Draw Media

حزبە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لە هەڵبژاردنی داهاتوی (2021)دا

حزبە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لە هەڵبژاردنی داهاتوی (2021)دا

2020-11-16 20:06:48


راپۆرتی: پەیمانگەی كوردی بۆ هەڵبژاردن KIE
بە پێی سیستمی نوێی هەڵبژاردن هەریەک لەو ئەنجامانەی حزبەکان لەسەرەوە بەدەستیانهێناوە زیادو کەمدەکات، ئەویش بە رەچاوکردنی ئەم گریمانانە:
{کۆتای ئافرەتان ، بوونی کاندیدی سەربەخۆ ، بایکۆتی هەڵبژاردنەکە ، بوونی کاندیدی بەهێزو خاوەن پێگە ، دروستکردنی هاوپەیمانێتی فەرمی ، ئاڕاستەکردنی ژێربەژێری دەنگدەری لایەنێک بۆ لایەنێکی تر، بوونی ناکۆکی ناوخۆی حزبەکان}. 
  
پوختەی جێبەجێکار
ئەم راپۆرتە ده‌نگەکانی‌ (پارتی، یەکێتی، گۆڕان، نەوەی نوێ، کۆمەڵ و یەکگرتوو) له‌ هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان وەگەڕدەخاتەوە، تا بزانێت هەر حزبێک لەسەر ئاستی ١٢ بازنەکەی هەرێمی کوردستان چەند کورسی لە هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا بەردەکەوێت. 
 

پێشه‌كی 
یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق واقیعێکی تازەی هێناوەتە ئاراوە، کە پێویستی بە داتاو زانیاری تازە هەیە بۆئەوەی بتوانرێت خوێندنەوەی تازە بۆ لێکەوتەو دەرهاویشتەکانی بکرێت. 
ئەوەی هەتا ئێستا لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستاندا کێشەیەکی باوە ئەوەیە کە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەسەر ئاستی یەک بازنەی هەرێم یان لەوپەڕی حاڵەتدا لەسەر ئاستی بازنەی پارێزگاکان راگەیاندراون، هەربۆیە ئەم راپۆرتە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بە خاڵێکی گرنگی خۆی دەزانێت و دەنگی حزبە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لەسەر ئاستی ئەو دوانزە بازنەی هەڵبژاردنە شیکارکردووە، کە قەبارەی هەریەکەیان لە دوو بۆ پێنج قەزا پێکهاتووە، بەو جۆرەی لە یاسای نوێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا دەقنوسکراوە. 
ئەم راپۆرتە هەوڵدەدات ئەو جیاوازییه‌ بدۆزێتەوە کە بەسەر ژمارەی کورسییەکانی حزبە بەشداربووەکانی هەڵبژاردندا دێت بەهۆی هەریەک لە بچوککردنەوەو زیادکردنی ژمارەی بازنەکانی هەڵبژاردن و شێوەی مامەڵەکردنی حزبەکان لەگەڵ ژمارەی کاندیدەکان و چۆنایەتی کاندیدەکان و هاتنەناوەوەی کاندیدی سەربەخۆ، کە ئەوانە هەمووی زادەی گۆڕینی سیستمی هه‌ڵبژاردنەکەیە لە "لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی"یەوە بۆ سیستمی "زۆرینەی یەک دەنگی نەگوێزراوە".
ئەم راپۆرتە ئاوێنەیەکە بۆ حزبەکانی هەرێمی کوردستان تا لە رێیەوە خاڵە لاوازو بەهێزەکانی خۆیانی لەسەر ئاستی هەر بازنەیەکی هەڵبژاردندا تێدا ببیننەوەو هاوکات رێنیشاندەریشیان دەبێت بەوەی چۆن لە ١٢ بازنەکەی هەڵبژاردنی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا مامەڵەیەکی وردو عەقلانی بکەن بۆ ئەوەی بە باشترین شێوه دەنگە بەدەستهاتووەکانیان لە هەر بازنەیەکدا وەگەڕبخەن. 
نکۆڵی لەوە ناکرێت کە زۆربەی زۆری حزبە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە رێگەی لیستی سەد کەسییەوە ئەو ئەنجامانەیان بەدەستهێناوە، کە لەم راپۆرتەدا هاتووە، هەربۆیە کاتێک لە هەڵبژاردنی داهاتوودا ژمارەی کاندیدەکان کەمدەبنەوە بۆ چارەکی ئەو ژمارەیەو هەرێمی کوردستان لە یەک بازنەوە دەبێتە دوانزە بازنەو کاندیدی سەربەخۆ، وەک بکەرێکی نوێ، دێتە ناو کێبڕکێی هەڵبژاردنەکەوە، لەوکاتەدا بە دڵنیاییەوە. ئەنجامەکانیش وەکخۆیان نامێننەوەو کەم و زۆر گۆڕانیان بەسەردا دێت!
بەڵام بۆئەوەی راپۆرتەکە بتوانێت لەو ئەنجامانەی حزبەکان وێنەیەکی نزیک دەستبخات، ئەنجامەکانی لە بازنە بچوکە نوێیەکاندا بە سیستمی (لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی / دابەشکاری هەڵبژاردن/ باقی الاقوی) شیکارکردووەو دواتر لەبەر رۆشنایی ئەو کورسییانەی هەر حزبێک لەو بازنەیەدا بەو سیستمە بەریکەوتووه، سیستمی (زۆرینه‌ی یه‌ك ده‌نگی نه‌گوێزراوه)ی بەشێوەیەکی گریمانەیی و مەرجداری بەسەردا تاقیکردۆتەوه.
ماوەتەوە بڵێین ئەو ئەنجامانەی لەم راپۆرتەدا حزبەکان لە هەڵبژاردنی داهاتوودا (٢٠٢١) لەسەر ئاستی هەر سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بەدەستیدەهێنن، ئەنجامێکی گریمانەییەو بە رەچاوکردنی چەند فاکتەرێکی گۆڕاوی وەک (بوونی کاندیدی سەربەخۆ ، کۆتای ئافرەتان ، بایکۆتی هەڵبژاردنەکە، بوونی کاندیدی بەهێزو خاوەن پێگە، دروستکردنی هاوپەیمانێتی فەرمی، ئاڕاستەکردنی ژێربەژێری دەنگدەری لایەنێک بۆ لایەنێکی تر، بوونی ناکۆکی ناوخۆی حزبەکان) ئەگەری زیادبوون یان کەمبوونی کورسی بۆ هەریەک لەو حیزبانە لە ئارادایە.
 

بازنه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر

كۆی ژماره‌ی دانیشتوانی پارێزگای هه‌ولێر: 1.903.609 كه‌س
كۆی ژماره‌ی ده‌نگده‌ر (1,193,516) دەنگدەر
کۆی ژمارەی بنکەی دەنگدان: 498 بنکە
کۆی ژمارەی وێستگەی دەنگدان(2563)  وێستگە
كۆی ژماره‌ی كورسی: 15 كورسی/ 4 كورسی بۆ كۆتای ژنان
پێكهاته‌ی مه‌سیحی: 1 كورسی
ژماره‌ی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردننەکانی پارێزگاری هەولێر : 4 بازنه‌، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌: 
o    بازنه‌ی یه‌كه‌م: به‌شی رۆژهه‌ڵاتی‌ قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر 
o    بازنه‌ی دوه‌م: به‌شی رۆژئاوای قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر
o    بازنه‌ی سێیه‌م: سۆران + مێرگەسۆر + ره‌واندز + چۆمان +  شەقڵاوە
o    بازنه‌ی چواره‌م: دەشتی هەولێر+ کۆیە + خەبات
 

خشته‌ی دوه‌م: 
ئه‌نجامی ده‌نگی به‌ده‌ستهاتوی پارته‌ سیاسییه‌كان و ئەو کورسیانەی بە سیستمی 
(لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی/ دابەشکاری هەڵبژاردن/ زۆرترین ده‌نگی ماوه‌) بەریاندەکەوێت.

دەرهێنانی ئەنجامەکان به ‌سیستمی نوێی هه‌ڵبژاردن:
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌ بازنه‌ی یه‌كه‌می پارێزگای هەولێردا، ئه‌نجامی بردنه‌وه‌ی كورسی پارته‌ سیاسییه‌كان، به سیستمی زۆرینه‌ی یه‌ك ده‌نگی نه‌گوێزراوه‌، 
به‌م شێوه‌ گریمانه‌ییه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت:

- پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌توانێت له‌م بازنه‌یه‌دا ته‌نها دوو كاندیدی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی دوو كورسی مسۆگه‌ر بكات، له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر سێ كاندید یان زیاتری هه‌بێت ئه‌وا ‌ریسك به‌ ده‌نگه‌كانیه‌وه‌ ده‌كات و له‌م باره‌دا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كورسییه‌ك 
له ‌ده‌ست بدات.

- ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ته‌نها یه‌ك كاندیدی له‌م بازنه‌یه‌دا هه‌بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری ده‌رچونی مسۆگه‌ره‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیاتر له‌ یه‌ك كاندیدی هه‌بێت ئه‌وا ریسك به‌ ده‌نگه‌كانیه‌وه‌ ده‌كات، خۆ ئه‌گه‌ر تاكه‌ كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری ده‌رچونی مسۆگه‌ر تره‌.

- جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌بێت ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی 
یه‌ك كورسی هه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی كۆتای ژنانی زیاتره‌.

- كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌م بازنه‌یه‌دا مه‌حكومه‌ به‌وه‌ی ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی كۆتای ژنانی زیاتره‌.

- بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م بازنه‌یه‌دا مه‌حكومه‌ به‌وه‌ی ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی كۆتای ژنانی زیاتره‌.

- یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌م بازنه‌یه‌دا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی نیه‌، ته‌نها ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌مدایه‌ كه‌ ده‌نگه‌كانی ئاراسته‌ی كاندیدی لایه‌نێكی تر بكات به ئامانجی ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ش له‌ بازنه‌یه‌كی تردا قه‌ره‌بو‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتو بكاته‌وه‌.

- له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر له‌م بازنه‌یه‌دا كاندیدی سه‌ربه‌خۆی به‌هێز لەدەرەوەی ئەو لایەنانەدا هه‌بوو، ئه‌وا ئه‌گه‌ری گۆڕینی ئه‌نجامه‌كانی سه‌ره‌وه‌ دێته‌ ئاراوه‌. ‌ 
 

خشته‌ی دوه‌م:
ئه‌نجامی ده‌نگی به‌ده‌ستهاتوی پارته‌ سیاسییه‌كان و ئەو کورسیانەی بە سیستمی 
(لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی/ دابەشکاری هەڵبژاردن/ زۆرترین ده‌نگی ماوه‌) بەریاندەکەوێت.

له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌ بازنه‌ی دووه‌می پارێزگای هەولێردا، ئه‌نجامی بردنه‌وه‌ی كورسی پارته‌ سیاسییه‌كان، به سیستمی زۆرینه‌ی یه‌ك ده‌نگی نه‌گوێزراوه‌، 
به‌م شێوه‌ گریمانه‌ییه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت:
- پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌توانێت له‌م بازنه‌یه‌دا ته‌نها دوو كاندیدی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی دوو كورسی مسۆگه‌ر بكات، له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر سێ كاندید یان زیاتری هه‌بێت ئه‌وا ‌ریسك به‌ ده‌نگه‌كانیه‌وه‌ ده‌كات و له‌م باره‌دا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كورسییه‌ك له‌ده‌ست بدات.
- یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان مه‌حكومه‌ به‌وه‌ی له‌م بازنه‌یه‌دا ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت، 
خۆ ئه‌گه‌ر تاكه‌ كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری ده‌رچونی مسۆگه‌ر تره‌.

- جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌بێت ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی یه‌ك كورسی هه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی كۆتای ژنانی زیاتره‌.

- كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌م بازنه‌یه‌دا مه‌حكومه‌ به‌وه‌ی ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی كۆتای ژنانی زیاتره‌.

- بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م بازنه‌یه‌دا مه‌حكومه‌ به‌وه‌ی ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی كۆتای ژنانی زیاتره‌.

- یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌م بازنه‌یه‌دا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی نیه‌، ته‌نها ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌مدایه‌ كه‌ ده‌نگه‌كانی ئاراسته‌ی كاندیدی لایه‌نێكی تر بكات به ئامانجی ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ش له‌ بازنه‌یه‌كی تردا قه‌ره‌بو‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتو بكاته‌وه‌.

- له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر له‌م بازنه‌یه‌دا كاندیدی سه‌ربه‌خۆی به‌هێز لەدەرەوەی ئەو لایەنانەدا هه‌بوو، ئه‌وا ئه‌گه‌ری گۆڕینی ئه‌نجامه‌كانی سه‌ره‌وه‌ دێته‌ ئاراوه‌. ‌ 
 

خشته‌ی دوه‌م:
ئه‌نجامی ده‌نگی به‌ده‌ستهاتوی پارته‌ سیاسییه‌كان و ئەو کورسیانەی بە سیستمی 
(لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی/ دابەشکاری هەڵبژاردن/ زۆرترین ده‌نگی ماوه‌) بەریاندەکەوێت.
 

دەرهێنانی ئەنجامەکان به ‌سیستمی نوێی هه‌ڵبژاردن:
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌ بازنه‌ی سێیە‌می پارێزگای هەولێردا، ئه‌نجامی بردنه‌وه‌ی كورسی پارته‌ سیاسییه‌كان، به سیستمی زۆرینه‌ی یه‌ك ده‌نگی نه‌گوێزراوه‌، 
به‌م شێوه‌ گریمانه‌ییه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت:
- پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌توانێت له‌م بازنه‌یه‌دا ته‌نها سێ كاندیدی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی سێ كورسی مسۆگه‌ر بكات، له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر سێ كاندید یان زیاتری هه‌بێت ئه‌وا ‌ریسك به‌ ده‌نگه‌كانیه‌وه‌ ده‌كات و له‌م باره‌دا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كورسییه‌ك 
له‌ده‌ست بدات.
- یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان مه‌حكومه‌ به‌وه‌ی له‌م بازنه‌یه‌دا ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت، 
خۆ ئه‌گه‌ر تاكه‌ كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری ده‌رچونی مسۆگه‌رتره‌.

- بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م بازنه‌یه‌دا مه‌حكومه‌ به‌وه‌ی ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت،  خۆ ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی كۆتای ژنانی زیاتره‌.

- جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌بێت ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی یه‌ك كورسی هه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی كۆتای ژنانی زیاتره‌.

- كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌م بازنه‌یه‌دا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی كه‌مه‌، ته‌نها ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌مدایه‌ كه‌ ده‌نگه‌كانی ئاراسته‌ی كاندیدی لایه‌نێكی تر بكات به ئامانجی ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ش له‌ بازنه‌یه‌كی تردا قه‌ره‌بو‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتو بكاته‌وه‌.

- یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌م بازنه‌یه‌دا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی نیه‌، ته‌نها ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌مدایه‌ كه‌ ده‌نگه‌كانی ئاراسته‌ی كاندیدی لایه‌نێكی تر بكات به ئامانجی ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ش له‌ بازنه‌یه‌كی تردا قه‌ره‌بو‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتو بكاته‌وه‌.

- له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر له‌م بازنه‌یه‌دا كاندیدی سه‌ربه‌خۆی به‌هێز لەدەرەوەی ئەو لایەنانەدا هه‌بوو، ئه‌وا ئه‌گه‌ری گۆڕینی ئه‌نجامه‌كانی سه‌ره‌وه‌ دێته‌ ئاراوه‌. ‌ 
 

خشته‌ی دوه‌م:
ئه‌نجامی ده‌نگی به‌ده‌ستهاتوی پارته‌ سیاسییه‌كان و ئەو کورسیانەی بە سیستمی 
(لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی/ دابەشکاری هەڵبژاردن/ زۆرترین ده‌نگی ماوه‌) بەریاندەکەوێت.
 

دەرهێنانی ئەنجامەکان به ‌سیستمی نوێی هه‌ڵبژاردن:
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌ بازنه‌ی چوارەمی پارێزگای هەولێردا، ئه‌نجامی بردنه‌وه‌ی كورسی پارته‌ سیاسییه‌كان، به سیستمی زۆرینه‌ی یه‌ك ده‌نگی نه‌گوێزراوه‌، 
به‌م شێوه‌ گریمانه‌ییه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت:

- پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌توانێت له‌م بازنه‌یه‌دا ته‌نها دوو كاندیدی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی دوو كورسی مسۆگه‌ر بكات، له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر سێ كاندید یان زیاتری هه‌بێت ئه‌وا ‌ریسك به‌ ده‌نگه‌كانیه‌وه‌ ده‌كات و له‌م باره‌دا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كورسییه‌ك له‌ده‌ست بدات.

- ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ته‌نها یه‌ك كاندیدی له‌م بازنه‌یه‌دا هه‌بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری ده‌رچونی مسۆگه‌ره‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیاتر له‌ یه‌ك كاندیدی هه‌بێت ئه‌وا ریسك به‌ ده‌نگه‌كانیه‌وه‌ ده‌كات، خۆ ئه‌گه‌ر تاكه‌ كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری ده‌رچونی مسۆگه‌رتره‌.

- جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌بێت ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی یه‌ك كورسی زۆربێت، خۆ ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی كۆتای ژنانی زیاتره‌.

- بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م بازنه‌یه‌دا مه‌حكومه‌ به‌وه‌ی ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی كۆتای ژنانی زیاتره‌.

- كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌م بازنه‌یه‌دا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی زۆر كه‌مه‌، ته‌نها ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌مدایه‌ كه‌ ده‌نگه‌كانی ئاراسته‌ی كاندیدی لایه‌نێكی تر بكات به ئامانجی ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ش له‌ بازنه‌یه‌كی تردا قه‌ره‌بو‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتو بكاته‌وه‌.

- یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌م بازنه‌یه‌دا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی نیه‌، ته‌نها ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌مدایه‌ كه‌ ده‌نگه‌كانی ئاراسته‌ی كاندیدی لایه‌نێكی تر بكات به ئامانجی ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ش له‌ بازنه‌یه‌كی تردا قه‌ره‌بو‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتو بكاته‌وه‌.

- له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر له‌م بازنه‌یه‌دا كاندیدی سه‌ربه‌خۆی به‌هێز لەدەرەوەی ئەو لایەنانەدا هه‌بوو، ئه‌وا ئه‌گه‌ری گۆڕینی ئه‌نجامه‌كانی سه‌ره‌وه‌ دێته‌ ئاراوه‌. ‌ 
 

دەقی راپۆرتەكە

file:///D:/444/%D8%B1%D8%A7%D9%BE%DB%86%D8%B1%D8%AA-6-%D9%87%DB%95%DA%B5%D8%A8%DA%98%D8%A7%D8%B1%D8%AF%D9%86%DB%8C%DB%8C%20%D9%86%D9%88%DB%8E%20%D9%88%20%D8%B3%DB%8C%D8%B3%D8%AA%D9%85%DB%8C%20%D9%86%D9%88%DB%8E%20-2021-%20%DA%A9%DB%86%D8%AA%D8%A7%DB%8C%DB%8C.pdf

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand