كۆبونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمیان كردووە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 17 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە حەوت مانگی یەکەمی 2026

null
٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

توانای پاڵاوتنی نەوت لە عێراق (%13) زیادیكردووە

null
٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

ڕەوشی كرێكاران‌و كارمەندانی  كەرتی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی