Draw Media

یەكەمین راپۆرتی رێكخراوی تەمموز دەربارەی دەنگدانی گشتی بڵاوكرایەوە

یەكەمین راپۆرتی رێكخراوی تەمموز دەربارەی دەنگدانی گشتی بڵاوكرایەوە

2018-05-12 11:08:18


رێكخراوی " تەمموز" یەكەمین راپۆرتی خۆی دەربارەی دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاوكردەوە.
ئەمەش  چەند خاڵێكی راپۆرتەكەیە:
لە كاتژمێر شەشی بەیانی ئەمڕۆ شەممە 12ی ئایاری 2018ەوە چاودێرەكانی رێكخراوی تەمموز بۆ پەرەپێدانی كۆمەڵایەتی لە هەموو پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستانیش دەستیانكرد بە چاودێریكردنی پرۆسەكە، چاودێرەكانمان لە كاتژمێر شەش بۆ هەشتی بەیانی چەند تێبینییەكان تۆماركردووە كە ئەمانەن:
-    شوێنی بنەكانی دەنگدان زۆر باشن، تەنها لە گوند و ناحیەكان نەبێت كە هاوڵاتیان بۆ گەیشتن بە بنكەكانی دەنگدان دەبێت رێگای دوور ببڕن.
-    هێزە ئەمنییەكان بە شێوەیەكی باش بۆ پاراستی بنكەكانی دەنگدان ئامادەن.
-    ئامادەكاری كۆمسیۆن لە رووی لۆجیستییەوە باشە.
-    بریكاری قەوارە سیاسییەكان لە ناوەندەكانی دەنگدان ئامادەن.
-    تیمەكانی كۆمسیۆن لە زۆرینەی بنكەكاندا لەكاتی گونجاودا ئامادەبوون.
-    رێگری لە چاودێرەكانمان كراوە لە كەركوك و قەزای حەی لە واست و لە تكریت.
-    لە بنكەی دەنگدانی ئاوارەكان لە سلێمانی تا كاتژمێر 10 و نیو ئامێرەی دەنگدان ئامادەنەبوو.
-    كێشەی نەخوێندنەوەی كارتی دەنگدانی كۆن هەیە .
-    زۆرینەی بنكەكانی دەنگدان لەكاتی دیاریكراودا كرانەوە و چەند بنكەیەك تا كاتژمێر هەشت نەكرانەوە.
-    بنكەی دەنگدانی وەمیز، سوهەیب رۆمی، لە ئەبی سەیدا لە دیالە رووبەڕووی هاوەن و هێرشی چەكداری بووەوە و شەش كەس برینداربوون.
-    جۆرێك لە شڵەژان لە كاری فەرمانبەرانی ناو وێستگەكانی دەنگدان هەیە و زانیاریان بۆ بەكارهێنانی ئامێر و كەلوپەلەكانی دەنگدان نیە.
-    لە ژمارەیەكی زۆر لە بنكەكانی دەنگدان لە سەرتاسەری عێراقدا ئامێری لێكۆڵینەوە و زانیاری كارناكات.
-    لە چەند بنكەیەك پەنا بۆ دەنگدانی دەستی براوە.
-    لە بنكەیەكی دەنگدان لە نەجەف تا كاتژمێر نۆ و نیو رێگە نەدراوە بە كارتە كۆنەكە دەنگ بدرێت.
-    لە نزیك چەند بنكەیەكی دەنگدان بانگەشەی هەڵبژاردن كراوە.
-    هەندێك بنكە ئامێرەكەی تەنها كارتە نوێیەكە دەخوێنێتەوە.
-    لە كاتژمێری سەرەتای پرۆسەكەدا رێژەی بەشداریكردن زۆر كەم بوو.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand