چارەنوسی سەرۆكەكانی ئەمریكا دوای جێهێشتنی كۆشكی سپی
2020-11-05 21:55:37
درەو:
دوای بەجێهێشتنی كۆشكی سپی و ماوەی سەرۆكاتیان، سەرۆكەكانی ئەمریكا لەلایەن دەوڵەتەوە ئەم پێدوایستیانەیان بۆ دابیندەكرێ:
٭ مووچەیەكی خانەنشینی كە بڕەكەی (200 هەزار) دۆلارە لە ساڵێكدا.
٭ هەندێك قەرەبوو، لەگەڵ ئۆتۆمبیلی دیپلۆماسی.
٭ دڵنیای تەندروستی و پۆستەی خۆڕایی.
٭ دابینكردنی پاسەوان بۆ خۆیان و ژن و منداڵەكانیان بە درێژایی ژیانیان.
٭ سەرۆك دەتوانێت لەسەر بودجەی دەوڵەت كەسێك بۆ بەڕێوەبردنی كاروبارەكان دابنێت.
٭ سەرۆك دەتوانێت داوای پارەی زیاتر بكات بۆ چەند خەرجییەكی دیاریكراو، بۆ نمونە بوشی كوڕ زیاتر لە (یەك ملێۆن) دۆلاری وەرگرتوە بۆ نوسینگەكەی و فەرمانبەرەكانی، ئەوەش زۆرترین بڕە پارەیە كە سەرۆكێكی ئەمریكا دوای خانەنشینبوون وەری گرتبێ.
٭جگە لە خانەنشین سەرۆكەكان دەتوانن لە چەند ڕێگەیەكی ترەوە پارەی زیاتر بەدەستبهێنن وەك:
- بەشداریكردن لە كۆنگرەو كۆنفرانس
- وتنەوەی وانە بەشێوەی وانەبێژی
- گرێبەستكردن بۆ بڵاوكردنەوەی كتێب
بۆ نمونە، باراك ئۆباما دوای یەك مانگ لە بەجێهێشتنی كۆشكی سپی بە بڕی (60 ملیۆن) دۆلار گرێبەستێكی ئیمزاكرد بۆ بڵاوكردنەوەی بیرەوەرییەكانی.
٭ پێش ساڵی 1958 سەرۆكەكانی ئەمریكا دوای بەجێهێشتنی كۆشكی سپی، هیچ بڕە پارەیەكیان پێ نەدەدرا.