قوباد تاڵەبانی: ئەگەر وابێت كەركوكمان لەدەست دەچێت
2018-05-12 13:46:15
(درەو میدیا)
رێژەی بەشداریكردنی كورد لە دەنگدان لە پارێزگای كەركوك زۆر نزمە و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی عێراق لە پەیامێكدا داوا لە دەنگدەرانی كورد لەو پارێزگایە دەكات بچن دەنگ بدەن و دەڵێت ئەگەر وانەكەین كورسیییەكانی كەركوكمان لەدەست دەچێت.
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی
به‌م ساردوسڕییه‌ی ئێستای ده‌نگده‌ران كه‌ركوكی كوردان زیاتر‌و زیاتر ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسییه جۆربه‌جۆره‌كان. تكایه به‌ده‌نگدانی پڕ جۆش و خرۆشتان له‌م دوو كاتژمێره‌ی كه ماوه شوناسی كوردستانی بوونی کەرکووک بسەلمێنن، ڕۆحی مامی خۆتان و هه‌موو شه‌هیده‌کان ئاسودهبكهن..هه‌رچی حساب و كتاب و گله‌ییه بیخه‌نه پاش ره‌واندنه‌وه‌ی به‌ره‌نجامه كاره‌ساتاوییه‌كانی ئه‌م سستی به‌شدارییه‌ی ئێستا له ده‌نگدا.. گه‌ر وانه‌که‌ین کورسییه کوردییه‌کانی قودسهکهمان له‌ده‌ست ده‌چێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی تورکمان و عه‌ره‌به‌کان و ئەوانەی کە دەیانەوێت شکست بە کوردستان بهێنن