Draw Media

"سێشەممەی مەزن" ..40%ی دەنگدەران پێشوەختە دەنگیانداوە 

"سێشەممەی مەزن" ..40%ی دەنگدەران پێشوەختە دەنگیانداوە 

2020-11-03 10:08:48


(درەو):
ملیۆنان دەنگدەری ئەمریكیی ئەمڕۆ (بەكاتی ئەمریكا) روو لە سندوقەكانی دەنگدان دەكەن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی وڵاتەكەیان. 
راپرسییەكان ئاماژە بەوەدەكەن، هەڵبژاردنی ئەمجارە زۆرترین ئاستی بەشداری دەنگدەرانی تێیدا تۆماركراوە، رێژەیەك كە چەند دەیەیەكە ئەمریكا بەخۆیەوە نەبینیوە. 
هەڵبژاردنی ئەمجارە لەناو دۆخێكی تایبەتدا بەڕێوەدەچێت، دۆخی كۆرۆنا.
ئێوارەی دوێنێ، واتە رۆژێك بەر لە بەڕێوەچوونی دەنگدانی گشتی، كاندیدە ركابەرەكان (ترەمپ‌و بایدن) بۆ دواینجارو لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا هەندێك قسەی توندیان بەرامبەر بە یەكتر كرد. 
بەهۆی رێوشوێنەكانی خۆپارێزییەوە، نزیكەی (100 ملیۆن) دەنگدەری ئەمریكی پێشوەختە دەنگی خۆیان داوە، ئەوانەی ئەمڕۆو لە دەنگدانی گشتیدا بەشداریی دەكەن، پێشبینی دەكرێت ژمارەیان بگاتە زیاتر لە (60 ملیۆن) كەس.

الأسهم تتنبأ بنتيجة الانتخابات الأميركية!

ژمارەی پێوانەیی دەنگدانی پێشوەختە
ترەمپ‌و بایدن دوێنێ ئێوارەی داوایان لە دەنگدەران كرد بەشیوەیەكی چڕ بڕۆن بۆسەر سندوقەكانی دەنگدان، بەتایبەتی لەو ویلایەتانەی كە بۆ هیچ یەكێكیان یەكلانەبوەتەوە.
لەدواین رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردندا، ژمارەی ئەوانەی كە بەشێوەی پێشوەخت دەنگیاندا بوو، گەیشتە (96 ملیۆن) كەس، ئەم ژمارەیە رێژەی 70%ی كۆی ئەوانە پێكدەهێنێت كە بەشداری هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ساڵی 2016یان كردووە، هەروەها رێژەی 40%ی ئەوانە پێكدەهێنێت كە لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا مافی دەنگدانیان هەیە.
هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەمریكا هەندێك گڕێ‌و گۆڵی تێدایە، بەتایبەت ئەوەی پەیوەندیدارە بە شێوازی دەنگدان لەڕێگەی پۆستەوە، هەروەها بڕیارە نوێیەكانی دادگا كە مافی دەنگدانی بە ژمارەیەك لە ویلایەتەكان داوە تەنانەت دوای رۆژی 3ی نۆڤێمبەر-یش، هەموو ئەمانەش وادەكات پێشبینی ئەوە بكرێت زانینی ئەنجامی هەڵبژاردنەكە هەندێك دوابكەوێت. 
ئەو جیاوازییەی كە لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی سەرۆكایەتی ئەمریكادا هەیە، وایكردووە كۆمپانیا تەكنەلۆژییەكان ژمارەیەك بنەما‌و پرۆتۆكۆڵ دابنێن سەبارەت بە راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن لە شەوی هەڵبژاردنەكەدا.

الانتخابات الأميركية (فرانس برس)
بۆ نمونە، تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر تەنیا (7) میدیای دیاریكردووە كە دەكرێت بۆ راگەیاندنی ناوی براوەی هەڵبژاردنەكە پشتیان پێ ببەسترێت، لیستەكەش بریتییە لەم كەناڵانە: 
•    ABC News
•    ئاژانسی AP
•    CNN
•    CBS News
•    Decision Desk HQ
•    Fox News
•    NBC News

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand